ناونیشانی پەڕتووک: میرنامە
نووسەر: #جان دۆست#
وەرگێر: #سەباح ئیسماعیل#
2013
ڕۆمانی (میرنامە) وەکو درامایەک وایە کە لە بیست و سێ ئەڵقە پێکهاتووە، لە فەزایەکی سۆفی گەریدا ئاشنامان دەکات بە ڕابردووی خۆمان، بەلۆژیکەوە باسی ئەوە خەمە هەمیشەیی زانا و ڕۆشنبیرەکانی کورد دەکات لە بەرامبەر فەرمانڕەوا و سەرۆک دەسەڵات دارەکان، کە هەمیشە شیری ماڵەوە ڕێوی دەرەوەبوون، (جان دۆست) پێماندەڵێت کە هەر لە دێرزەمانەوە سەرۆکەکانی کورد هەمیشە لەبەرامبەر بێگانەدا ملکەچ بوون لە پێناوی کورسی و ساماندا، دەیان جار چانسی سەربەخۆ بوون هاتۆتە پێشەوە بەڵام ئەوان خۆیان لێدزیوەتەوە بە پاساوی جۆراو و جۆر لە ڕاستیدا ئەم گرفتە هەتا ئێستاش بەردەوامی هەیە. زانا و شاعیر (ئەحمەدی خانی) وەکو پاڵەوانی سەرەکی ڕۆمانەکەیە، هەروەها (جان دۆست) پێماندەڵێت هەر لە دێرزەمانەوە سەرکردەکانی کورد دژی ئەوە بوون خەڵکی هوشیار بێت ویستوویانە هاوڵاتی وەکو کۆیلە مامەڵی لەگەڵ بکرێت و بخەسێرێن لەبەردەم میر و فەرمانڕەواکان. فەزای ڕۆمانەکە زۆر نایابە دەیان چیرۆکی بەتام دێتە ڕێت، وە هەستی بەردەوامی خوێندنەوە هەمیشە ئەتبزوێنێ چونکە بە تەکنیکێکی زۆر نایاب نوسراوە و گرێدانی ڕوداو کارەکتەرەکان زۆر بە لۆژیک کراوە، بە ئاشکرا هەست دەکەیت کە نوسەر زۆر بە سەلیقەوە ئەم بەرهەمەی خولقاندووە و بە جوانی ڕۆچۆتە ناو ناوەڕۆک و پەیامی سەرەکی ڕۆمانەکە. لەسەروو هەموو ئەمانەش توانا و لێهاتووی وەرگێر (سەباح ئیسماعیل) ئەوەندەی تر ڕۆمانەکەی ڕازاندۆتەوە، ئەم شاکارەی وا لێکردووە کە تامی خواردنەوەی ئاوی سارد دەدات لە جامی فافۆندا لە چلەی هاویندا.
Lütfen özürlerimizi kabul edin. Bu kitabın yayın hakları sahibi tarafından geri alınmıştır. Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 23,710 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!