بەخێرهاتنی رۆحانی
😊 گاڵتەوگەپ
یا خوا بە خێر بێت ئاغای رۆحانی
جارێکی تریش خەڵک دۆڕانی
دیسان مەلایە و عەمامە بە سەر
لە بات یەک مەلا خۆزگەم بە 10 کەر
داخم نەزانی ئەو میللەتەیە
وا سەرکەوتنی،ئەو زیللەتەیە
لەکوێ کەر هەبێ کورتانیش هەیە
جا تۆ هەزار جار هەر بڵێ مەیە
ئەو ملی شۆرە و هەر سواری ئەدا
سواری بەی بەکەر، نەیدەی بە مەلا
”کەر’ی خۆشەویست بمبوورە دیسان
نێوی تۆم هێنا لە جیاتی ئێران