بەپێی ئەو ئامارەی لەسیمیناری ڕێکخراوی مرۆڤ بۆ بەها مرۆییەکان خرایەڕو، ئامارەکانی جیابونەوە -تەڵاق- بەشێوەیەکی مەترسیدار ڕو لەبەرزبونەوەیە، ئەمەش سێ ساڵی (2006، 2007، 2008) بەبەراورد بە (2009،2010، 2011) دەردەکەوێت ڕێژەی تەڵاق بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردوە.
ئاوێنەنیوز، کوردیو: ڕێکخراوی مرۆڤ بۆ بەها مرۆییەکان لەسیمنارێکی تایبەت بەتەڵاق کە بۆ هەریەکە لەعبدالرحمان صدیق و مهابات قەرەداغی و پارێزەر زیاد کاکەیی ڕێکی خستبو تیایدا تیشک خرایە سەر ئەو هۆکارانەی کە بۆتە هۆی دروستبونی بڕیاری تەڵاق لەنێوان ژن و پیاودا.
لەو کۆنفراسەدا عبدالرحمان صدیق چەند ئامارێکی هاوسەرگیری و تەڵاقی لەهەرێمی کوردستان خستەڕو کە بەم شێوەیەبو:
لەساڵی 2006 (2928) تەلاق هەبوە
لەساڵی 2007 (3620)تەڵاق هەبوە
لەساڵی 2008 (24103) هاوسەرگیری (3663) تەڵاق هەبوە
لەساڵی 2009 (28302) هاوسەرگیری (4237) تەڵاق هەبوە
لەساڵی 2010 (22845) هاوسەرگیری (2555) تەڵاق هەبوە
لەساڵی 2011 (39414) هاوسەرگیری (3728)تەڵاق هەبوە کە (297) جیابوونەوە بەهۆی هێنانی ژنی دووەم بوە.
هەر بەپێی ئامارە فەرمیەکانی حکومەتی هەرێم هاتوە هۆکارەکانی بەرزبونەوەی ڕێژەی تەڵاق بۆ ئەم هۆکارانە دەگێڕنەوە:
35% نەگونجان لەگەڵا یەکتر
19% نەبوونی ماڵی سەربەخۆ
10% خیانەتی هاوسەری
8% خراپیی باری ئابوری
8% کێشەی کۆمەڵایەتی
7% تەکنەلۆژیایی سەردەم
3% جیاوازی تەمەن
2% ژنهێنانی دووەم
2% نەزۆکی
1% نەخۆشی یەکێک لەهاوسەرەکان
5% بە وردی دیاری نەکراوە
هەر لەسیمینارەکەدا مەهابات قەرەداغی چالاکوانانی کۆمەڵی مەدەنی چەندین کەم و کوڕی خستە ڕو کە لایەنی کێشە کۆمەڵایەتیەکانی لەخۆ گرتبو هەروەها قەرەداغی ئامارێکی شاری هەولێری خستەڕو کە لەشەش مانگی ساڵی 2012ی لەخۆ گرتبو بەم شێوەیە:
(10237) کێشە لەدادگا تۆمارکراوە
لەم ڕێژەیەدا (1193) کەس جیابونەتەوە
- 03-10-2013