بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: چالاکواننامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 01-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅01 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,959) پەڕتووک||
✌️ ئەحمەد جەبار ئەمین محەمەد عەلی زەنگەنە - ئەحمەد جەبار ڕادیۆچی
له دایکبووی 01-07-1966ی گەڕەکی شۆڕجەی شاری کەرکوکە. لە رێکەوتی 01-06-1992 لە شارۆچکەی پێنجوێن لەکاتی پووچەڵکردنەوەی مین دا شەهیدبووە.
👫 حەمە سەعید حاجی محەمەد - حەمە سەعید قەرەداغی
ساڵی 1953 ز لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و زەحمەتکێشی شارۆچکەی قەرەداغ لەدایکبووە. لە تەمەنی 7 ساڵیدا باوکی گیانی لەدەست دەدات. لەگەڵ کاکی محەمەد ڕەشید قەرەداغی ئەرکی بەڕێوەبردنی خێزانەکەیان دەکەوێتە ئەستۆ، کە پێکهاتبوون لە 2 برا و 4 خوشک. لەبەر نەبوونی و هەژاری تەنها پۆلی شەشەمی سەرەتایی تەواو کردووە. گەنجێکی خۆشەویست و کۆمەڵایەتی بووە، ساڵی 1970 لە سەرەتای لاوێتییەوە، پەیوەندی کردووە بە ڕیزەکانی حزبی شیوعی عێراق، لە ڕێکخراوی قەرەداغ. ساڵی 1971 دەگیرێت بە سەرباز، دوای تەواوکردنی سەربازی ساڵی 1974 لە
☂️ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان, کورت دەکرێتەوە بۆ ی. ن. ک و لەنێو خەڵکدا بە یەکێتی ناو دەبرێت، پارتێکی سیاسییە لە باشووری کوردستان کە نیشینگەی سەرەکی دەکەوێتە شاری سلێمانییەوە. یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ئەندامە لە رێکخراوی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنالی جیهانیی.
مێژوو
ی. ن. ک هاوپەیمانێتییەک بوو لە نێوان پێنج قەوارەی سەربەخۆی سیاسی کە لەلایەن جەلال تاڵەبانی، کە کوردەکان بە مام جەلال ناوی دەبەن، و نەوشیروان مستەفا سەرکردایەتی دەکرا. بەشە سەرەکیەکان ئەمانە بوون: کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و شۆڕشگێڕان. چ
👫 رەوشەن بەدرخان
رەوشەنخان لەساڵی 1909دا لەدایکبووەو کچی ساڵح بەدرخان بووەو باپیری باوکی برای بەدرخان پاشای گەورەی میری بۆتان بووه.
بۆیە لەبەرئەوەی شووبەجەلادەت عالی بەدرخان بکات، ناسناوی بەدرخانی بەکارهێناوەچونکەمیر کچ بووه. کەتورکەعوسمانییەکان بەدرخانییەکانیان لەتورکیا دوورخستەوه، باوکی ناچار بوو بەخاو و خێزانەوە بچێتە شاری دیمشق و لیی نیشتەجێ ببێ و رەوشەنی کچی لەقوتابخانەکانی دیمەشق خوێندوویەتی و پەیمانگای مامۆستایانی تەواو کردووەو بووەتەمامۆستا، لەپەیمانگای کچان و لەساڵی 1935دا شووی بەجەلادەت بەدرخان کردوو
📊 بابەت 373,967 | وێنە 58,930 | پەڕتووک PDF 10,959 | فایلی پەیوەندیدار 42,281 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,548 |
📝 بەیاننامەی هەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن سەبارەت بە قەیرانی سیاسی هەرێمی کوردستان | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
بەیاننامەی هەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن سەبارەت بە قەیرانی سیاسی هەرێمی کوردستان
📝 بەڵگەنامەکان


بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
هاوڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان..
وا بۆماوەی زیاتر لە سێ مانگە هەردو حیزبی حوکمڕان قەیرانێکی سیاسییان لە هەرێمی کوردستان دروستکردوە، بەهۆی پێداگیرییان لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای ئەوەی نائومێد بون لەوەی کە بەپێی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم مافی خۆکاندیدکردنەوەی هەبێت بۆ ئەم پۆستە.

هەر بۆ ئەم مەبەستەش بە شێوازێکی نایاسایی و ناشەرعی و بەدور لە رەچاوکردنی بنەماکانی دیموکراسی و، بە پێچەوانەی رێوشوێنە یاساییەکان و پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، لە 30ی حوزەیرانی ئەمساڵ یاسایەکیان لەپەرلەمانی کوردستان تێپەڕاند بۆ درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتیەکەی بۆ دو ساڵی تر. دوێنێش سەرۆکی هەرێم لە پەیامێکی پڕ دژیەکی و تەمومژدا ئەو یاسایەی تێپەڕاند. ئێمە وەکو هەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن پێداگرین لەسەر هەڵوێستی پێشومان و یاسای درێژکردنەوەی ویلایەتی سەرۆکی هەرێم بە ناشەرعی ئەزانین و، بە مافی خۆشمانی ئەزانین هەمو هۆکارێکی مەدەنی بگرینەبەر بۆ دژوەستانەوەی.

ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە هاوڵاتیان چاوەرێیان ئەکرد بەپێی بڕیاری خودی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت لەمانگی ئەیلولی ئەمساڵ هەرسێ هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی و ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم ئەنجام بدرێن. بەڵام لەکۆی ئەم سێ هەڵبژاردنە بەهۆی ئەوەی سەرۆکی ئێستای هەرێم مافی خۆکاندیدکردنەوەی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەرێم نەبو و، هەردو حیزبی حوکمڕایش لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەترسن، بۆیە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و ئەنجومەنی پارێزگاکانیان پەکخستوە. ئەمەش بێناوەرۆک کردنی پرۆسەی دیموکراسیە و ستەمە بەرامبەر بە مافی دەنگدانی هاوڵاتیان لەهەرێمی کوردستان کە دو حیزب بە میزاجی خۆیان و بەگوێرەی بەرژەوەندییە حیزبییەکانیان کاتی هەڵبژاردنەکان دائەنێن یان دوای ئەخەن.

لەهەمانکاتیشدا بەپێی بەدواداچون و زانیارییەکانمان تۆماری دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان خەوشی گەورەی تێدایە و، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانیش بەپێچەوانەی مادەی 33ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی هەموارکرا و مادەی شەشی یاسای هەموارکردنی حەوتەمی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بڕیاری داوە کە بۆ ژماردنی دەنگی هاوڵاتیان ناوەندی سەرەکی بکرێتەوە لە شارەکاندا نەک لە بنکەکانی دەنگدان پرۆسەی فەرز و ژماردنی دەنگەکان ئەنجام بدرێت، کە ئەمەش میکانیزمێکی ترە بۆ ساختەکاری و گۆڕینی ئەنجامی راستەقینەی دەنگی هاوڵاتیان و، گومانی جددی ئەخاتەسەر بێلایەنیی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بە شێوەیەکی پیشەییانە و خاوێن و، بەشێک لە بەرپرسیارێتی هەر دەرەنجامێکی نەخوازراو ئەکەوێتە سەرشانیان.

بۆیە ئەگەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام نەدرێت و، گرەنتی هەڵبژاردنێکی بێ خەوش نەکرێت، تۆماری دەنگدەران لە ساختەکاری پاکنەکرێتەوە، ئەو بڕیارە نایاساییەی کۆمیسۆنی هەڵبژاردنەکان هەڵنەوەشێتەوە، ئەوا بژارەی بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان لەبەردەم لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن کراوە دەبێت.

ئێمە پێشتریش پێشبینیمان کردبو کە هێنانە کایەی باس و خواستی پرۆژەی دەستوری هەرێمی کوردستان لە سێ مانگی رابردودا بۆ کردنەوەی دەرگا بو بۆ درێژەدان بە ویلایەتی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وا کە ئێستا ئەو مەرامە هاتە دی، جارێکی تر پرسی پرۆژەی دەستور بە فەرامۆشی و قەدەر سپێردرایەوە. ئێمە سەرەڕای رێزمان بۆ سەرجەم پێکهاتە و هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، پێداگرین لەسەر ئەوەی بەپێی بڕیاری ژمارە 2 ی پەرلەمان لە ساڵی 2011 ئەبێت لەژێر سەقفی پەرلەمان و لەلایەن نوێنەرانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ و پێداچونەوە بۆ پرۆژەی دەستور بکرێت چونکە پەرلەمانی کوردستان نوێنەری شەرعیی سەرجەم پێکهاتە ئاینی و نەتەوەیی و مەزهەبییەکان و ئاڕاستە کۆمەڵایەتی و سیاسیەکانی هەرێمی کوردستانی لەخۆگرتوە.

لەکۆتایدا رایدەگەیەنین کە هەردو حیزبی حوکمڕان جار لەدوای جار هەرێمی کوردستان بەره و قەیرانی قوڵتر ئەبەن و ئۆباڵی هەمو قەیرانەکانی ئێستا و داهاتویان ئەکەوێتە ئەستۆ.

یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بزوتنەوەی گۆڕان
17-07-2013

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 17-07-2013
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 79% ✔️
79%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
79%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 17 2013 2:55PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 9 2017 8:47PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 9,426 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
بەیاننامەی هەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن سەبارەت بە قەیرانی سیاسی هەرێمی کوردستان
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان - ئێڕاق
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️17-07-2013
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,436 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574