|
📌 کوردیپێدیا، پێویستی بە ئەرشیڤوانانە لە باکوور، رۆژهەڵات و رۆژاوای وڵات. تکایە سی ڤی-یەکانتان بۆ کوردیپێدیا بنێرن.
📌 Kurdîpediya bi arşîvvanan re hewceye ji bakur, rojhilat û rojavayê Kurdistanê ve. Ji kerema xwe CV ya xwe ji Kurdîpediya re bişînin.
📌 Kurdipedia hiring archivists from North, East and West Kurdistan. Please send your CV to Kurdipedia.
📊 11 گەنج لە شەڕە ئاوەکەی سلێمانی دەستگیر دەکرێن | Kategori: Anket ve istatistik | Başlık dili: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️✍️ Bu başlığı düzenle
| 👁️🗨️ | 👂
11 گەنج لە شەڕە ئاوەکەی سلێمانی دەستگیر دەکرێن
پۆلیسێک هاوکاری منداڵێک دەکات فۆتۆ_ هۆگر کەمال
خەندان – هۆگر کەمال
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای دەکات، کە 11 گەنجیان بەهۆی شەڕکردنەوە لە فێستیڤاڵی شەڕە ئاوەکەی ئەمڕۆی سلێمانی دەستیگرکردووە، کە شەش گەنجیان بریندارن.
نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە خەندانی راگەیاند: ئەمڕۆ لەکاتی فێستیڤاڵی شەڕە ئاوەکەی شاری سلێمانی، چەند گەنجێک لەنێوان خۆیان لێیان بووە بەشەڕ، کە بەدار و بەچەندین شتی تر لەیەکتریان داوە.
وتیشی: "لە شەڕەکەدا هێزەکانمان توانیویانە 11 گەنج دەستگیر بکەن، کە شەش گەنجیان بە سوکی بریندار بوون و ئێستا لای ئێمە دەستبەسەرن".
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، ئەوەشی خستەڕوو، کە "لەکاتی فێستیڤاڵەکەدا هاوڵاتیان بە پرتەقاڵ و چەندین شتی تر هێرشیان کردۆتە سەر ئۆتۆمبێلێکی ئێمە، ئەوە جگەلەوەی گێچەڵیشیان بە خێزانێک کرد، کە هێزەکانی پۆلیس توانیان ئەو خێزانە رزگار بکەن و بیان بەنە دەرەوەی پارکەکە".
بۆیەکەمجار ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی، فێستیڤاڵی شادی "شەڕە ئاو" ئەنجامدرا، کە بە هەزاران هاوڵاتی بەشدارییان تێدا کرد.
- 11-08-2013 ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini tıklayın! ⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
|
📷 Resim tipi |
1.0.1 | 138 KB |
| |
Aug 11 2013 5:59PM | Hawrê Baxewan |
|
|
|