بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سەرەڕای ڕوداوە ئەمنیەکەی هەولێر و وەرزی سارد و سەرما هاتنی گەشتیار بۆ سلێمانی ڕوی لەزیادبون کردوە.
سلێمانی، ئاوێنەنیوز: بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی گەشتوگوزاری سلێمانی، ئارام شوانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕایگەیاند، لەبەرواری 11 ی مانگەوە تاکو 15ی مانگ واتە لەماوەی تەنها پێنج ڕۆژدا 23584 گەشتیار ڕویان لەشاری سلێمانی کردوە و چاوەڕوانی ڕێژەیەکی زیادترین.
وتیشی، لەرۆژانی داهاتودا ئاماری نوێتر دەخەینەڕو.
هاتنی ئەو ژمارەیەی گەشتیاران لەکاتێکدایە دوابەدوای ئەو بارە نائەمنیەی لەشاری هەولێر ڕویدا هاوکات لەگەڵ هاتنی وەرزی سارد و سەرما و دەستپێکردنی وەرزی نوێی خوێندن ئەگەری ئەوەهەبو هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان ڕو لەکەمبونەوە بکات، بەڵام ئاماری گەشتیاران ئەوەی سەلماند هاتنی گەشتیاران زیادیکردوە.
- 17-10-2013