لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 10606 منداڵ لەشاری سلێمانی لەدایکبون کە 5290 لەرەگەزی نێره و 5316 دیکەیان لەگەزی مێی بوە. هەروەها 180 حاڵەتی لەدایکبونی دوانی و 10 حاڵەتی لەدایکبونی سێ منداڵیش پێکەوە تۆمارکراوە.
سلێمانی، ئاوێنەنیوز: بەرێوەبەری کارگێری نەخۆشخانەی منداڵبونی سلێمانی، مەهدی حەمە ساڵح، ئەمڕۆ، یەکشەممە، بەئاوێنەنیوزی ڕاگەیاند، لەماوەی شەش مانگی ڕابردودا لەنەخۆشخانەی منداڵبونی سلێمانی، 10606 منداڵ لەدایکبون، له و ڕێژەیە 5290 منداڵیان لەرەگەزی نێره و 5316 منداڵەکەی دیکەیان لەگەزی مێیە.
وتیشی، لەکۆی ئەو منداڵانەی لەماوەی ئەو شەش مانگەدا لەدایکبون، 180یان دوانە -جمک- بوە و 10 حاڵەتیان سێ منداڵ پێکەوە لەدایکبون.
مەهدی حەمە ساڵح، ئاشکراشیکرد، لەماوەی ئەو شەش مانگەدا 6117 نەشتەرگەری جۆراوجۆر بۆ دایکان ئەنجامدراوە، هەروەها 22142 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی منداڵبونی سلێمانی کردوه.
- 04-08-2013
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 9,044