مەریوان نەقشبەندی سەبارەت بەزۆربوونی ژمارەی مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستان، کەگەیشتوونەتە 4880 مزگەوت، ڕایگەیاندبوو" سەیری لیستی مزگەوتەکانی کوردستانم دەکرد کە ئێستا ژمارەیان لە 4880 تێپەڕی کردوە "بینیم13 مزگەوت لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا ناوی(بیلالی حەبەشی)یە و تەنها 4 مزگەوت ناوی (قازی محەمەد)ە "
هەر لەو بارەیەوە، بەپێنوسەکانی ڕاگەیاند و ووتی: هۆکاری زیادبونی مزگەوت زۆرن گرنگترینیان :خواست و پابەندبوونی خەڵکی کوردستان بە ئاینی ئیسلام "باشبونی باری ئابوری کوردستان"لەم شەش ساڵەی ڕابردودا نزیکەی 80%ی مزگەوتەکانی کوردستان دەوڵەمەند و خێرخوازەکان دروستیان کردوە" هەندێک لەو خێرخوازانە بۆ دەرکەوتنی ناوی بنەمالەکەیان مزگەوت دروست دەکەن و بەناوی خۆیان ناوی لێدەنێن و هەندێ جاریش لەشوێنە قەرەباڵغەکان و لەناو شارەکان دروستی دەکەن و ئامادە نین برۆنە گوند و شارۆچکەکان".
هەروەها ووتیشی" خوداپەرستی مافێکی ڕەوای هەر مرۆڤێکە بۆیە دروستکردنی مزگەوت کارێکی پێویستە بەڵام بەمەرج و بەبەرنامە بێت بۆ پێداویستی فعلی ئەو کەسانە بێت کە عیبادەتی بۆ خوا تێدا دەکەن نەک بۆ خۆدەرخستن و ڕیا هەروەها پێویستە بەپلان مزگەوت دروست بکرێت ئەو مزگەوتانە بەسەر ناوچەکانی کوردستان بەعەدالەت دابەشبکرێت نەک بەخواستی دەوڵەمەند و خێرخواز "لەگەڵ ئەوەشدا خێرخوازان خەرجیەکی زۆریان بۆ حکومەتی هەرێم پاشەکەوت کردوە و دەکرێت بەو پارەیەی کە مەفروزە مزگەوتی پێ دروست بکرێت پرۆژەی جۆراوجۆری دیکە دروست بکات"
- 30-06-2013