هەولێر: لە 6 مانگدا 26 ئافرەت کوژراون و 19 پیاویش خۆیان کوشتووە
📊 סטטיסטיקה וסקרים
بەگوێرەی ئامارێکی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لەشەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 26 ئافرەت کوژراون و 19 پیاویش خۆیان کوشتووە. هاوکات 462 حاڵەتی لێدان و ئازاردانی ئافرەتانیش تۆمارکراوە.
هەولێر، ئاوێنەنیوز: بەڕێوەبەری پۆلیسی جوڵانەوه و تاوانی هەولێر، عەقید عەبدولقادر محەمەد، ئەمڕۆ یەکشەممە، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وێڕای خستنەڕوی پلانی ئەمنی بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزان، ئاماری روداوەکانی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی راگەیاند.
عەقید عەبدولقادر رایگەیاند، لەشەش مانگی رابردودا 26 حاڵەتی کوشتنی ئافرەت تۆمارکراوه و رێژەی 87%ی بکوژەکانیش ئاشکرا بون و ئیجرائاتی یاساییان لەگەڵدا کراوە. ناوبراو رونیکردەوە کە هەر له و ماوەیەدا 52 ئافرەت خۆیان سوتاندووە کە 92%یان مردون و 32 کەسیش حوکمدراون، هەروەها 462 حاڵەتی لێدان و ئازاردانی ئافرەتانیش تۆمارکراوە.
عەقید عەبدولقادر وتیشی، له و شەش مانگەدا جگە لەتۆمارکردنی 19حاڵەتی خۆکوشتنی پیاوان، 226 حاڵەتی دزیکردن تۆمارکراوە کە 69% ئاشکرا بون و 389 حاڵەتی فێڵکردنیش هەبووە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی جوڵانەوه و تاوانی هەولێر، لەبارەی پلانی ئەمنییەوە بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزان، وتی، پلانەکە رۆژێک پێش جەژن دەستپێدەکات کە پۆلیس و ئاسایش و پۆلیسی هاتوچۆو زێرەڤانی بەشداری تێدا دەکەن و بێجگە لەپاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان لەناوەوه و دەرەوەی شار، هێزە هاوبەشە ئەمنییەکان بەسەر گۆڕستانەکانیشدا دابەش دەکرێن.
بە وتەی عەقید عەبدولقادر، پلانە ئەمنییەکە جگە لە هێزە ئەمنییەکانی تر، دو هەزار پۆلیس بەشداری تێدا دەکەن، بەردەوام دەبێت تا پشوی جەژن کۆتاییدێت و هەموو هەوڵێکیش دەخەنە گەڕ تا رێگری لەهەر کارێکی نایاسایی بکەن.
- 04-08-2013
⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!