شێخ شامۆ شێخ نەعەمۆ، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی بنکەی ڕۆشنبیریی لالش بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی سیشەممە (18-01-2022) ، دوای چەندین ڕۆژ تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا شێخ شامۆ شێخ نەعمۆ لە یەکێک نەخۆشخانەکانی تورکیا گیانی لەدەست دا.
شێخ شامۆ شێخ نەعمۆ بۆ ماوەی (20) ڕۆژ لە نەخۆشخانەیەکی ئەنقەرە لەژێر چاودێری پزیشکیدابوو، کە بە توندی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببوو.
جێگەی ئاماژەپێدانە، شێخ شامۆ شێخ نەعەمۆ لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری ئێزدییان، هاوکات سەرۆکی دەستەی باڵای بنکەی ڕۆشنبیری لالش و ئەندامی پێشووی پەڕڵەمانی کوردستان بووە.
کاندیدی پارتی بۆ پەڕڵەمانی کوردستان لە 2013دا[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,815 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!