04-08-2013
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- ناوەندی راگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل -YPG- رایدەگەیەنێت کە لەشەڕ وپێکدادانی 24 کاتژمێری رابردوداو تا ئێستا کە شەڕ بەردەوامە، 63 چەکدار کوژراون. هەروەها YPG ئاشکراشی دەکات کە سوپای ئازادی سوریا پشتگیری چەکدارەکانی بەرەی نوسرە دەکات و هێزەکانی خۆی لەدێرەزورو رەقا هێناوەتە رۆژئاوای کوردستان و شەڕی دژی کوردانیان پێدەکەن.
- شێرکۆ بێکەس کۆچی دوایی کرد.
- دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پۆلیس و سەربازانی تورکیا هێرشیان کردە سەر ئەو کاروانەی کە بۆ بەشداریکردن لە خۆپیشاندانی (پشتیوانیکردن لە رۆژئاوای کوردستان) بەره و شاری رۆحای هاوسنور لەگەڵ سەرێکانی رێکخرابوو. سەربازان پۆلیسی تورکیا ئەمڕۆ لەشاری ئامەد رێوشوێنی توندی ئەمنییان گرتبوە بەر دژ به و خۆپیشاندانە. محەمەد ئۆجەلان، برای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، یەکێک بو له و هاوڵاتیانەی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دەستگیریان کردن.
- ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لە گەڕەکی نەسری کەرکوک چوار کەسیان لێ کوشت و یەکێکیشیان بریندار کرد.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان