نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێراق (یۆنامی) لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، بەهۆی کردەوە توندوتیژییەکانەوە مانگی حوزەیرانی ڕابردو 761 کەس لە ئێراق کوژراون.
ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوەشدەکات، هەر بەهۆی کردەوەی توندوتیژی و تیرۆرەوە لە و مانگەدا 1700 کەس برینداربوون و پارێزگای بەغدای پایتەخت پشکی گەورەی توندوتیژیەکان بەرکەوتووە و لە دوای ئەویش پارێزگاکانی سەڵاحەدین و نەینەواو دیالە و ئەنبار.
هەر بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی یۆنامی کە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ماڵپەڕی خۆی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت دوێنێ بڵاویکردووەتەوە، لەنێو ئەو کەسانەدا کە مانگی ڕابردو لە ئێراق کوژراون، 685 کەسیان هاووڵاتی مەدەنی و 131 کەسی تر سەربە هێزەکانی پۆلیس و 76 کەسیش سەربە هێزە ئەمنییەکان بوون.
نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی نیشان دەدات لەرەوشی مافەکانی مرۆڤ لە ئێراق بەهۆی کردەوە توندوتیژییەکانەوە کە دوای ئەو شەپۆلە توندوتیژیە تایەفیەی کە لەماوی ساڵانی 2006 بۆ 2007 ئێراق پێدا تێپەڕی جارێکی دیکە گەڕاوەتەوە.
-02-07-2013
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 4,454
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!