پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,105
Kuvat 105,474
Kirjat 19,114
Liittyvät tiedostot 96,134
Video 1,290
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
106 هەزار ئافرەت لە کوردستان مۆڵەتی شۆفێرییان هەیە
Ryhmä: Tilastot ja selvitykset | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
106 هەزار ئافرەت لە کوردستان مۆڵەتی شۆفێرییان هەیە
Tilastot ja selvitykset

106 هەزار ئافرەت لە کوردستان مۆڵەتی شۆفێرییان هەیە
Tilastot ja selvitykset

بەپێی ئامارەکان، لە هەرێمی کوردستان ڕێژەی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لەلایەن ئافرەتانەوە لە بەرزبوونەوەدایە، بەڵام هێشتا شۆفێریی ژنان بەلای هەندێک لە پیاوانەوە قبوڵکراو نییە. ژنانی شۆفێریش بەدەر نین لە سەرپێچیکردن، وەک پۆلیسێکی هاتوچۆ دەڵێت “ئافرەتانیش سەرپێچی زۆر دەکەن، ئافرەت هەیە بەبێ مۆڵەت ئۆتۆمبێل لێدەخوڕێ”.
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ، تاوەکو 20-08-2013 لە هەرێمی کوردستان 106 هەزار و 793 مۆڵەت دراوەتە ژنان، نیوەی زیاتری ئەو مۆڵەتانەش دراوەتە ژنانی سنووری پارێزگای سلێمانی کە 56 هەزار و 25 مۆڵەت بووە، هەروەها 37 هەزار و 214 مۆڵەت دراوەتە ژنانی سنووری پارێزگای هەولێر، ژنانی دهۆکیش 10 هەزار و 254 مۆڵەتی شۆفێرییان وەرگرتووە، لە سنووری ئیدارەی گەرمیانیشدا 3 هەزار و 300 ژن مۆڵەتیان وەرگرتووە. لە بەرامبەردا ملیۆنێک و 129 هەزار و 967 مۆڵەتی شۆفێری دراوەتە پیاوان.
شیرین محەمەد ئەمین، تەمەن 42 ساڵ کە نزیکەی 8 ساڵە مۆڵەتی شۆفێریی هەیە و ئۆتۆمبێل لێدەخوڕێت، دەڵێت تاوەکو ئێستا تووشی هیچ ڕووداوێکی هاتوچۆ نەبووە. ئەو دەڵێت شۆفێری ئافرەت هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ شۆفێری پیاو، ئەگەر پیاوان وازیان لێبێنن. شیرین گوتی “شۆفێرە پیاوەکان هەمیشە سووکایەتی بە ژنە شۆفێرەکان دەکەن، ئەویش بە شکاندنەوەی ئۆتۆمبێل بۆ سەر ئافرەتان، یان زۆر جار بە لێدانی هۆڕن دەبنە هۆی بێزارکردنمان، بەڵام پێویستییەکی گرنگە ئافرەت ئۆتۆمبێل لێبخوڕێ، چونکە دەبێتە یارمەتیدەرێکی باشی پیاو لە بەجێگەیاندنی کارەکان”.زۆر لە پیاوان بە هەڕەمەکی فێری شۆفێری دەبن، بەڵام زۆربەی ژنان لەلایەن نووسینگەکانی فێرکردنی شۆفێری، فێری لێخوڕینی ئۆتۆمبێل دەکرێن.
حاڵی حازر 15 ژن لە نووسینگەی زینە بۆ فێرکردنی شۆفێری ناوی خۆیان تۆمار کردووە. محەمەد سەباح، کە خاوەنی نووسینگەکەیە دەڵێت ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە ژنان ڕوو لە نووسینگەکانی فێربوونی شۆفێری دەکەن. گوتیشی “هەرچەندە ژنان زۆر پابەندن بە ڕێنمایی و نیشانەکانی هاتوچۆ، بەڵام بەردەوام دەترسێن، بە تایبەتی ئەو کاتانەی ئۆتۆمبێلێک ڕووبەڕوویان دێت”.کارمەندانی هاتوچۆ بۆچوونی جیاوازیان هەیە لەسەر شۆفێریی ژن. هەندێکیان پێیانوایە ژنانیش وەکو پیاوان سەرپێچییان هەیە. بەڵام هەندێکیان دەڵێن ژنان لە پیاوان پابەندترن بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆ.
هەردی جەلال، کارمەندی هاتوچۆ دەڵێت زۆربەی ژنان لەکاتی شۆفێری دەترسێن، گوتیشی “ژنان سەرپێچی زۆر دەکەن بەتایبەت کاتی هێڵی خێرا دەگرن لەو ڕێگایە بەپێی پێویست ناڕۆن، ترسیان هەیە، سەرەڕای ئەوەش ژن هەیە مۆڵەتی شۆفێری نییە و ئۆتۆمبێل لێدەخوڕێ، یان لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل مۆبایل بەکاردێنن”. بەڵام مفەوەز یوسف محەمەد، پێیوابوو ئافرەت کەمتر سەرپێچی دەکات، ئەمەش بەهۆی ئەو ترسەی هەیانە لەکاتی شۆفێری.
زۆربەی ئافرەتان مۆڵەتی تایبەتی شۆفێرییان هەیە، بەڵام بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان، ئێستا ژنانیش مۆڵەتی گشتی دەردێنن، بەپێی ئامارەکە تەنیا لە ماوەی 6 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 300 ئافرەت مۆڵەتی گشتییان دەرهێناوە.
بەرپرسانی هاتوچۆ دەڵێن نازانن ئەو ژنانە ئەو مۆڵەتە گشتییە بەکاردێنن یان نا، بەڵام دەڵێن ئەو ئافرەتانەی لە نووسینگەکانی فێرکردنی شۆفێری کاردەکەن دەبێ مۆڵەتی گشتییان هەبێ.
ساکار محەمەد، ژنی ماڵەوە، لە 2007ەوە مۆڵەتی شۆفێریی هەیە، تاوەکو ئێستا یەک جار تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە و لەوکاتەوە زیاتر هەست بەترس دەکات، ساکار دەڵێت “هەندێک لە پیاوان بە پێویستی نازانن ئافرەت ئۆتۆمبێل لێبخوڕێت، بۆیە بەهۆڕن لێدان و تانە و تەشەر ئافرەتان ئازار دەدەن بەتایبەت لەلایەن گەنجەکانەوە”.
عومەر ساڵح، سەبارەت بە شۆفێریی ئافرەت دەڵێت “هیچ جیاوازییەک نابینم لە نێوان پیاو و ئافرەت، بەڕای من هەرکەسێک سوکانی گرتەدەست شۆفێرە”. عومەر پێیوایە ئافرەتان لە کاتی لێخورینی ئۆتۆمبیل کەمێک کەموکوڕییان هەیە، ئەوەش دەگەڕێنێتەوە بۆ ترس بەتایبەتی ئەوانەی سەرەتای فێربوونیانە “هەندێک ئافرەت بێ ئیشارەت دەسووڕێنەوە یان هێلی خێرا دەگرن و ناشڕۆن و قەرەباڵخی دروستدەکەن، ئافرەتی واش هەیە زۆر بەڕێکوپێکی ئۆتۆمبێل لێدەخوڕێ”.
- 29-08-2013
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 13,317 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 70%
70%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 29-08-2013 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 20-04-2015 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 13,317 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,105
Kuvat 105,474
Kirjat 19,114
Liittyvät tiedostot 96,134
Video 1,290
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 1.218 toinen!