هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، لەماوەی شەش مانگی ڕابردودا 13 کەسیان بە تۆمەتی کێشان و بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکردوە، کە پێنجیان ئێران و هەشت کەسیان عیراقین.
لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزووردا کە وێنەیەکی بۆ (خەندان) نێردراوە، تیایدا هاتووە: لەماوە شەش مانگی ڕابردودا لە سنووری قەزای شارەزوور 13 کەس بە تۆمەتی کێشان و بازرگانی کردن بە مادە هۆشبەرەکانەوە بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بەپێی مادەی 14 موخەدەرات دەستگیرکراون کە پێنجیان بە ڕەگەز ئێرانین و هەشتیان عیراقین.
هەروەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: دوای ڕەوانەکردنی دۆسیەکەیان بۆ دادگای تاوانەکانی سلێمانی، سەرجەمیان سزادراون بە جۆرێک هەشت له و تۆمەتبارانە سزادراون بە زیندانی کردنیان لە نێوان چوار مانگ بۆ دوو ساڵ، بڕی ئەو مادەیەش دەستی بەسەردا گیراوە 12 گرام و 61 سەنت بووە.
- 30-06-2013
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî
bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 1,681 car bînrawe