زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆژیا زانکۆیەکی کەرتی تایبەتە ساڵی 2009 لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان دامەزراوە، دوکتۆر سەڵاحەدین سەعید سەرۆکی زانکۆکەیە.
زانکۆکە بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاردەکات. خویندن لە زانکۆکە بەزمانی ئینگلیزییە. ساڵی 2012-2013 بۆ یەکەمجار فێرخواز لەزانکۆکە وەرگیراوە و 2016 - 2017 یەکەم خولی دەرچووانی فێرخوازانی زانکۆکە بەرێوەچوو. فێرخوازان لەم زانکۆیە دەبنە خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لەو بوارەی کەیتایدا دەخوێنن.
کۆلێژەکان
کۆلێژی ئەندازیاری پێکدێت لە - شارستانی - ژینگە - نەوت - کۆمپیوتەر
کۆلێژی زانست پێکدێت لە بیرکاری - شیکاری نەخۆشییەکان
کۆلێژی کار پێکدێت لە ژمێریاری - دارایی و بانک - بازرگانی ئەلیکترۆنی - کاڕگێری تەندرووستی - کاڕگێڕی زانستی - بازاڕگەری (ماڕکێتینگ)
کۆلێژی زمانی ئینگلیزی
کۆلێژی پزیشکی - پزیشکی ددان - پزیشکی دەرمانسازی