ئەمساڵ هەورامان گوێزی کەمبوو
باخەوانەکانی
هەورامانهەورامان ئاماژە بەوە دەکەن، ئەمساڵ بەرهەمی دار
گوێزگوێزەکانیان وەک ساڵانی پێشوو نییه و بەرهەمی کەمی هەبووە، بۆیە رەنگە ئەمساڵ هەرێمی کوردستان پێویستی بەوەبێ لەدەرەوە گوێز هاوردە بکات.
ئێستا وەرزی تەکاندنی گوێزە لە هەرێمی کوردستان، بەتایبەت لەناوچەی هەورامان، خاوەنی باخەکان خەریکی چنینەوەی بەرهەمی ئەمساڵیانن، بەڵام دەڵێن: باخەکانیان بەرهەمی کەمترە لەچاو ساڵانی پێشوو.
لەناوچەکەدا گوێزی هەورامان بەناوبانگە و کورد لە مێژە وتوویەتی: گوێزی هەورامان بەدەست دەشکێ ئەوەش وەک وەسفکردنی باشی جۆرەکەی و ناسکی گوێزەکە.
هەورامان دیوی کوردستانی عیراق لەدامێنی زنجیرە چیای
سورێنسورێندایە لە باکووری خۆرهەڵاتی شاری
هەڵەبجەهەڵەبجەی شەهید لە پارێزگای
سلێمانیسلێمانی، سروشت و ژینگەی هەورامان دەوڵەمەندە بەدارستان و بەشی هەرە زۆری بەدەستی دانیشتووانی ناوچەکە نێژراون، داری گوێز بەرچاوترین درەختە له و ناوچەیە.
پەیامنێری ئەنادۆڵ بۆ ئامادەکردنی راپۆرتێک لەسەر گوێزی ناوچەکە، سەردانی ناوچەی هەورامانی کردوە، بەشی زۆری باخەوانەکان وتوویانە بەرهەمی ئەمساڵیان کەمە.
بەگوێرەی ئاماری فەرمانگەی کشتوکاڵی هەڵەبجەی شەهید، نزیکەی 16 هەزار داری گوێز لەناوچەی هەورامان هەن، بەڵام ئامارێکی تەواو لەبارەی ئاستی بەرهەمی ساڵانەی گوێزی ناوچەکە لەبەردەست نییە.
هۆشیار حەمەسەعید، باخەوانێکی گوندی وەزەنێ وتی: هەورامییەکان ناتوانن دەستبەرداری باخداری گوێز ببن، چونکە هەورامان هەڵکەوتەی جوگرافیاکەی وەهایە بۆ گوێز ژینگه و هەوای زۆر لەباره و تێیدا گەشە دەکات هەروەها بەرهەمی چاکی هەیە.
بەڵام باخدارەکانی هەورامان بەنیگەرانییەوە دەڵێن: ئەمساڵ دارگوێزەکانیان بەرهەمی کەمە، بێساران هەورامی باخەوانێکی ناوچەی هەورامانە وتی، ساڵانە دارگوێزەکانمان رووبەڕوی چەندین گرفت دەبنەوە، لەوانەش خزمەت نەکردنی ئەو دارانەیە لەلایەن فەرمانگەی کشتوکاڵ، بۆیە کرم و نەخۆشیی بوونەتە هۆی وشککردنی دارگوێزەکان، هەروەها هاتنی بەراز بۆ ناو باخەکان کێشەیەکی دیکەی ئێمەیە.
بێساران هەروەها وتی: ئەمساڵ ساڵەکەی باش نەبوو بۆ گوێز، بەرهەمی گوێز کەمە بەهۆی ئەوەی بەهارو زستان، تەرزه و باران بەرەکەی بە کۆرپەیی وەراند.
هەورامییەکان گوێز لەگەڵ زۆر خواردندا بەکار دەهێنن، بەتایبەتی ژەمی بەیانیانیانه و شەوانی زستانیش وەکو چەرەز لەگەڵ قەزوان، تووی وشککراو و مێوژ لەمیوانداریی و کۆڕی شەوان پێشکەش دەکرێن.
ساڵانە لەسەرەتای مانگی 10- تشرینی یەکەم- دا هەورامییەکان دەست بەتەکاندنی گوێز دەکەن و پێی دەڵێن: کاتی شەنێ ئەوەش کارێکی ئاسان نییه و کەسانی تایبەت هەیە بۆ تەکاندنی گوێز، بەگوێز تەکێنەر دەوترێ شەنێر شەنێر دارێکی درێژ کە نزیکەی حەوت مەترە دەگیرێت بەدەستەوه و بەدار گوێزدا هەڵدەزنێ.
هەموو کەس ناتوانێ شەنێری بکا، سوهەیب حەمەفارس دەڵێت، ماوەی 16 ساڵە خەریکی ئەو کارەیە، دوای هاتنە خوارەوەی لەسەر یەکێ لەدارگوێزە بەرزەکان وتی: هەموو کەسێ ناتوانێ ئەم کارە بکات، چونکە تایبەتمەندی خۆی هەیه و راهاتنە لەسەر کارەکە، مەرجی یەکەمی ئەو کەسەش پێویستە لەبەررزایی نەترسێ و کێشی لاشەی سوکبێ تا بتوانێت بچێتە سەر داران و نەبێتە هۆی شکاندنەوەی چڵ و چێوی دار گوێزەکان.
بەپێی قسەی باخدارو شارەزایانی گوێز، ئەو دارە هەندێجار بەرزیەکەی دەگاتە زیاتر لە 30 مەتر و تەمەنیشی تا 200 ساڵ دەڕوات، رەگەکەشی مێخییه و بۆ ناخی زەوی دەچێ، داری گوێز لە دارو درەختەکانی دیکە جیاوازە، تاکە درەختە گازی ئۆکسجین هەڵدەمژێ و گازی دوائۆکسیدی کاربۆن دەداتەوە، بۆیە لە کوردەواریدا خەوتن لەژێر دارگوێزدا بەباش نازانرێت.
بە شێوە زاری هەورامی بەگوێز دەگوترێ (وەزی) کاکڵەکەشی پێی دەگوترێ (مەژگە) بەمانای مێشکی مرۆڤ دێ، کاکڵەی گوێز لەشێوەی مێشکی مرۆڤدایە، بۆیە لەسەردەمی ئیغریقییەکانەوە تائێستا گوێز نیشانەی زیرەکی بووە و زۆر سودمەندە بۆ خانەکانی مێشک و لەشساغی.
شارەزایانی تەندروستی وتوویانە گوێز دەوڵەمەندە بە چەندین ماددەی بەسود وەکو مەگنیسیۆم، ڤیتامین E، پرۆتین، پۆتاسیۆم، شەکر و چەوری بەسودی هەیە، رێژەی مادەی فسفۆر لە ناو گوێزدا وەک رێژەی فسفۆرە لە ماسی و برنج و هێلکەدا، خواردنی رۆژانەی گوێز پەستان و رێژەی چەوری لەخوێندا کەمدەکاتەوە، کێش و رێژەی شەکریش لەخوێندا رادەگرێت.
گوێز بەچەند قۆناغێک لێدەکرێتەوە، سەرەتا لەدارەکەوە دەتەکێنرێت، دواتر لە ژێر دارگوێزەکەدا کۆدەکرێتەوە، هەڵخستن و وشککردنەوە، بژاردن و جیاکردنەوەی، قۆناغی کۆتایش فرۆشتنیەتی.
گوێز چەند جۆرێکی هەیە (کاکڵە، کوێر، خەیارە، کەلەکە) باشترین جۆریان کاکڵەیە.
ناوچەی هەورامان لەسەردەمی حوکمڕانی سەدام حسێن، وەک بەشی هەر زۆری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان گیرۆدەی شەڕە ماڵکاولکەرەکان بوو، ساڵی 1978 سوپای عیراق ئۆپەراسیۆنی چۆڵکردنی گوندو شارەکانی سەرسنووری دەست پێکرد و سەرچاوە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان دەڵێن، زیاتر لە چوار هەزار گوندو شارۆچکە راگوێزران، بەوەش زیانێکی زۆر بەدارو درەخت و ژینگەی ئەو ناوچانە گەیشت.
بەهۆی چۆڵکردنی گوندەکان تەواوی رەزو باخ و کانیاوەکانی ئەو ناوچانە کوێر بوونەوە، جوتیاران و باخداران ساڵی 1991 لەدوای دەرپەڕاندنی سوپای عیراق لە هەرێمی کوردستان دەستیانکردەوە بەچاندنەوەی رەزو باخی خۆیان.
بەهۆی کەمی گوێزی هەورامان ناتوانرێت پێویستی ناوخۆیی پێدابین بکرێت، بۆیە لە دەرەوە گوێز هاوردە دەکرێت، فرۆشتنی گوێز بەدانەیە، پێچەوانەی بەرهەمی باخ ورەزە لە کوردستان، ئێستا نرخی 1000 گوێز 60 هەزار دینارە (50 دۆلار) ماوەی چەند ساڵێکە گوێزی هەورامانی (دیوی ئێران) هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، بەهۆی هەرزانی نرخەکەی داواکاری زیاتری لەسەرە.
09-10-2013