|
📌 کوردیپێدیا، پێویستی بە ئەرشیڤوانانە لە باکوور، رۆژهەڵات و رۆژاوای وڵات. تکایە سی ڤی-یەکانتان بۆ کوردیپێدیا بنێرن.
📌 Kurdîpediya bi arşîvvanan re hewceye ji bakur, rojhilat û rojavayê Kurdistanê ve. Ji kerema xwe CV ya xwe ji Kurdîpediya re bişînin.
📌 Kurdipedia hiring archivists from North, East and West Kurdistan. Please send your CV to Kurdipedia.
📊 2 کرێکار لەهەولێر گیانیان لەدەستداو ژمارەی قوربانیان له و شارە گەیشتە 15 کرێکار | Kategori: Anket ve istatistik | Başlık dili: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️✍️ Bu başlığı düzenle
| 👁️🗨️ | 👂
2 کرێکار لەهەولێر گیانیان لەدەستداو ژمارەی قوربانیان له و شارە گەیشتە 15 کرێکار
📊 Anket ve istatistik
دوو کرێکاری دیکە لەشاری هەولێر گیانیان لەدەستداو بەوەش ژمارەی ئەو کرێکارانەی لەسەرەتای 2013وە له و شارە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 15 کرێکار.
هێمن مامەند، ئاوێنەنیوز: بەرپرسی راگەیاندنی لقی هەولێری سەندیکای کرێکارانی کوردستان، حەسەن رەمەزان، ئەمرۆ، پێنجشەممە، ئەوەی بۆ ئاوێنەنیوز رونکردەوە کە دوێنێ، چوارشەممە، دو کرێکار لەدو روداوی جیاوازدا لەشاری هەولێر لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداو هەردو کرێکارەکەش دانیشتوی شاری هەولێر بون.
حەسەن رەمەزان وتیشی، بەگیان لەدەستدانی ئەو کرێکارە، ژمارەی ئەو کرێکارانەی لەسەرەتای ئەمساڵەوە لەستوری پارێزگای هەولێر گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 15 کرێکار.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی هەولێری سەندیکای کرێکارانی کوردستان، هۆکاری زیادبونی گیانلەدەستدانی کرێکارانی گەراندەوە بۆ نەبونی مەرجی سەلامەتی شوێنی کارکردنی کرێکاران، هاوکات ئەوەشی وت کە بەشێک لەهۆکارەکەش بۆ کەمتەرحەمی کرێکاران خۆیان دەگەرێتەوە.
- 27-06-2013 ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini tıklayın! ⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
|
|
|