خەرجی هەر حاجیەکی ئەمساڵی هەرێم 4 ملیۆن و 200 هەزار دینارە
📊 ئامار و راپرسی
بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە لە 22ی ئەم مانگەوە کاروانی حاجیانی هەرێم بەره و سعودیە بەڕێدەکەوێت و خەرجی هەر حاجیەکیش
چوار ملیۆن و 200 هەزار دینارە.
هەولێر، ئاوێنەینوز: مەریوان نەقشبەندی بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێم کە سەرپەرشتی تیمی راگەیاندنی حەجیش دەکات، لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەر حاجیەکی هەرێم ئەمساڵ چوار ملیۆن و دوسەد هەزار دیناری لێوەرگیراوه و ئەوەش کۆی گشتی خەرجیەکانیەتی بەکرێی فرۆکە رۆیشتن و هاتنەوه و ئوتێل لەهەردو شاری مەککه و مەدینه و هاتوچۆی ناو سعودیە بۆ ماوەی نزیکەی مانگێک.
ناوبراو وتیشی، بەپێی خشتەیەی فرۆکەوانیی کە لەبەغداوە بۆ گواستنەوەی حاجیانی هەرێم درانراوە لە 22ی ئەم مانگەوە کاروانی سەفەری حاجیان لەهەردو فرۆکەخانەی هەولێرو سلێمانیەوە دەستپێدەکات و لە29ی ئەم مانگەدا دوا کاروانی حاجیان دەگەنە سعودیە.
سەبارەت بەژمارەی حاجیان و ئامادەکارییەکانی حەج نەقشبەندی وتی، ئەمساڵ 3720 حاجی لەهەرێمی کوردستانەوە فەریزەی حەج بەجێدێنن و هەموو ئامادەکارییەکان بۆ سەفەری حەج تەواو بوه و تیمێکی پزیشکی و زیاتر لە 70مورشیدو موفتی یاوەری حاجیان دەبن، هەروەها ئافرەتان رێژەی 37%ی حاجیانی هەرێم پێکدێنن.
- 15-09-2013