ئاستی سەرپێچییەکان لەسنوری سلێمانی کەمیکردوە
📊 ئامار و راپرسی
سلێمانی، ئاوێنەنیوز: قایمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی، ئاوات محەمەد، ئەمڕۆ، سێشەممە، بەئاوێنەنیوزی راگەیاند، سەرەرای بەردەوامیو زۆری سەردانو کاری لیژنە هەمیشەییەکانی قایمقامیەت ژمارەی سەرپێچییەکان لەسلێمانی لەمانگی ئایاری رابردوو کەمی کردوە.
رونیشیکردەوە، تەنها لەمانگی ئایاردا لیژنەکان 5298 سەردانیان ئەنجامداوەو لەو سەردانانەش 330 شوێن سەرپێچیان کردوەو غەرامەکراون، بەڵام هیچ حاڵەتێک نەبوە کە پێویست بەروبەروکردنەوەی دادگا بکات.
ئاوات محەمەد وتیشی، 62 تەن خۆراکی خراپو بەسەرچو دەستی بەسەرداگیراوەو بڕی غەرامەش لەمانگی رابردودا 25 ملیۆنو 25 هەزار دینار بوە.
قایمقامی سلێمانی هێمای بۆئەوەشکرد، کەمبونەوەی قەبارەی سەرپێچییەکان نیشانەی هۆشیاریو گرنگیپێدانی فرۆشیارانو خاوەنی مارکێتو چێشتخانەکانو بەرپرسی ناوەندە جیاجیاکانە، سەرەرای گرنگی سەردانو بەدواداچونی لیژنەکان.
- 04-06-2013