شەوی 19|20-09-2013 ڕۆژنامەنووسی ئازاو بوێرو ئەندامی کارای لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان یەعقوب ڕەسول.. بەدەستی چەند کەسێک تیرۆر کراو کۆتایی بە ژیانی هێنرا..
لەهەرێمێکدا کە یاسا سەروەر بێت و مافی تاکەکان بەیاسا پارێزراو بێت کوژرانی ڕۆژنامەنووسێک بەدەستی چەند کەسێک (کە ئێستا چەند کەسێک بەگومانی ئەوتاوانە دەستگیرکراون) مایەی ڕاچڵەکین و هەڵوەستەیە، بۆیە ئێمە وەک لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بەتوندی ئیدانەی ئەو تاوانە قێزەونە دەکەین و داواکارین هەرچی زووترە لایەنە بەرپرسەکان بێ سڵەمینەوە بەپێی یاسا سزای تاوانباران ڕابگەیەنن و نەهێڵن مافی خوراو خوێنی ڕژاوی کاکە یەعقوبی ڕۆژنامەنووس بەهەدەر بڕوات..
لقی سلێمانی
سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان
20-09-2013
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 7,468
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!