📊 بابەت 374,151 | وێنە 58,972 | پەڕتووک PDF 10,979 | فایلی پەیوەندیدار 42,470 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,592
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 06-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆06-06-2020
📆05-06-2020
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅06 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 04-06-2020
باکووری کوردستان
- لەیلا گوڤەن، پەرلەمانتاری جۆلەمێرگ و موسا فارسئۆغوڵڵاری، پەرلەمانتاری ئامەدی هەدەپە به تۆمەتی یەکلاییبوونەوەی ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان لەلایەن دادگای سزا قورسەکانەوە، پرسی لێسەندنەوەی ئەندام پەرلەمانتاربوونیان لەلایەن تورکەکانەوە خرایە دەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگ پەسندکرا.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامیدا کۆڵبەرێک برینداربووە. قوربانییەکە ناوی عەلی مەعارفی'یە و خەڵکی گوندی نەنوور'ی سەر بە شار
👫 کاوێس رەشيد ساڵح
مام کاوێس مێرخاسەکەی دەشتی کۆیە
ناوی تەواوی(کاوێس ڕەشید ساڵح)ە ناسراو بەهاوڕێ(مام کاوێس)، ساڵی(1936)لە گوندی(پێبازۆک)ی دەشتی کۆیە لەخێزانێکی زەحمەتکێش وجوتیاری کورد چاوی بەژیان هەڵهێناوە، واتە(2)ساڵ دوای دامەزراندنی(حزبی شیوعی عێراق)، ئەو فەرماندەیەی کەلە(داستانی سێکانی) بە بەعسیەکانی گوت کورد یەکدەست و یەکڕێز شکست بەپلانەکانتان دەهێنێت و یەکەم شەڕی بەرەیی کوردی سەرکردایەتی کرد دژ بە داگیرکەران بەهاوکاری (یەکێتی و سۆسیالیست)بەداخەوە لە شەڕێکی کوردکوژی بووە قوربانی.
لەکاتی شەهید بوونی شەهید ڕێب
✌️ فەیسەڵ سەعدون مەعروف (ئەبو لەیلا)
لەدایکبووی 1984ە باوکی چوار کچە (لەیلا شەش ساڵ، رەهەفە چوار ساڵ، سەرهەڵدان دوو ساڵ و نیوە، خوندان ساڵ و نیوە). هەروەها حەوت براو چوار خوشکی هەیە. یەکێک بوو لە فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، خاوەنی کەتیبەیەکی تایبەت بە خۆی بووە بە ناوی (ڕۆژی باکوور) لە ئۆپەراسیۆنی مەنبەجدا بە سەختی سەری بریندار بوو. بەهۆی برینەکەیەوە 05-06-2016 لە نەخۆشخانەی (شار) شاری سلێمانی باشووری کوردستان گیانی سپارد. تەرمەکەی گەڕێنراوەتەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و لە شاری کۆبانی بە خاک سپێراوە.
👫 حیلمی عەلی شەریف
ساڵی 1931 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و ناسراو لە گەڕەکی دەرگەزێن-ی شاری سلێمانی لەدایکبووە.
هەر لە سلێمانی قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی تەواوکرد و پاشان لە بەعقوبە دواناوەندیی تەواوکرد.
لە ناوەراستی چلەکاندا دەستیداوەتە کوردایەتیو ساڵی 1948 کە راپەرینە گەورەکەی عێراق بەرپابوو، مامۆستا حیلمی یەکێک بوو لە سەرکردە ناسراوەکانی بزوتنەوەی خوێندکاران، ئەم هەڵوێستە سیاسییە وای لە کاربەدەستانی عێراق کردووە قینی لێهەڵبگرن و چەند جارێک دووری بخەنەوە و زیندانی بکەن.
کاتێک ناوی لە بۆ کۆلێژی ئە
📊 106 هەزار ئافرەت لە کوردستان مۆڵەتی شۆفێرییان هەیە | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
106 هەزار ئافرەت لە کوردستان مۆڵەتی شۆفێرییان هەیە
📊 ئامار و راپرسی


بەپێی ئامارەکان، لە هەرێمی کوردستان رێژەی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لەلایەن ئافرەتانەوە لە بەرزبوونەوەدایە، بەڵام هێشتا شۆفێریی ژنان بەلای هەندێک لە پیاوانەوە قبوڵکراو نییە. ژنانی شۆفێریش بەدەر نین لە سەرپێچیکردن، وەک پۆلیسێکی هاتوچۆ دەڵێت “ئافرەتانیش سەرپێچی زۆر دەکەن، ئافرەت هەیە بەبێ مۆڵەت ئۆتۆمبێل لێدەخوڕێ”.
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ، تاوەکو 20-08-2013 لە هەرێمی کوردستان 106 هەزار و 793 مۆڵەت دراوەتە ژنان، نیوەی زیاتری ئەو مۆڵەتانەش دراوەتە ژنانی سنووری پارێزگای سلێمانی کە 56 هەزار و 25 مۆڵەت بووە، هەروەها 37 هەزار و 214 مۆڵەت دراوەتە ژنانی سنووری پارێزگای هەولێر، ژنانی دهۆکیش 10 هەزار و 254 مۆڵەتی شۆفێرییان وەرگرتووە، لە سنووری ئیدارەی گەرمیانیشدا 3 هەزار و 300 ژن مۆڵەتیان وەرگرتووە. لە بەرامبەردا ملیۆنێک و 129 هەزار و 967 مۆڵەتی شۆفێری دراوەتە پیاوان.
شیرین محەمەد ئەمین، تەمەن 42 ساڵ کە نزیکەی 8 ساڵە مۆڵەتی شۆفێریی هەیە و ئۆتۆمبێل لێدەخوڕێت، دەڵێت تاوەکو ئێستا تووشی هیچ رووداوێکی هاتوچۆ نەبووە. ئەو دەڵێت شۆفێری ئافرەت هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ شۆفێری پیاو، ئەگەر پیاوان وازیان لێبێنن. شیرین گوتی “شۆفێرە پیاوەکان هەمیشە سووکایەتی بە ژنە شۆفێرەکان دەکەن، ئەویش بە شکاندنەوەی ئۆتۆمبێل بۆ سەر ئافرەتان، یان زۆر جار بە لێدانی هۆڕن دەبنە هۆی بێزارکردنمان، بەڵام پێویستییەکی گرنگە ئافرەت ئۆتۆمبێل لێبخوڕێ، چونکە دەبێتە یارمەتیدەرێکی باشی پیاو لە بەجێگەیاندنی کارەکان”.زۆر لە پیاوان بە هەڕەمەکی فێری شۆفێری دەبن، بەڵام زۆربەی ژنان لەلایەن نووسینگەکانی فێرکردنی شۆفێری، فێری لێخوڕینی ئۆتۆمبێل دەکرێن.
حاڵی حازر 15 ژن لە نووسینگەی زینە بۆ فێرکردنی شۆفێری ناوی خۆیان تۆمار کردووە. محەمەد سەباح، کە خاوەنی نووسینگەکەیە دەڵێت ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە ژنان روو لە نووسینگەکانی فێربوونی شۆفێری دەکەن. گوتیشی “هەرچەندە ژنان زۆر پابەندن بە رێنمایی و نیشانەکانی هاتوچۆ، بەڵام بەردەوام دەترسێن، بە تایبەتی ئەو کاتانەی ئۆتۆمبێلێک رووبەڕوویان دێت”.کارمەندانی هاتوچۆ بۆچوونی جیاوازیان هەیە لەسەر شۆفێریی ژن. هەندێکیان پێیانوایە ژنانیش وەکو پیاوان سەرپێچییان هەیە. بەڵام هەندێکیان دەڵێن ژنان لە پیاوان پابەندترن بە رێنماییەکانی هاتوچۆ.
هەردی جەلال، کارمەندی هاتوچۆ دەڵێت زۆربەی ژنان لەکاتی شۆفێری دەترسێن، گوتیشی “ژنان سەرپێچی زۆر دەکەن بەتایبەت کاتی هێڵی خێرا دەگرن لەو ڕێگایە بەپێی پێویست ناڕۆن، ترسیان هەیە، سەرەڕای ئەوەش ژن هەیە مۆڵەتی شۆفێری نییە و ئۆتۆمبێل لێدەخوڕێ، یان لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل مۆبایل بەکاردێنن”. بەڵام مفەوەز یوسف محەمەد، پێیوابوو ئافرەت کەمتر سەرپێچی دەکات، ئەمەش بەهۆی ئەو ترسەی هەیانە لەکاتی شۆفێری.
زۆربەی ئافرەتان مۆڵەتی تایبەتی شۆفێرییان هەیە، بەڵام بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان، ئێستا ژنانیش مۆڵەتی گشتی دەردێنن، بەپێی ئامارەکە تەنیا لە ماوەی 6 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 300 ئافرەت مۆڵەتی گشتییان دەرهێناوە.
بەرپرسانی هاتوچۆ دەڵێن نازانن ئەو ژنانە ئەو مۆڵەتە گشتییە بەکاردێنن یان نا، بەڵام دەڵێن ئەو ئافرەتانەی لە نووسینگەکانی فێرکردنی شۆفێری کاردەکەن دەبێ مۆڵەتی گشتییان هەبێ.
ساکار محەمەد، ژنی ماڵەوە، لە 2007ەوە مۆڵەتی شۆفێریی هەیە، تاوەکو ئێستا یەک جار تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە و لەوکاتەوە زیاتر هەست بەترس دەکات، ساکار دەڵێت “هەندێک لە پیاوان بە پێویستی نازانن ئافرەت ئۆتۆمبێل لێبخوڕێت، بۆیە بەهۆڕن لێدان و تانە و تەشەر ئافرەتان ئازار دەدەن بەتایبەت لەلایەن گەنجەکانەوە”.
عومەر ساڵح، سەبارەت بە شۆفێریی ئافرەت دەڵێت “هیچ جیاوازییەک نابینم لە نێوان پیاو و ئافرەت، بەڕای من هەرکەسێک سوکانی گرتەدەست شۆفێرە”. عومەر پێیوایە ئافرەتان لە کاتی لێخورینی ئۆتۆمبیل کەمێک کەموکوڕییان هەیە، ئەوەش دەگەڕێنێتەوە بۆ ترس بەتایبەتی ئەوانەی سەرەتای فێربوونیانە “هەندێک ئافرەت بێ ئیشارەت دەسووڕێنەوە یان هێلی خێرا دەگرن و ناشڕۆن و قەرەباڵخی دروستدەکەن، ئافرەتی واش هەیە زۆر بەڕێکوپێکی ئۆتۆمبێل لێدەخوڕێ”.
- 29-08-2013
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 60% ✔️
60%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
60%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 29 2013 9:58PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Apr 20 2015 1:51PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 10,492 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
106 هەزار ئافرەت لە کوردستان مۆڵەتی شۆفێرییان هەیە
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 0

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,312 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574