图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,407
图片 105,691
书籍 19,153
相关文件 96,393
Video 1,307
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
لە ڕۆژی دەستپێکردنی بانگەشەکانی هەڵبژاردنەوە پێشێلکاری بەرامبەر بە 40 ڕۆژنامەنوس کراوە
小组: 统计和调查 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
لە ڕۆژی دەستپێکردنی بانگەشەکانی هەڵبژاردنەوە پێشێلکاری بەرامبەر بە 40 ڕۆژنامەنوس کراوە
统计和调查

لە ڕۆژی دەستپێکردنی بانگەشەکانی هەڵبژاردنەوە پێشێلکاری بەرامبەر بە 40 ڕۆژنامەنوس کراوە
统计和调查

سەنتەری میترۆ دەڵێت، لە ڕۆژی دەستپێکردنی بانگەشەکانی هەڵبژاردنەوە دەیان پێشێلکاری جۆراوجۆر بەرامبەر (40) ڕۆژنامەنوس کراوە لەلایەن جەماوەری لیستە ڕکابەرەکان و هێزە ئەمنییەکانەوە.
سلێمانی، ئاوێنەنیوز: لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ ئاوێنەنیووز ناردووە، سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان ئەمڕۆ(هەینی) ڕایگەیاند، لە ڕۆژی دەستپێکردنی بانگەشەکانی هەڵبژاردنەوە، 28ی ئابی 2013، تا 19ی ئەیلول ڕۆژی کۆتایی هاتنی دەیان پێشێلکاری جۆراوجۆر بەرامبەر (40) ڕۆژنامەنوس لەلایەن جەماوەری لیستە ڕکابەرەکان و هێزە ئەمنییەکانەوە ئەنجامدراون، هەندێک پێشێلکاریش لە دەرەوەی هەڵمەتەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن بوون.
لەبەیاننامەکەدا هاتووە، سەنتەری میترۆ لە ڕۆژی دەنگدانی تایبەت کە ڕۆژی پێنج شەممە 19ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو چەندین پێشێلکاری بەرامبەر بە مافی ڕۆژنامەنوسان تۆمارکردوە. پێشێلکاریەکانی دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتی لە ڕاپۆرتێکی جیاوازدا پاش کۆتایی دەنگدان لە هەفتەی ئایندەدا، بڵاودەکاتەوە.
سەنتەری میترۆ ئیدانەی توندوتیژی و سوکایەتی و ڕێگری و بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان دەکات، ڕایدەگەیەنێت "ئه و ڕۆژنامەنوسانە باجی نەریتی ناشارستانی جەماوەری لیستە ڕکابەرەکان دەدەن و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆش ڕۆژنامەنوسان ناپارێزن".
دەقی بەیاننامەکە بخوێنەرەوە:
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان
بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی
رۆژنامەنوسان باجی نەریتی ناشارستانیی لیستە ڕکابەرەکان دەدەن
حکومەتیش یان بەشداربوون یان تەماشاکەر
20ی ئەیلولی 2013، هەرێمی کوردستان: سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە ڕۆژنامەنووسان ئیدانەی دەستدرێژیکردنە سەر تیمەکانی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەکات ڕایدەگەیەنێت ڕۆژنامەنوسان باجی نەریتی ناشارستانی لیستە ڕکابەرەکان دەدەن و هێزی ئەمنیش یان تەماشاکەربوون یان بەشداربوون له و توندوتیژیانەدا.
سەنتەری میترۆ ڕایدەگەیەنێت لە ڕۆژی دەستپێکردنی بانگەشەکانی هەڵبژاردن کە لە 28ی ئابی 2013 دەستیپێکرد و لە 19ی ئەیلول کۆتایی هات دەیان پێشێلکاری جۆراوجۆر بەرامبەر (40) ڕۆژنامەنوس لەلایەن جەماوەری لیستە ڕکابەرەکان و هێزە ئەمنییەکانەوە ئەەنجامدراون، هەندێک پێشێلکاریش لە دەرەوەی هەڵمەتەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن بوون.
سەنتەری میترۆ لە ڕۆژی دەنگدانی تایبەت کە ڕۆژی پێنج شەممە 19ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو چەندین پێشێلکاری بەرامبەر بە مافی ڕۆژنامەنوسان تۆمارکردوە. پێشێلکاریەکانی دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتی لە ڕاپۆرتێکی جیاوازدا پاش کۆتایی دەنگدان لە هەفتەی ئایندەدا، بڵاودەکاتەوە.
رێگریکردن لە ڕواڵکردنی هەواڵ پێشێلکردنێکی ئاشکرای یاسای کاری ڕۆژنامەگەری هەرێمی کوردستانە. لە بڕگەی (4)ی ماددەی(7)ی یاسای کاری ڕۆژنامەگەری ژمارە 35ی ساڵی 2007 دا هاتووە "رۆژنامەنووس مافی ئامادەبوونی لە کۆنگرە و چالاکییە گشتییەکاندا هەیە".
سەنتەری میترۆ ئیدانەی توندوتیژی و سوکایەتی و ڕێگری و بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان دەکات، ڕایدەگەیەنێت "ئه و ڕۆژنامەنوسانە باجی نەریتی ناشارستانی جەماوەری لیستە ڕکابەرەکان دەدەن و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆش ڕۆژنامەنوسان ناپارێزن".
میترۆ جەختدەکاتەوە له و کەیسانەدا کە لە سەنتەری میترۆ تۆمار کراون، توندوتیژی بەرامبەر بە پەیامنێرو وێنەگرانی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ئەنجامدراوە، هێزەکانی ئاسیشی ناوخۆی حکومەتی هەرێمیش یان بەشداربوون یان تەماشاکەر.
ئەمەش سەرجەم ئەو کەیسانەن کە لە نێوان 28ی ئاب- 19ی ئەیلول پەیوەندییان بە(بەشی تۆمارکردن)ی سەنتەری میترۆوە کردووە.
• ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 28ی ئاب سەرنوسەری گۆڤاری باشور بە سەنتەری میترۆی ڕاگەیاند "رۆژنامەنوسێکمان بە ناوی نزار بێجان، لەکاتی سەردانی ئاسایشی زاخۆ دەستبەسەرکراوە. شێروان شێروانی بە میترۆی وت" پێشتر نە سەندیکاو نە گۆڤارەکەمان ئاگادارنەکراوە لەسەر ئەو تۆمەتەی کە ئاراستەی نزار کراوە". لەمادەی هەشتەمی یاسای ڕۆژنامەگەری لەکوردستاندا لە کاتی گرتنەبەری ڕێکاری یاسای بەرامبەر بە ڕۆژنامەنوسان کە بەکارێک تۆمەتبار دەکرێ پەیوەندی بە پیشەکەیەوە هەیە، سەندیکای لێ ئاگادار ئەکرێتەوە.
• زمناکۆ ئیسماعیل، پەیامنێری سایتی سبەی وتی کاتژمێر 6ی ئێوارەی ڕۆژی هەینی 30ی ئابی 2013 لە گەڕەکی وڵوبەی شاری سلێمانی، لە کاتی کردنەوەی مەکۆیەکی بزوتنەوەی گۆڕان کۆمەڵێک گەنج هەڕەشەیان لێکردم." جەختیکردەوە" میلی چەکیان لێ هێنامەوە جنێویان پێدام". بە پێ قسەکانی زمناکۆ تیمی کەناڵ KNN لە شوێنی ڕوداوەکە بوون و شاهێدن بەسەر وردەکاری ڕوداوەکە. هەروەها وتیشی "رۆژی شەممە 31ی ئاب لە گەڕەکی توی مەلیک لەکاتی وێنەگرتندا ڕێگریم لێکراوە."
• حسێن حەسەن پەیامنێری کەناڵی KNN لە زاخۆ ڕایگەیاند کاتژمێر 11ی شەوی هەینی، ڕێکەوتی 30ی ئاب، لەکاتی وێنەگرتنی هەڵمەتی هەڵبژاردن هێرشکرایە سەرمان جەختیکردەوە" کۆمەڵێک بە بێ هۆ پەلاماریان داین و نەیانهێشت وێنەبگرین". عەبدوڵڵا ئەحمەد وێنەگری کەناڵەکە بە میترۆی وت"لە ئەنجامی ئەو توندوتیژییەی بەرامبەرمان ئەنجامدرا کامێراکەمان شکا."
• هادی ئەحمەد، پەیامنێری ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ بە میترۆی ڕاگەیاند شەوی هەینی 30ی ئاب، لەکاتی پەلاماردانی بنکەیەکی یەکێتی بریندارکرام. هادی وتی "پەلاماردەران دەیانزانی من ڕۆژنامەنوسم بەڵام بە بەبەرد هێرشیان بۆ هێنام و بریندار بوم دەیانوت دەبێت وێنەکان بسڕیتەوە."
• ئامانج ئیسماعیل پەیامنێری KNN بە میترۆی ڕاگەیاند ڕۆژی هەینی 30ی ئاب لەکاتێکدا لەگەڵ وێنەگری کەناڵەکەیان سەرقاڵی ڕوماڵکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن بوون لە لایەن چەند لایەنگرێکی لیستێکی هەڵبژاردنەوە لە ناو بازاڕی قەزای ڕانیە هەرەشەیان لێکراوە و ڕێگریان لێکردون وێنە بگرن وتی"پێیان وتین وێنەگرتن قەدەغەیه و لاچن لەم ناوە ئەمە وێڕای هەشەکردن."
• ئاراس عوسمان، پەیامنێری سایتی ئاوێنە بە میترۆی ڕاگەیاند سەرلە بەیانی ڕۆژی شەممە 31ی ئاب، لە کاتی وێنەگرتنی بارەگای سەرکردایەتی پارتی لە شاری سلێمانی نزیکەی کاتژمێرێک دەستبەسەرکرام. وتی "دوو چەکدار پاش ڕێگریکردن، لەناو ئۆتۆمبێلێکدا بۆ ماوەی نیو کاتژمێر دەستبەسریانکردم."
• ئەبوبەکرحسێن پەیامنێری کەناڵی KNN لە قەزای سەید سادق، بە میترۆی ڕاگەیاند کاتژمێری 11ی پێش نیوەرۆی سێ شەممە 3 ی ئەیلول لە بانکی سیقەوە وێنەی کۆمیتەی یەکێتیمان دەگرت، بەرپرسانی ئەو بانکە ڕێگریان لێکردین وێنە بگرین. هەوەها هەڵۆ سەعدوڵا وێنەگری کەناڵی KNN کە لەگەڵ ئەبوبەکر لەهەمان شوێندا بون بە میترۆی ووت"فشاریان بۆ دەهێناین کە ئەو گرتانە بسڕینەوە کە وێنەمان گرتون."
• عەبدولرەحمان ئەبوبکر پەیامنێری کەناڵی KNN لە شاری سلێمانی بە سەنتەری میترۆی ڕاگەیاند کاتژمێر 9:15 دەقیقەی شەوی سێ شەممە 3ی ئەیلول لەکاتی پەلاماردانی بنکەی هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان من لەگەڵ تەلان کۆسرەتی وێنگری کەناڵەکەمان لەوێ بوین. وتی " بە دەبه و دار هێرشکرایە سەرم دەموچاوم بریندار کرا."
• دڵشاد شەمسەدین پەیامنێری کەناڵی ڕێگا لەشاری دهۆک بە میترۆی ڕاگەیاند ڕۆژی چوارشەممە 4ی ئەیلول لەگەڵ وێنەگری کەناڵەکەیان موشتاق نازم سەرقاڵی ئامادەکردنی هەواڵی بانگەشە هەڵبژاردن بوینن کاتێک ئۆتمبێلێکی بێ ژمارە چەند کەسێکی تێدا بووە هەڵی کوتاوەتە سەریان. دڵشاد وتی"بۆتان نییە ڕاپۆرت بکەن ئێرە دەوڵەتی پارتییە". موشتاق وتی "پەلاماریان داین مایکی کامێراکەیان لێسەندین."
• بەختیار ئەحمەد پەیامنێری کەناڵی زاگرۆس و ڕادیۆی دەنگی کوردستان، بە میترۆی ڕاگەیاند کاتژمێر 1:30 شەوی پێنج شەممە 5ی ئەیلول، لەکاتی ڕوماڵکردنی ڕوداوی تەقەکردنەکەی شەقامی توی مەلیک پەلامار دراوە. بەختیار وتی "جامی سەیارەکەیان شکاندم و چەند شوێنێکی تری سەیارەکەم زەرەری بەرکەوتوە" جەختیکردەوە" پەلاماردەران ئێمەیان دەناسی."
• هاوکار یاسین پەیامنێری کەناڵی گەلی کوردستان بە میترۆی ڕاگەیاند کاتژمێر 9:45 شەوی
هەینی 6 ئەیلول. لەگەڵ بەڵێن واحید وێنەگر لە کاتی ڕوماڵکردنی بانگەشەی هڵبژاردن لە سەهۆڵەکە کۆمەڵێک کە ئاڵای لیستێکی دیارکراویان پێ بوو هێرشیان بۆ هێناین. وتی"بۆ ئەوەی گرفت دروست نەبێت له و شوێنە نەماین بەڵام ئەوان وازیان نەدەهێنا."
• تارا بایز ئاغا پەیامنێری کەناڵی زاگرۆس بە میترۆی ڕاگەیاند شەوی هەینی 6ی ئەیلول لەگەڵ وێنەگری کەناڵەکەیان بە ناوی دانەر عەبدولخالق بە دەبەی ئاو هێرشکراوەتە سەریان پاشان لێیان دراوە. تارا وتی" ئێستاش شوێنی دەبە ئاوەکان بە گیانی خۆم و وێنەگرەکەمانەوە دیارە."
• ئاوات محەمەد وێنەگری کەناڵی گەلی کوردستان بە میترۆی ڕاگەیاند شەوی هەینی 6ی ئەیلول لە کاتی بەرنامەی ڕاستەوخۆی کەناڵەکەمان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپترا دوو گەنجی تیا بوو تەقەیان بەسەرماندا کرد، پاشان خۆیان ڕایانکردو ئۆتۆمبێلەکەیان جێهێشت. هەروەها سۆزان ئومێد پەیامنێری هەمان کەناڵ سوکایەتی پێکراوە بە میترۆی وت" فشاریان بۆ هێنام سوکایەتیم پێکرا."
• ئاراس عوسمان کەریم، پەیامنێری سایتی ئاوێنە بە میترۆی ڕاگەیاند شەوی چوارشەممە 11ی ئەیلولی لەبەردەم بارەگای لقی چواری پارتی لە شاری سلێمانی ڕێگری لێکراوە وتی" هێرشیان بۆ هێنام پێیان ڕاگەیاندم بە هیچ شێوەیەک لەم شوێنەدا ڕەسم مەگرە."
• بەختیار ئەحمەد کاکە پەیامنێری کەناڵی KNN لە کەلار بە میترۆی ڕاگەیاند ڕۆژی دوو شەممە 9ی ئەیلول لەگەڵ وێنەگری کەناڵەکەیان کەمال ئەحمەد محەمەد لە لایەن پۆلیسەوە لە نەخۆشخانەی کەلار دەستبەسەرکراون. بەختیار وتی" ئێمە بۆ ڕاپۆرت لەسەر خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان چوبوین، ڕێگریان لێکردین ئینجا دەستبەسەر کریان". وێنەگری کەناڵکە بە میترۆی وت "بە ئەمری پۆلیس دەستبەسەر کراین و سوکایەتیمان پێکرا."
• مەریوان حەسەن پەیامنێری کەناڵی NRT لە شاری کەلار بە میترۆی ڕاگەیاند ڕۆژی دوو شەممە 9ی ئەیلول لەگەڵ وێنەگری کەناڵکەیان عەلی عەبدوڵڵا چوون بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرت لەسەر خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان لە نەخۆشخانەی کەلار لەوێ دەستبەسەر کراون. مەریوان وتی" پۆلیس هەڵسوکەوتی توندوتیژ بوو لەگەڵماندا، پشان وتیان بە ئەمری بەڕێوەبەر مەمنوعە ڕوماڵی ئەو هەواڵە بکەن" وێنەگری کەناڵەکە بە میترۆی وت"دەرکراینە دەرەوەی نەخۆشخانه و سوکایەتیمان پێکرا."
• کامەران محەمەد سابیر پەیامنێری کەناڵی ئەلعیراقیە بە میترۆی ڕاگەیاند ڕۆژی پێنج شەممە 12ی ئەیلول لەگەڵ هاوکارم ئارام عەبدولغەنی تەها وێنەگری کەناڵەکە لە ناو ئۆفیسی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان سوکایەتیان پێکردین و زانیاریان پێنەداین. کامەران وتی "تەنها داوام لێکردن ودەکاریمان پێبدات، بە ناشرینی وەڵامی داینەوە کە ئیتر نەچینە ناو کۆمسییۆن". ئارام وێنەگری کەناڵەکە جەختی لە زانیارییەکانی کامەران کردەوە بە میترۆی وت" زانیاریان پێنەداین مامەڵەکەیان ناشارستانی بوو."
• عەبدو حەسەن پەیامنێری کەناڵی NRT لە قەزای سۆران، بە میترۆ ڕاگەیاند ڕۆژی پێنج شەممە 12ی ئەیلول لەگەڵ وێنەگری هەمان کەنالًَ محەمەد عەبدوڵڵا عەبدولرەحمان لە بازگەی سارداو دەست بەسەر کراون. عەبدە وتی"بە مەبەستی ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک لەسەر بانگەشەی هەڵبژاردن چوینە ئەو ناوچەیە پاش گەڕانەوەمان بەهەمان بازگەدا بۆ ماوەیەک دەست بەسەر کراین". محەمەد عەبدوڵڵا وێنگری کەناڵەکە جەختیکردەوە "پاش نیو کاتژمێر دەست بەسەرکراین تا پەیوەندی کرا بە قائیمقامی سۆران ئەوسا ئازادیان کردین."
• ڕەفعەت محەمەد قادر وێنەگری کەناڵی سپێدە لە قەزای سۆران بە میترۆی ڕاگەیاند ڕۆژی پێنج شەممە 12ی ئەیلول لە بازگەی سارداو دەست بەسەر کراون. وتی"لەبازگەکە دەست بەسەرکراین وتیان نابێت بە بێ ئاگاداری ئاسیش ڕاپۆرت بکەن."
• دڵشاد ئەنوەرحەسەن پەیامنێری کەناڵی NRT لە دهۆک بە میترۆی ڕاگەیاند ڕۆژی شەممە 14ی ئەیلول چوین بۆ ڕوماڵکردنی خۆپیشاندانێکی خەڵک قەزای بەردەڕەش دژ بە کۆمپانیایەکی نەوت. ڕاگەیاند پێنەداین نزیکی خۆپیشاندەران بینەوە. دڵشاد وتی"هێزە ئەمنییەکان ڕێگریان لێکردین تەنها ئەو کەناڵانە ڕوماڵیان دەکرد کە نزیک بون لە دەسەڵات."
• ئەیهان سەعید عومەر پەیامنێری کەناڵ KNN لە شاری دهۆک بە میترۆ ڕاگەیاند ڕۆژی یەک شەممە 15ی ئەیلول لەبەردەم پارێزگای دهۆک لەگەڵ محەمەد سدقی ئەحمەد وێنەگری کەناڵی KNN لە ناو بەڕێوەبەرێتی پۆلیسی دهۆک بۆ ماوەی 20 خولەک دەستبەسەرکراون. ئەیهان وتی"بەرپرسێکی پۆلیس قسەی ناشرینی پێ وتین پاشان بۆ ماوەی 20 خولەک دەستبەسەرکراین". محەمەد سدقی ئەحمەد بە میترۆی وت"تا دڵنیا بوون کە وێنەمان نەگرتوە ئینجا ئازادکراین."
• کەمال ئیبراهیم پەیامنێری کەناڵی کوردسات لە شاری سۆران بە میترۆی ڕاگەیاند بە یاوەری هاوکارم جوتیار ئیسماعیل حسێن وێنەگری کەناڵی کوردسات لەشاری سۆران ڕۆژی دوو شەممە 16ی ئەیلول لەبەردەم یاریگای شارەکە ڕێگریان لێکراوە بەهەڕەشە له و شوێنە دورخراونەتەوە. کەمال وتی"هێزە ئەمنییەکان هەڵیان کوتایە سەرمان بە هەڕەشەکردن وتیان نابێت وێنە بگرن." جەخیتکردەوە" شەوی 3ی ئەیلولیش لەناو شاری سۆران جامی ئۆتۆمبێلەکەیان شکاندم". وینەگری کەناڵەکەش بە میترۆی وت" ئێمە باجی ڕەسمیمان پێبوو ئەوان هەر ڕێگر بون لەوەی ڕەسم بگرین."
• میهڤان فەتاح پەیامنێری کەناڵی سپێدە بە میترۆی ڕاگەیاند ڕۆژی یەک شەممە 15ئەیلول لەبەردەم پارێزگای دهۆک لەگەڵ ئازاد جلالەدین ئیبراهیم وێنەگری کەناڵەکیان دەستبەسەر کراون. میهڤان وتی" بەپاڵ و فشار براینە ناو دائیرەی پۆلیس پاش 20 دەقییقە ئینجا وازیان لێهێناین". ئازاد پرسیاریکرد"خۆ له و شوێنە نەنوسراوە وێنەگرتن قەغەیە ئیتر بۆ مەنع دەکرێین" باسیلەوەشکرد ئەوان چون بۆ ڕوماڵکردنی خۆپیشاندانی ئەو هاوڵاتیانەی داوای قەرەبودەکەنەوە لە فڕۆکەخانەی دهۆک دەکەن.
• ئەرکان فەتاح پەیامنێری کەناڵی ڕووداو لە سلێمانی بە میترۆی ڕاگەیاند شەوی 15ی ئەیلول لەبەردە لقی چواری پارتی پاسەوانەکان کامێرایان لە وێنەگرکەیان ڕێباز قادر مستەفا سەندوە و وێنەکانیان سڕیوەتەوە. ئەرکان وتی"کامێراکەیان بە زەبری هێز برد مایک و ئینارکەشیان شکاند". ڕێباز بە میترۆی وت" کامێراکەیان بردو گرتەکانیان سڕیەوە ئینجا کامێراکەیان بۆ گەڕاندمەوە."
• سیپان ئامێدی پەیامنێری کەناڵی NRT لە شاری دهۆک بە میترۆی ڕاگەیاند ڕۆژی یەک شەممە 15ی ئەیلول لەگەڵ وێنەگری کەناڵەکەیان شۆڕشڤان سالم حەسەن چون بۆ ڕوماڵکردنی خۆپیشاندانی ئەو هاوڵاتیانەی داوای قەرەبودەکەنەوە لە فرۆکەخانەی دهۆک پۆلیس هێرشی بۆ بردون. سیپان وتی" خۆپیشاندانەکە لەبەردەم بەڕێوەبەرێتی پۆلیس بوو پۆلیسەکان لێان داین نەیانهێشت وێنەبگرین" شۆرشڤان وتی" ئازاریان داین و کامێراکەیشم لەکار کەوت"
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان، ڕێکخراوێکی سەربەخۆی قازانج نەویستە لە ساڵی 2009 لە شاری سلێمانی لە لایەن کۆمەڵێک ڕۆژنامەنوسەوە دامەزراوە، لە ساڵی 2010 لە کۆنفرانسێکدا لە شاری هەولێر ئەندامانی بۆردی ڕێکخراوەکە هەڵبژێردران.
بۆ پەیوەندیکردن:
ئاوات عەلی ڕێکخەری سەنتەری میترۆ – 07701435822
بەشی تۆمارکردن : 07708079999
- 20-09-2013
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览7,200
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە
挂钩项目: 4
Technical Metadata
项目质量: 78%
78%
添加( هاوڕێ باخەوان 20-09-2013
此产品最近更新( ڕێکخراوی کوردیپێدیا ):10-07-2014
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览7,200
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,407
图片 105,691
书籍 19,153
相关文件 96,393
Video 1,307
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!