لە ناوچەی مێرگەپان کرێکارێک گیانی لەدەستدەدات، بەمەش ڕێژەی ئەو کرێکارانەی لەماوەی ئەمساڵدا لەکاتی کارکردندا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 48 کرێکار.
رەحمان ڕەسول ڕەحیم بەرپرسی سەلامەتی شوێنی کار لە ڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازی کوردستان - لقی سلێمانی بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ 6-8 کرێکارێک لە شوێنی کارەکەی کەوتووەتە خوارەوەو گیانی لەدەستداوە، هۆکاری کەوتنەخوارەوەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی شوێنی کار لەو جێگەیەی کاری تێداکردووە.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا 48 کرێکار لەکاتی کارکردندا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.
PUKmedia سلێمانی - دانا حامید
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,199 gånger