شارەزایەکی بواری ئای تی ئاماژە بەوە دەدات له 90% کۆمپیوتەرەکانی کوردستان کێشەی ڤایرۆسیان هەیه و باسیش لەوە دەکات زۆربەی ڤایرۆسی ناو کۆمپیوتەرەکانی کوردستان بەهۆی کردنەوەی ماڵپەڕە سێکسیەکانە.
سەرکار سڵێمان، لەکۆمپوتەری کاروان کە ماوەی چەند ساڵێکە کاری فۆڕمات و چاککردنی کۆمپیوتەر دەکات باس لەوە دەکات زۆربەی ئەو ئەنتی ڤایرۆسانەی خەڵک لەکوردستان بەکاریاندەهێنن عادین و تەنها یەک ڕۆژ بڕدەکەن و دەڵێت، دو جۆرە ئەنتی ڤایرۆس هەیە، ئەسڵی و عادی، عادییەکە بۆ هەمو کۆمپیوتەرێک دادەبەزێت و بەخۆڕاییە یان لەئینتەرنێتەوە بەفریی داونلۆد دەکرێت. لەبارەی ئەنتی ڤایرۆسی ئەسڵیشەوە ناوبراو باس لەوە دەکات کە کۆمپیوتەری بەکارهێنەران خاودەکاتەوه و وتیشی، هۆکاری ئەو خاوبونەوەیە ئەوەیە بەرگری لەکۆمپیوتەرەکە دەکات و ناهێڵێت سیستمەکەی تێکبچێت، هەروەها ئەنتیهاککەری تێدایە کە بەر بەهاککردن دەگرێت.
نرخی چەند ئەنتی ڤایرۆسێکی عادی لەبازاڕەکانی کوردستان تەنها بەهەزار دینارە ئەمە لەکاتێکدایە نرخی ئەنتی ڤایرۆسی ئەسڵی بە25 تا 70 هەزار دینارە.
سەرکار باس لەوەش دەکات زۆربەی ئەنتی ڤایرۆسە عادییەکان سەرچاوەی بەرهەمهێنانی ڤایرۆسن و وتیشی، لە90% کێشەی کۆمپیوتەرەکانی کوردستان نەبونی ئەنتی ڤایرۆسە. هەروەها زۆربەی ئەو ئەنتی ڤایرۆسانەی دێنە ناو کۆمپیوتەرەکانەوە بەهۆی کردنەوەی ماڵپەڕە سێکسیەکانەیەوە، کە ئەو ماڵپەڕانە سەرچاوەی سەرەکی ڤایرۆسن. ئەو داواشی لەخەڵک کرد بۆ پاراستنی کۆمپیوتەرەکانیان ئەنتی ڤایرۆسی ئەسڵی بەکاربهێنن و ئاماژەی بەوەشدا زۆربەی ئەو ئەنتی ڤایرۆسانەی لەکوردستان بەکاردێن بریتین لەئەڤێراو کاسپەرسکای و نۆتۆرن.
- 17-10-2013