- لەسنوری قەزای حەویجه و ناحیەکانی دەوروبەری، لەماوەی کەمتر لەچوار کاتژمێر، 18 بۆمبی چێنراو تەقیەوه و بەوهۆیەوە سێ کەس بریندار بوون.
- لە ناوچەی پیشەسازیی شاری کەرکووک و لە نزیک غەسلی ئەحمەدی لە نێو ئۆتۆمبێلێکەوە دەسترێژی گوللە پۆلیسێک کراو لەجێدا کوشتیان.
- لە نزیک عەلوەی کەرکووک چەند چەکدارێکی نەناسراو لە نێو ئۆتۆمبێلێکی جۆری تویتا بیکابەوە دەسترێژی گوللەیان لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان نڤاران کرد و دوو کەس لەسەر نشینەکانیان بریندار کرد.
- لەن شارەدێی سەعدیەی سەربە شارۆچکەی خانەقین تەقە لە پۆلیسێکی کورد کراو دەست بەجێ گیانی لەدەستدا.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 10,736 times