فەرمانگەی باری سلێمانی شارستانی ئاماژە بەوەدەکەن، لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا بە سەدان کەس ناوی خۆیان لە زمانەکانی وەکو عەرەبی و فارسیەوە بە ناوی کوردی گۆڕیووە.
لە ژمارەی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی"هەولێر" هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا 463 کەس داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ ئەوەی ناوەکانیان بگۆڕن و زۆربەی داواکارەکانیش لە چینی گەنجانن.
لای خۆشیەوە، سەرچاوەیەک لە بەشی ئاماری فەرمانگەی باری شارستانی سلێمانی ئاشکرایکردووە،ئه و 463 کەسەی داواکاریان پێشکەش کردووە بۆ ئەوەی ناوەکانیان لە زمانی عەرەبی و فارسییەوە بگۆڕن لە چینی گەنجانن.
لە درێژەی قسەکانیدا، ئەو سەرچاوەیە بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە، زۆربەی داواکاری بۆ گۆڕینی ناوەکان لە مانگی شوباتی ڕابردوو بووە کاتێک ژمارەیان گەیشتۆتە 110 کەس.
- 06-08-2013
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 5,870 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!