12 هەزار خوێندکار خۆیانیان ناونوسکردووە بۆ خوێندنی زمانی کوردی، تورکیا مامۆستایان بۆ دانامەزرێنێت
📊 Статистика и опросы
وەزیری پەرەوردی تورکیا دەڵێت، تا ئێستا 28 هەزار خوێندکار ناویی خۆیان تۆمارکردووە بۆ خوێندنی کوردی لە تورکیا بەڵام مامۆستا دانامەزرێن بۆ ئەو وانەیە.
ئاوێنەنیوز، ئەنادۆڵ: لەوبارەیەوە، نابی ئاوجی، ئەمڕۆ (سێ شەممە) رایگەیاند، لەبەرنامەیاندایە خوێندنی هەڵبژاردە کە وانەی کوردی تێدایە پەرە پێبدەن لەداهاتوودا، بەڵام مامۆستای بۆ دانامەزرێنن.
ئاوجی ئەوەشی رونکردەوە کە تا ئێستا 28 هەزار خۆیندکار وانەی کوردیان هەڵبژاردووە لەوانە 27 هەزارو 200 کەسیان خۆیندکاری وانەی شێوەزاری کرمانجین و ئەوانی دیکەش وانەی ئاین و زازاکیان هەڵبژاردووە.
ئەوەشی راگەیاند کە بۆ بەرەو پێشچوونی ئەم پرۆسەیە، لە هەر پۆلێکی خۆیندندا 12 خۆیندکار دادەنێن تا بە باشی فێر ببن.
ئاوجی رونیکردەوە کە "بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی قەدەغەی سەرپۆش بووە مایەی ئاسوودەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی کارمەند، هاوکات ئەو بڕیارە کێشەی بەشێکی زۆری ژنانی لە تورکیا چارەسەر کرد."
وەزیری پەروەردەی تورکیا لە بارەی هەڵوەشاندنەوەی سوێندی نێو قوتابخانەکان گوتی" لە جیهانی ئەمڕۆماندا ئەوانەی کە دەڵێنەوە و ئەوانەیش کە داوای گوتنەوە دەکەن بۆ خۆیان بیر لەوە ناکەنەوە چی دەڵێن و بۆ چی دەڵێن تەنیا خۆیان لەگەڵ هەڵومەرجی رۆژدا گونجاندووە."
ئەوەشی راگەیاند، "وەزارەتی پەروەردە مۆڵەتی کردنەوەی قوتابخانەی نوێ بە کەس نادات، بڕیارە پەرلەمان دەست بەگۆڕانکاریی یاسایی بکات، لە چوارچێوەی ئەم گۆڕانکارییانەدا چاوەڕوان دەکرێ پێناسە و یاسایەکی نوێ بۆ ئەو قوتابخانانە دەربکات، تا کۆتایی ساڵ قوتابخانە تایبەتییەکان داناخرێن."
لەبارەی خوێندنگەی تایبەت ناوبراو گوتی "20% ی قوتابخانەکانی ئەمڕۆ مەرجی پێویستیان هەیە تا بکرێنە قوتابخانەی تایبەتی و 80% ی قوتابخانەکانیش بۆ ئەوەی بکرێن بە قوتابخانەی تایبەتی هاوکاریی پێویستیان پێشکەش دەکرێ، دەمانەوێ 70%ی قوتابخانەکان بکرێنە قوتابخانەی تایبەتی و دەوڵەتیش هاوکاری پێشکەشی ئەو قوتابخانانە بکات."
- 08-10-2013
⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!