بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران دەڵێت، لە سنووری هەرچوار قەزای سۆران 360 مزگەوت بوونیان هەیە، بەڵام ئەوەی بۆتە کێشە بۆ ئێمە کەمی مامۆستای وتار بێژە لە مزگەوتەکان.
بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران مامۆستا وەیسی سەعید بۆ ماڵپەڕی زاری کرمانجی دەڵێت، لە سنووری هەر چوار قەزای سۆران، چۆمان، ڕواندز، مێرگەسۆر، 360 مزگەوت دەبینرێن، لەو ڕێژەیە تەنیا لە ڕۆژی هەینی لە 300 مزگەوتدا وتاری هەینی بەڕێوە دەچن، لە 60 مزگەوتدا بەهۆی نەبوونی وتار بێژی باش تا ئێستا نەمان توانیوە وتار تێدا بخوێنینەوە، بەڵام لە هەوڵداین ئەگەر مامرستای ئاینیشمان بە دەست نەکەوت، کەسانی شارەزا لە ئایین بهێنین و لەو مزگەوتانە وتار بلێنەوە، چونکە لە هندێک گوند مزگەوت هەیە، وتار بێژ نیە، بۆیە خەڵکەکەی ئەو گوندە ناچارن بۆ نوێژی هەینی بچنە گوندێکی تر، بۆیە داوامان کردووە ئەگەر مامۆستایش نەبێت، کەسانی شارەزا لە دین بۆ ئەو مزگەوتانە دابین بکەن.
- 11-07-2013
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 7,561 times
Write your comment about this item!