زانکۆی سلێمانی لە ریزبەندی 8555ی جیهاندایە
📊 ئامار و راپرسی
بۆ خوێندنی ساڵی 2013 ریزبەندی زانکۆکانی جیهان دیاریکراو زانکۆی سلێمانی لەڕیزبەندی (8555)ی جیهان و یەکەمی زانکۆکانی هەرێمی کوردستانە.
سلێمانی، ئاوێنەنیوز: بەپێی ریزبەندییەکە، کە ساڵانە لەلایەن دەزگای توێژینەوەی زانستی وێبۆمەتریکی ئیسپانی-یەوە بڵاودەکرێتەوە، زانکۆی سلێمانی لەناو سەرجەم زانکۆ ئەهلی و حکومییەکاندا یەکەمی هەرێمی کوردستانە و شەشەمی سەرجەم زانکۆکانی عێراقە.
لەسەر ئاستی جیهانیش زانکۆی سلێمانی لەپلەی (8555) جیهاندایە.
دەزگای توێژینەوەی زانستی وێبۆمەتریکی ئیسپانی ساڵانە ریزبەندی بۆ زانکۆکانی جیهان دەکات لەسەر بنەمای بەئەنجامگەیاندنی توێژینەوەو داهێنان، هەرچەندە قسه و تێبینی زۆر لەسەر ئەم ریزبەندیه و "رادەیی زنستی" بوونی هەیە.
- 04-08-2013