بەڕێوەبەری هۆبەی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکان لەپۆلیسی کەرکووک ڕایدەگەیەنێت کە لە 20%ی بەکارهێنەرانی مادە هۆشبەرەکان لەپارێزگاکە پۆلیسی فریاکەوتنن.
ئومێد سامی، کەرکووک: ئەو وتەیەی عەقید نەوزاد سەلاحەدین بەڕێوەبەری هۆبەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان دوای خستنەڕوی ئاماری شەش مانگی ڕابردوی هۆبەکەیان هات کە تیایدا ئاماژە بەوە دەکات ڕێژەی بەکارهێنەرانی مادە هۆشبەرەکانی زیادیکردوە.
عەقید نەوزاد وتی، "لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی شەش 46 دۆسیەی تایبەت بەبەکارهێنەرانی مادە هۆشبەرەکان لەهۆبەکەمان کراوەتەوەو 63 کەس دەستگیرکراوە بەتۆمەتی بەکارهێنان و مامەڵەکردن بەمادە هۆشبەرەکانەوە."
ناوبراو وتیشی، هەر لەو ماوەیەدا دەستبەسەر 9 هەزارو 468 دەنک حەبی ئارتین و 300ملم گرام مادەی هۆشبەردا گیراوە.
بەڕێوەبەری هۆبەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان ڕونیکردەوە کە بەگوێرەی ئامارەکانیان "20%ی بەکارهێنەرانی مادەهۆشبەرەکان لەپارێزگای کەرکووک پۆلیسی فریاکەوتنن." لەگەڵ ئاماژەدان بەوەی ڕێژەی بەکارهێنەرانی مادە هۆشبەرەکان لەو پارێزگایە لە هەڵکشاندایە.
س: کەرکووک ناو
- 27-06-2013
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,635
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!