Kurdipedia.org
🏠 בית
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧ליצור קשר עם
ℹ️אודות!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
עוד
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|אודות!|הספרייה|📅
🔀 פריט אקראי!
❓ עזרה
📏 תנאי השימוש
🔎 חיפוש מתקדם
➕ לשלוח
🔧 כלי עבודה
🏁 שפות
🔑 החשבון שלי
✚ פריט חדש
📕 יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
עמנואל הראובני
📕 יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
📷 חגיגות הסהרנה 2012
בתאריך 02-10-2012יום שלישי ט\'\'ז בתשרי תשע\'\'ג חוה\'\'מ סוכות נערכו חגיגות הסהרנה בגן סאקר בירושלים בהשתתפות רבבות מבני העדה.
טקס הכנסת ספר תורה : תפילת מנחה וערבית בנוסח ולחן של יהודי כורדיסתאן. כמסורת
📷 חגיגות הסהרנה 2012
🏰 מקומות
(Arbil) ליברא
🏰 מקומות
היאזיר-הימרוא
🏰 מקומות
הפרוא
🏰 מקומות
(Amadiya) הידמע
📝 بارزانی بۆی نیە خۆی کاندیدکاتەوە بۆ سەرۆکی هەرێم و نابێ لەلایەن خەڵکی کوردستانەوە رێگای پێبدرێ! | קבוצה: מסמכי מפלגות כורדיות | שפת מאמרים: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ פריט דירוג
⭐⭐⭐⭐⭐ מצוין
⭐⭐⭐⭐ טוב מאוד
⭐⭐⭐ הממוצע
⭐⭐ מסכן
⭐ רע
☰ עוד
⭐ הוסף לאוספים שלי
💬 כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!

✍️ היסטורית פריטים
🏷️ Metadata
RSS

📷 חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
🔎 חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
✍️✍️ עדכון פריט זה!
بارزانی بۆی نیە خۆی کاندیدکاتەوە بۆ سەرۆکی هەرێم و نابێ لەلایەن خەڵکی کوردستانەوە رێگای پێبدرێ!
📝 מסמכי מפלגות כורדיות

کێشمەکێشی لایەنەکانو پرسی هەڵبژاردنەوەی سێبارەی مەسعود بارزانی، بۆ پۆستی سەرۆکایەتی، رەوتی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی کوردستانی لەبەردەم کۆڵانێکی داخراودا راگرتووە. هەوڵەکانی پارتیو دەسەڵاتەکەیو پێداگریان بۆ دانانەوەی مەسعود بارزانی لەسەر کورسی سەرۆکایەتی، جگه لەوەی کە سروشتی سیاسەتی پاوانخوازیو راگرتنی سیستەمی دەسەڵاتدارێتی ئیستای کوردستان لەدەستی بنەمالەی بارزانیدا، ئاشکرادەکات، هاوکات تاکتیکێکە بۆ پاراستنو درێژەدان به سیاسەتو ستراتیژێک کە پارتیهو سەرۆکەکەی لەماوەی 8 ساڵی سەرۆکایەتیەکەیدا بەسەر کوردستاندا سەپاندوویانەو بەڕێوەیان بردووە.

پارتهو بارزانی لەماوەی 8 ساڵی رابردوودا هەوڵیان داوە دەسەڵاتی یەکحزبیو بنەماڵەیی بەسەر کۆمەڵگای کوردستاندا داسەپێنن، دەزگای ئەمنیو میلیشیای زەبەلاحی دژە خەڵکی فراوان کردووەو دەستی ئاوەڵاکردوون لە سەرکوتی نارەزایەتیەکانی جەماوەرو پێشێلکردنی مافو ئازادیە سیاسیو فەردیەکانی خەڵکدا. یاسای سەرکوتگەرانەو ناوزراوی رێکخستنی خۆپیشاندانەکانیان سەپاند کە بە کردەوە دامێنی ئازادیەکانی لە کوردستاندا بەرتەسک کردۆتەوە. پارتیو مەسعود بارزانی نەخشەمەندانە کاریان کردووە بۆ پەرەدانو داسەپاندنی کەشوهەوای کۆنەپەرستی بەسەر کۆمەڵگای کوردستاندا، یاسای فرەژنیان پەسەندکردووەو هەوڵیان دا یاسای پاراستنی پیرۆزیە ئایینیەکان تێپەرێنن، بەڵام لەبەردەم بەرگریو وەستانەوەی بەرەی ئازادیخوازیی کوردستاندا شکستی هێنا. لەماوەی سەرۆکایەتی بارزانیدا خۆپیشاندانی جەماوەری بۆ نانو ئازادیو کەرامەتی ئینسانی خەڵتانی خوێن کرا. داهاتی کوردستانو نەوت لەلایەن دەسەڵاتدارانی بنەماڵەی بارزانیەوە بەتاڵان دەبرێ. خێزانی بارزانی لە گەورەترین دەوڵەمەندەکانی جیهاننو سەدان هەزار لاوی کوردستانیش بەدەست بێکاریەوە گیرۆدەبوونو هەزاران خێزانیش لەخوار هێڵئ هەژاریەوە ژیان دەگوزەرێنن.. لەژێرسایەی دەسەڵاتدارێتی بارزانیدا هەزاران ژن تیرۆرکراون، دەزگای جاسوسی وولاتان لە کوردستاندا تەراتێن دەکەن، سوپای ووڵاتانی ناوچەکە بۆمبارانی هاوڵاتیانی مەدەنی کوردستان دەکەن، نانبڕین، رفاندن، تیرۆر لەدژی روناکبیر، رۆژنامەنووس، مامۆستای زانکۆ، هونەرمەند، گۆرانی بێژ، سیاسی، چەپ و کۆمۆنیست... بەڕیوە دەچیت.

ئەگەر ئەوە کارنامەی بارزانی بێت، ئایا شایستەی ئەوەیە کە جارێکی دیکە ببێتەوە بە سەرۆکی هەرێمو باڵاترین پۆستی سیاسیو ئیداری کوردستانی بدرێتەدەست.. ئایا یەکێک لە خواستەکانی خەڵکی کوردستان بەهەمان شیوەی جەماوەری راپەریوی ناوچەکە لەدژی دەسەڵاتی سەرکوتگەری بۆرژوایی، کۆتاییهاتن بە دەسەلاتی بنەماڵەییو گواستنەوەی دەسەڵات نەبوو لەباوکەوە بۆنەوەکانی!؟ ئایا ئەوە بەس نیە بۆئەوەی بارزانی بۆی نەبێت کە جارێکی دیکە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم کاندید بکاتەوە!؟ لەلایەکی دیکەوە بارزانی دوو دەورەی سەرۆکایەتی تەواو کردوەو بەپێی یاساکانی خۆشیان بۆی نیە بۆ جاری سێهەم خۆی کاندید بکاتەوە. بەڵام پارتیو بارزانی ئەوەیان بەلاوە گرنگ نیە کە لەپێناو تەواوکردنی ستراتیژەکەیان، واتە بە داسەپاندنی دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی بەسەر خەڵکی کوردستاندا، هەرچی یاسایەک کە خۆیان بریاریان لەسەر داوە پێشێلی بکەن.

مەسعود بارزانی به هیچ جۆرێک بۆی نیە خۆی کاندیدکاتەوەو نابێ رێگای خۆکاندید کردنەوەی پێبدرێ. تەنانەت بەپێوانەی خودی یاسا و رێسا و دەستورێکەوە کەپارتی یەک لایەنە بەسەر خەڵکی کوردستاندا بەڕیوەی دەبات ئەو مافەی له بارزانی سەندۆتەوەو نابێ ریگای گەڕانەوەی بۆ نێو بازنەی سەرۆکایەتی، بەهیچ پاساوێک پی بدرێ.

خەڵکی کڕیکارو زەحمەتکێشی کوردستان، لاوانو ژنانو ئازادیخوازان، کە بەدرێژایی 8 ساڵی رابردوو، بەشیوازی جۆراوجۆر ناڕەزایەتیان دەربڕیوەو بزووتنەوەیەکی جەماوەرییان بەدژی دەسەڵاتی بنەماڵەییو پارتیو سیاسەتەکانی بەئاستی جیاواز لەخۆ نیشانداوە، نەک هەر نابێ بەرامبەر کاندیدکردنەوەی سێبارەی مەسعود بارزانی بێدەنگبن بن، بەڵکو دەبێ هەوڵەکانی ئۆپۆزیسیۆنیش بۆ گێرانەوەی بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم لەژێرناوی هەموارکردنەوەی دەستوردا پووچەڵ بکەنەوەو هاوکات لەپێناو دەستکۆتاکردنی سەرتاپای دەسەڵاتی بنەماڵەو کارکردە سیاسیەکانی پارتی، لەسەر ژیانی ئێستاو داهاتویان بێنە مەیدانەوە. خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان بە خەباتی هوشیارانەو یەکگرتووی خۆیانو بەکۆبوونەوە لەدەوری شیعاری "مەسعود بارزانی، بۆی نیە خۆی کاندیدکاتەوە" و "نا بۆ دەسەڵاتی بنەماڵە" دەتوانن هەنگاوێکی گەورە بە ئاقاری پێکهێنانی ئالوگۆڕێکی ریشەیی لەسیستەمی دەسەڵاتی بۆرژوازی کوردو حزبەکانیدا هەڵبێننەوە. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، لەڕیزی پێشەوەی ئەم خەباتەدا رادەوەستێ.


حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
11-06-2013

⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🖇 פריטים המקושרים: 4
👫 ביוגרפיה
1.👁️Masoud Barzani
2.👁️مسعود البارزاني
3.👁️مەسعود بارزانی
📅 תאריכים ואירועים
1.👁️11-06-2013
📂[ עוד...]

⁉️ נכס פריטים
🏳️ שפת מאמרים: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 11-06-2013

⁉️ Technical Metadata
©️ זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
✨ איכות פריט: 81% ✔️
81%
✖️
 30%-39%
רע👎
✖️
 40%-49%
רע
✖️
 50%-59%
מסכן
✔️
 60%-69%
הממוצע
✔️
 70%-79%
טוב מאוד
✔️
 80%-89%
טוב מאוד👍
✔️
 90%-99%
מצוין👏
81%
✔️
נוסף על ידי (هاوڕێ باخەوان) על Jun 11 2013 9:09PM
✍️ פריט זה עודכן לאחרונה על ידי (بەڕێوەبەری سیستم) על: Jan 9 2017 12:05AM
☁️ קשר
🔗
🔗
⚠️ פריט זה לפי כורדיפדיה של 📏 תקנים עוד לא נגמר עדיין!
👁 פריט זו נצפתה פעמים 7,570

📚 הספרייה
  🕮 יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
  🕮 סיפורה המופלא של הרבני...
  🕮 עוד...


📅 כרונולוגיה של אירועים
  🗓️ 28-10-2020
  🗓️ 27-10-2020
  🗓️ 26-10-2020
  🗓️ 25-10-2020
  🗓️ 24-10-2020
  🗓️ 23-10-2020
  🗓️ 22-10-2020


💳 לתרום
👫 חברי כורדיפדיה
💬 המשוב שלך
⭐ אוספי משתמש
📊 סטטיסטיקה מאמרים 378,725
תמונות 60,658
ספרים 11,316
קבצים הקשורים 46,242
📼 Video 179
🗄 מקורות 15,692
📌 Actual
(Arbil) ליברא
.תיקאריעה ןאתסידרוכב ריע
.ודהיתהו ורייגתה היכלמש ביידח תכלממ תריב התיהו הקיתע ריע איה ליברא
בר היהש לאירבג הנוי םכחה ליבראב יח טיה האמה תישארבו חיה האמה ףוסב
וירחא ריאשה.תסנכ-תיב 1793 תנשב הב הנב ונב םע דחיבו ירוביצ ןקסעו הליהקה
،תואופרו תולוגס،הטיחש יניינעב תוש :ללוכש סומלוק יצחב בותכ סרטנוק די-בתכב
תוערואמ،תוריטפו תודיל יכיראת،תורטש יחסונ،תומולח ןורתפ،תולזמו תולרוג
ידימ ריעה תא ונק ליברא ידוהי ותודע יפל.וימיב ועריאש םיירוטסיהו םייתחפשמ
הנושארה םעפב.תבשה םויב הב לטלטל ולכויו ריעב הקזח םה
(Arbil) ליברא
היאזיר-הימרוא
.תינאריאה ןא\'גיברזאב ריע
תורבק תיבו،ןורמוש ילוג יאצאצמ םה הידוהיש،הקיתע תידוהי הליהק התייה הימרואב
.הנש 500 ןב
ריעה הנושארה םלועה תמחלמב.תוערפו תופידרמ הלבס תידוהיה הליהקה טיה האמב
.תוירזכאב וחצרנ םיברו םידוהיב תוערפ וכרענ 1918 תנשבו םיסורה ידיל הלפנ
זאמש תדחוימ הנוכשב םתוא הנכיש תימוקמה הליהקהו דאדגבל וטלמנ םיבר םידוהי
.ןיר\'גהמ תלחמ - םירגהמה תנוכש םשב העדונ איה
.תועימק תביתכמ וסנרפתה םימכח ידימלתו רחסמב וקסע םבור הימרוא ידוהי
،אפורה השמ אוה לודגה השמ אלומ שע ארקנ םהבש לודגהו תסנכ-יתב 4
היאזיר-הימרוא
הפרוא
םהרבא לש ותדלומ ריע ,םידשכ-רוא איה תרוסמה יפלש תיכרותה ןאתסידרוכב ריע
םירבוס םימלסומה .ונימי לש דאדגבל םורדמ תאצמנ םידשכ-רוא םירקוחה יפל .וניבא
די-לע םידמועש שישה ידומע ינש תא םינכמו דורמינ לש ותכלממ ריע איה הפרוא יכ
.דורמינ אסכ רמולכ ,דורמינ שרע קיתעה רצבמה
תחא הכירב .וניבא םהרבא שע ,םיהרביא תאכריב :םימ תוכירב 2 םויכ ןנשי הפרואב
גד דצש ימש םינימאמ םהו םתוא גודלמ םיענמנ םימלסומהש ,םילודג םיגד תצרוש
אוהש ליל\'ח םיהרבא תיב אצמנ וז הכירבל תינופצ .ותנש תא איצוי אל וז הכירבב
הכירבה .וניבא םהרבא
הפרוא
(Amadiya) הידמע
לע הקלחב היונבו היכרות לובגל ךומס ,תיקאריעה ןאתסידרוכ ןופצב תנכוש הידמע
דרומב היונבה תיתחתה ריעהו אתליא אתואש הנוילעה ריעה איהו המוח תפקומו רה
הנוכמה ,ידוהי עבור היה הנותחתה ריעב םגו הנוילעה ריעב םג .אתיתכ אתואש רהה
.יהו\'ג תלחמ והוניכ םידרוכהש יפכ וא יאזוה תלחמ ,םידוהיה יפב
הידבוע איבנה תרובק ודילו רפוסה ארזע םש לע דחאה :תסנכ-יתב ינש ויה הידמעב
לע ארקנו ףסוי ןזח ידי-לע הנבנ ינשה תסנכה-תיב .לצומב רובק תרחא תרוסמ יפלש
1250 תנשב הארנה לככ הנבנ הז תסנכ-תיב .איבנה לאקזחי אוה - לאקזחי דייס םש
ת
(Amadiya) הידמע

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| זמן טעינת דף: 0,124 2!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574