گۆرێکی سەردەمی ئەشکانیەکان لەگەرمیان دەدۆزرێتەوە
پاش ئاشکرابون و دۆزینەوەی لەلایەن تیمێکی شوێنەوارناسانەوە، ئەمڕۆ ئێسک و پروسکی گۆڕێکی گڵێنەی لەگەرمیان گواسترایەوە بۆ مۆزەخانەی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری گەرمیان لەکەلار.
ئاودێر محەمەد، گەرمیان: جێگری بەڕێوەبەری شوێنەواری گەرمیان، ساڵح محەمەد، ئەمڕۆ، هەینی، بەئاوێنەنیوزی راگەیاند، ماوەیەکی زۆرە تیمێکی تایبەتی شوێنەوارناسانی گەرمیان لەنێوان قەزای کەلارو دەربەندیخان بەدوای شوێنەواردا دەگەڕێن، پاش گەڕانێکی زۆر ئەمڕۆ توانیمان گۆرێکی گلێنەی لەگوندی بەرلوتی سەر بەقەزای کەلار بدۆزینەوە.
ئاشکرایکرد، پێش ئەو گۆڕە بەر لەماوەیەک گۆرێکی دیکەی گڵینەیان دۆزیوەتەوە.
لەبارەی مێژووی گۆڕەکەش یاریدەدەری بەڕێوەبەری شوێنەواری گەرمیان هێمای بۆ ئەوەکرد، مێژوی ئەو گۆڕە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئەشکانیەکان کە لە 250 پێش زاینەوە لەناوچەکەدا حوکمڕانیانکردوە.
هەر ئەمڕۆ ئیسک و پروسکی گۆڕەکە بۆ مۆزەخانەی گەرمیان کە دەکەوێتە قەڵای شێروانە لەکەلار گوازرایەوە.
- 16-08-2013
⚠️ Ev babet bi zimana (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!