دەست بەسەر 200 تۆن خۆراکی خراپدا دەگیرێت
📊 ئامار و راپرسی
لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی رایدەگەنێت کە تەنها لە مانگی تەمموزدا، 329 پسوڵەی سەرپێچیکراوه و 7 شوێنی جیاجیاش داخراون.
عوسمان ئەبو بەکر سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی بە PUKmedia ی راگەیاند: لە سەرەتای ئەمساڵەوە 5 هەزارو 878 سەردانی جۆراوجۆرمان کردووە، هەروەها تەنها لە مانگی تەمموزدا 329 پسوڵەی سەرپێچیکراوه و 7 شوێنی جیاجیاش داخراون.
راشیگەیاند: 200 تۆن خواردن و خواردەمەنی ماوە بەسەرچوو دەستیان بەسەردا گیراوه و له و رێژەیەش 130 تۆنیان لەلایەن خاوەنەکانیانەوە ئاگادارکراوینەتەوە.
PUKmedia سەفین ئەحمەد – سلێمانی
- 04-08-2013