خەندان – ڕەهێل سەمەد
بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت لەماوەی سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا لەسنوری پارێزگای هەولێر حەوت کەس بەهۆی ڕووداوەکانی ئۆتۆمبێل گیانیان لەدەستداوە و 39کەسی دیکەش برینداربوون و نزیکەی شەش هەزار کەس ڕوویان لە نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن کردووە.
کاروان عەبدولکەریم بەرێوبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر بە (خەندان)ی ڕاگەیاند: "لەماوەی سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لەسنوری پارێزگای هەولێر بە قەزا و ناحیەکانەوە سێ حاڵەتی شەڕکردن و سێ حاڵەتی دزیکردنیش تۆمار کراون.
وتیشی: هەر له و ماوەیەدا 12 ڕووداوی ئۆتۆمبێل هەبووە بەوەرگەڕان و پێکدادان ڕوویداوە، کە بەهۆیەوە حەوت کەس گیانیان لە دەستداوە و 39 کەسیش برینداربوون، ئەمەش جگە لەوەی چوار کەس سوتاون و کە یەکێکیان منداڵە.
بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ئاماژە بەوەشدەکات : لەگەڵ بوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئاوارە لەناوشاری هەولێر تواندرا بەشێوەیەکی سەرکەوتوو پلانەکەمان جێبەجێ بکەین و کەمترین حاڵەتی دزی و کێشەی کۆمەڵایەتی دروست بێت.
جگە لە ئامارەکانی پۆلیسی هەولێر بەگوێرەی زانیاری نەخۆشخانەکان لەماوەی ئەو سێ ڕۆژەدا بەهۆی خواردنەوە، شەش هەزار و 965 کەس ڕوویان لە نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن کردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامدراوە.
- 11-08-2013
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 6,616
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!