لە ویلایەتی ئیلینۆیسی ئەمریکا لەیەکێک لە کتێبخانە دێرینەکانی ئەو ویلایەتەدا ئاڵای کوردستان بە منداڵەکانیان داناسێنن و فێری چۆنییەتی دروستکردنی ئاڵاکانیان دەکەن.
کتێبخانەی (Marion Carnegie) لە ولایەتی ئیلینۆیسی ئەمریکا لە ساڵی 1916-ەوە دروستکراوە و ئێستا بە یەکێک لە کتێبخانە دێرینەکانی ولایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا دادەنرێت و لە چەند بەشێک پێکهاتووە، لە یەکێک لە بەشەکانیدا کە تایبەتە بە منداڵانی ئەو ولایەتە تێیدا منداڵەکان چەند چالاکییەکی جۆراو جۆری تێدا ئەنجام دەدەن کتێبخانەکە پرۆگرامێکی مانگانەی تایبەت بە خێزانی منداڵەکان ڕێکدەخات و هاوینانیش کۆرسی کتێب خوێندنەوە بۆ منداڵەکان دەکەنەوە.
لە یەکێک لە چالاکییەکانی ئەم کتێبخانەیەدا ئاشناکردنی منداڵەکان بووە بە مێژووی وڵاتێک لە وڵاتەکانی ڕۆژهەڵات و ئەم جارەشیان ئاڵای کوردستان و مێژووی کوردستانیان بە منداڵەکان ناساندووە و دواتر منداڵەکانیان فێری چۆنییەتی وێنەکێشان و دروستکردنی ئاڵای کوردستان کرد.
- 22-07-2013
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 15,123