دەنگدان و خۆپاڵاوتن لەهەڵبژاردنەکانی ئازادو ڕاستەقینە و خولی ڕێکوپێکدا مافێکی بنەرەتی هەر هاوڵاتییەکه بەبێ جیاوازی کەوا مەرجه یاساییەکانیان لێ بەدیبکرێت هەروەکو لەمادەی 25ی ڕێککەوتنامەی نەتەوه یەکگرتوەکان بۆ مافه شارستانی و سیاسی یەکان، وه مادەی 21 ی جاڕی گەردونی مافی مرۆڤدا هاتوه. ئێمەش بەپشت بەستن بەم مافه بنەڕەتیەی یاسای نێودەوڵەتیو، یاسای سەرۆکایەتی هەرێم و ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بڕیارماندابو خۆمان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بپاڵێوێن، بەڵام کودەتاکەی پەرلەمان لەبەرژەوەندی کەسێکی دیاریکراو، وه لەسەر بنەمای جیاوازیکردنی بنەماڵەیی و حزبی (قائد) لەم مافه هەره بنەڕەتییه بێبەشی کردین، بێ به ش کردنیشمان له م مافه مافێکی تری بنه ڕه تی کارا کرد ئه میش مافی گردبونه وه ی ئاشتیخوازانه یه هه ڕوه کو له ماده ی 21 ی ڕێککه وتنامه ی نه ته وه یه کگرتوه کان بۆ مافه شارستانیو سیاسی یه کان وه ماده ی 20 ی جاڕی گه ڕدونی مافی مرۆڤدا هاتوه.
ئێمه ش بەپشت بەستن بەم مافه بەتەماین لەرۆژانی داهاتودا خۆپشاندانێک لەشوێنێکی گشتی هەولێری پایتەخت ڕێکبخەین بۆ ناڕەزایی دەربڕین دژ بەکپکردنی ویستی ئازادی گەل لەهەڵبژاردنێکی ئازادو بێگەردو ڕاستەقینەدا سەرۆکێک بۆ هەرێمی کوردستان هەڵبژێرن وه بۆ هەمان مەبەستیش داوای مۆڵەتی یاسایی لەحکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، چاوەڕوانیش نین لەم مافه بنەڕەتییەش بێبەش بکرێین، وه داواکاریشین هه مو چینو توێژه کانی کۆمه ڵگای کوردستانی به شداری کارای ئه م خۆپشاندانه بکه ن که له هه وڵێری هۆلاکو به زێنو دکتاتۆر به زێن به ڕێوه ده چێت.
پاڵێوراوان بۆ پۆستی سه ڕۆکایه تی هه ڕێم
1. سه فین شێخ محه مه د
2. د. که مال سه ید قادر
هه ولێر
02-07-2013