105 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان
📊 ئامار و راپرسی
وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە تاکو یەکەم رۆژی جەژن 105 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.
نادر رۆستی وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی قەیسبووک ئاماری هاتنی گەشتیارانی بۆ هەرێمی کوردستان تا یەکەم رۆژی جەژن بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ئامارەکەی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان تا یەکەم رۆژی جەژن 105 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان کە زۆرترینیان بۆ سنووری پارێزگای هەولێر بووە.
هاتنی گەشتیارانیش بۆ هەرێمی کوردستان بەم شێوە بەسەر سنووری پارێزگاکان دابەش بوون:
هەولێر= 50 هەزار گەشتیار
سلێمانی= 22 هەزار گەشتیار
دهۆک= 24 هەزار گەشتیار
گەرمیان = 9 هەزار گەشتیار
وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ئاماژەشی بەوەداوە کە "ژمارەکە لەبەرزبوونەوە دایە و دواژمارەش لە چوارەم رۆژی جەژن رادەگەیەنین".
- 09-08-2013