پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
یاخیان
16-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
16-04-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەعەد دەخیل تەعلۆ خدر
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
بارزان ئەکرەم
16-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
15-04-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
کورد لە ئەرمەنستان ساڵی 1947
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
گوندی ناوزەنگ ساڵی 1979
15-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 516,042
وێنە 105,145
پەرتووک PDF 19,081
فایلی پەیوەندیدار 95,588
ڤیدیۆ 1,264
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
چ دەردەسەریەک لەپشت تورکیایی ئۆردوگانی دەگوزەرێت
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
چ دەردەسەریەک لەپشت تورکیایی ئۆردوگانی دەگوزەرێت
کورتەباس

چ دەردەسەریەک لەپشت تورکیایی ئۆردوگانی دەگوزەرێت
کورتەباس

لە نوسینی : ئەلپ ئەلتینۆرس
و/ ک. ئەمین..
سەرچاوە : ئەهرام ئۆنلاین ڕێکەوتی 02-05-2013
تورکیا لەلایەن زۆرانێک وەک ئەزمونێکی نمونەیی لە ناوچەکەدا وێناکراوەو نیشاندەرێت. بەتایبەتی لە دوای ئەو زنجیرە ڕاپەڕینەی کە بە بەهاری عەرەبی ناسراوە. ئەمە لەکاتێکدایە کە یەکێک لە خاسیەتەکانی کۆمەڵگای ئەمڕۆی تورکیا بریتییە لەدابەشبوونی ئەو کۆمەڵگایە بە سەر دوو چیندا، کە بریتین لە زۆرینەیەکی هەژارو کەمینەیەکی ئێجگار دەوڵەمەند. هاوکات تادێت ئەم دابەشبونە قوڵتردەبێتەوە. ئەمە وێڕای ئەو سەرکوتکردنە سەرسەختەی کە سەندیکاکانی کرێکارانو ڕۆژنامەنوسانو خوێندکارانو ناسیونالیستە کوردەکان ڕۆژانە دووچاری هاتونو دێنەوە لەسەر دەستی دەوڵەتی ئەمڕۆی تورکیا.
لە جیهانی عەرەبی ئەمڕۆدا، بەتایبەتی میسرو تونس، ڕۆژانە بانگەشەی نمونەییبوونی ئەو دۆزەی کە ئێستا لە تورکیا دەگوزەرێت دەکرێت. هەروەها ئەزمونەکە بووە بە یەکێک لە زەقترین پڕوپاگەندەکانی پارتو هێزە کۆنەپارێزەکان. ئیدی هەریەک لە ئیخوان موسلمین لە میسرو حکومەتەکەی نەهزە لە تونس لەو باوەڕەدان کە دەتوانن بە ئاماژەدان بە گەشەسەندنی ئابوری تورکیا لە ژێرسایەی حوکمی پارتی دادو گەشەپێدان بەسەرکردایەتی ئۆردوگان، ڕای گشتی خەڵکی وڵاتەکانیان بەلای خۆیاندا ڕاکێشن. هەموو ئەم پڕوپاگەندانە لە کاتێکدا بانگەشەی بۆدەکرێت کە زۆربەی زۆری ڕاستییەکانی ئەو ڕژێمەی کە ڕەجەب تەیب ئۆردوگان سەرۆکایەتی دەکات شاردراونەتەوە لە ژێر پەردەی گەشەسەندنە ئابوریەکەی تورکیا. هەرچەند دەبێ دان بە گەشەسەندنی ئابوری تورکیا دابنێین، بە تایبەتیش ئەوەی کە لە نێوان ساڵانی 2002 تا 2012 هاتۆتە ئاراوە کە کۆی گشتی ڕێژەی بەرهەمهێنانی ناوخۆییGDP ئەو وڵاتە بە گشتی گەیاندبووە 4.9٪، ئەمە جگە لە ساڵی 2009 کە ڕێژەکە دابەزیبوو بۆ 4.8 ٪. بەڵام ئێستا، لە 2012دا، ئەو ڕێژەیە دابەزیوە بۆ2.2٪ و بە جێگیری ماوەتەوە.
راوەروتی سەرمایەی ئیمپریالیستی
لەڕاستیدا گەر چاوێک بە تۆمارەکانی بانکی مەرکەزی تورکیادا بخشێنین دەبینین ئەم گەشەسەندنە ئابورییە تەنها دەرئەنجامی کاریگەریی ڕاوەڕوتی سەرمایەداری هێزە ئیمپریالیستەکانە. بەتایبەتیش سەرمایەی دەرەکی. بۆنمونە تۆمارەکان ئاماژە بە ڕێژەی هاوردەی تورکیا دەکەنو نیشاندەدەن کە لە نێوان ساڵانی 2002 تا 2012 خۆی لە نزیکەی281.4 بلیۆن (لە کوردستان ملیاریش بەکاردێنن) دۆلار داوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆی ڕێژەی هاوردەکانی تورکیا لە ساڵانی 1984 تا 2001 تەنیا گەیشتبووە 36 بلیۆن دۆلار. هەربۆیە هاتنی سەرمایە دەرەکییەکان بۆ تورکیا بە هۆی زیادبوونی ڕێژەی هاوردەوە بەشێوەیەکی بەرچاوو زیادیکردووە، لە 65 بلیۆن دۆلار لە 1980 تا 2002 بۆ 484 بلیۆن دۆلار لە 2002 تا 2012. ئەم ڕێژانە بەشێوازێکی ئاشکرا هێمان بۆ کاریگەریی سیستمی سەرمایەداری جیهانی لەسەر گەشەسەندنە ئابوریەکەی تورکیا لە ژێر سایەی حکومەتەکەی ئۆردوگاندا.
شایەنی باسە هاتنی سەرمایە دەرکییەکان دوو پاڵنەری سەرەکیان هەبوو: یەکەم بۆ ساغ کردنەوەی پارەی ڕەش، واتە جێگیرکردنی ئەو پارانەی کە پێشتر بۆ کڕینی بۆندو هەروەها لە بۆرسەکاندا کرینو فرۆشتنیان پێوەدەکرا. دووەم، ئەوهەلەی لە تورکیادا هاتە ئاراوە بۆ خاوەن سەرمایە دەرەکییەکان بۆ کڕینی گشت ئەو کۆمپانیا حکومییانە کە ڕژێمی ئۆردوگان لە کەرتی گشتی دەریهێنانو خستنییە بازاڕ بۆ کڕینی لەلایەن کەرتی تایبەتەوە. هەر بۆیە گەر بنواڕینە ڕێژەی داهاتی ناوخۆی تورکیا کە بەهۆی ئەم سەرمایە دەرەکییەوە دەستیدەکەوێت ئەوە دەبینین ئەو داهاتە 20٪ ی کۆی داهاتی گشتی ئەو وڵاتە پێکدێنێت. تۆمارەکانی بانکی ناوەندی تورکیا ئاماژە بەوەدەکەن کە لە نێوان ساڵانی 2002 بۆ 2012، کە دەکاتە ساڵانی حوکمی ئۆردوگان، داهاتی گشتی گوێزراوە لە تورکیا بۆ وڵاتە بێگانەکان 120 بلیۆن دۆلار بووە، لەمەشدا 78٪ سودی گوێزراوە (interest transfers) بووە.
هەرچەندە ئابوریناسەکان ئاماژە بەم ڕاوەڕوتە زەقەی سیستمی ئیمپریالیزمی جیهانی ناکەن کە ئابوری تورکیا توشیبووە، ئەم ئاماژەنەکردنە لە کاتێکدایە، وەک گوتمان، لە ماوەی دە ساڵی ڕابردودا 120 بلیۆن دۆلار لەو پارە فائیزەی کە لەلایەن کرێکارانی تورکیاوە بەرهەمهاتوە، دزراوە بۆ دەرەوەی وڵات. لەم 120 بلیۆنە 93 بلیۆن دۆلاری لە قەردی خزمەتگوزارییەکانە (debt service).
دکتاتۆرییەتی کەمینەیەک
ئەمە وێرای خراپی گوزەرانو کەمی داهاتی تاکەکەسی لە تورکیا هێندەی دیکە ئاماژە بەو بۆشاییانە دەدەن کە ئەم گەشەسەندنە دەب دەبەییەو قەیرانئامێزە ڕاستییەکی ئابورییە کە تورکیا پێوەیدەناڵێت. هەروەک ئەو بەڵگەنامانەی کە وەزارەتەکانی خێزانو دادی کۆمەڵایەتی ئاماژەیانپێداوە ڕێژەی داهاتی تاکە کەسی لە 40٪ هاوڵاتیانی تورکیا لە ژێر لانیکەمی موچەی دیاریکراوە. لانیکەمی موچەی مانگانە لە تورکیا بە 773 لیرەی تورکی بۆ مانگێک دیاریکراوە (یەک دۆلار یەکسانە بە 1.79 لیرەی تورکی).
هاوکات 6.4٪ ی خێزانەکانی تورکیا داهاتیان دەگاتە نزیکەی 250 دۆلاری ئەمریکی. شایەنی باسە ئەم ڕێژەیە تیشک دەخاتە سەر خراپی گووزەران و هەژاری و برسیەتی یە ئەو خێزانەکان دووچاری دێن لەو ووڵاتەدا. لەگەڵ ئەوەشدا ئەو خێزانانەی کە دەتوانن بە گوێرەی ڕێژەی دیاری کراوی کەمترین مووچە کار بکەن ئەوا لە نێوان نزیکەی 450 بۆ 700 دۆلار داهاتیانە مانگانە. ئەمانەش لە 23٪ ی دانیشتوانی تورکیا پێکدەهێنن. ئیدی ئەم سێ چینەی کە باسمان کرد لە (سەدا) 61.6٪ کۆی دانیشتوانی تورکیا دەگرێتەوە. کەدەکاتە نزیکەی دوولە سەر سێ کۆی دانیشتوانی ئەو ووڵاتە.
شایەنی باسە ئەوەی کە دەمێنێتەوە بە چینی مام ناوەندی دەژمێرێن و لە 38 ٪ی کۆی دانیشتوانی تورکیان ئەوا داهاتی مانگانەیان بریتی یە لە 750 بۆ 3000 دۆلار، هەروەها ڕێژەی ئەو خێزانانەی کە داهاتەکانیان لە 3000 دۆلار و زیاترە تەنها لە (سەدا) 1.2٪ ی کۆی دانیشتوانی تورکیا پێک دەهێنن. ئیدی ڕێژەیەکی کەمی 0.5 ی ئەم خەڵکانەش دەتوانین بە چینی بۆرژوازی ڕاستە قینەیان بناسین کە بریتین لە چینە سەرمایەدارەکەی نێو تورکیا. هەروەها بە گوێرەی ئەو داتایانەی کە نێوەندنی چاودێری داهات و خەرجیەکانی بانکەکانی تورکیا BDDK ئاماژەی پێداوە لە سەدا63 کۆی سەرمایەیی گشتی تورکیا لە دەستی ئەوڕێژە کەمە دایە کە تەنها لە 0.5٪ ی کۆی دانیشتوانی ئەو ووڵاتە پێک دەهێنن. هەربۆیە بە بێ هیچ گوومانێک بە پشت بەستن بەم ئامار و داتای بانکە کان دە توانین بڵێن دوولەسەر سێ ی داهاتی ئەو ووڵاتە لە ژێر ڕکێفی مۆنۆپۆلیست (احتکاری)ی ئەم چینە کەمە دایە.
ئەوە نە بێت پارتی داد و گەشە پێدان تەنها ئەم نایەکسانیە کۆمەڵایەتی و ئابووریەی لە تورکیادا هێنابێتە ئاراوە. بەڵــــــــــــکو باشترین و زەق ترین شوێن دەستی ئەم پارتە بریتی یە لە کردنەوەی دەروازەیەک بۆ کە مینەیەک لەبازرگانە ئیسلامە سیاسیەکـــــــــان بۆ بەرزبوونەوە یان بۆ نێو خانەکانی چینە بۆرژوازیەکەی تورکیا کە پێشتر لەلایەن جەنەراڵە کانەوە کۆنترۆڵ کرابوو. نە یان دە هێشت بە هیچ شێوەیەک ئیسلامیەکان بتوانن هێندە سەرمایە کانیان گەشە پێ بدەن. سەبارەت بە چینە هەژارە کانیش ئەوا دەوڵەت جەختی ئەوەی کردووە کە بەشێکی کەمی ئەو داهاتە وەک بەرتیل دابەشکات بەسەریاندا بۆ ئەوەی پشتگیری ئەو چینە ڕەشوو ڕووتە مسۆگەر بکات لە هەڵبژاردنەکاندا.
بێکاری لە تورکـــــــــیا
شایەنی باسە لە ساڵی 2001 دا کە تورکیا دووچاری تەنگژی و قەیرانێکی ئابووری زۆر سەخت هاتبوو. ڕێژەی بێکاری لەو ووڵاتە دا نزیکەی لە 10٪ بوو. بەڵام لە ماوەی 12 ساڵی حوکمی پارتی داد و گەشە پێدان دا ئەم ڕێژەیە لە 9.5٪ زیاتر دانەبەزیووە. هەتا ئێستاش لەو ڕادەیەدا ماوە تەوە. وەلـــــــێ ڕێژە فەرمی یەکانی حکومەتی تورکیا بۆ هەژمارەکردنی بێکاری بە هیچ شێوەیەک جێ ی متمانە نین. ئەوەی زیاتر جێ ی متمانەیە ئەو ڕێژانەیە کە سەندیگاکانی کرێکاران و دەزگا سەربەخۆکان لەو ووڵاتەدا ئاماژەیان پیداوە کە ڕێژەی لە 15٪ ی خەڵکانی تورکیا بە بێکار دەخەمڵێنن و هەروەها ئەم ڕێژەیە لە نێو لاوانی ئەو ووڵاتەدا دەگاتە نزیکەی 23٪. ئەمە سەرەڕای گەشە سەندنی ئابووری ئەو ووڵاتە بە ڕێژەی نزیکەی لە سەتا پێنج ساڵانە. هەربۆیە دە توانین بڵێین تورکیا بە درێژایی ساڵانی حوکمی پارتی داد و گەشە پێدان (AKP) نە ی توانیوە گرفتەکانی بێکاری و کێشە کۆمەڵایەتیەکان و قەیرانە ئابووریە بنەڕیتیەکان لەو ووڵاتەدا چارەسەر بکات. ووێڕای گەشە سەندنە ئابووریە ڕووکەشیەیی کە لە دەیەی ڕابردوودا تورکیا بە خۆیەوە بینیوە. شایەنی باسە ئەمە هیچ ڕەنگدانەوەیەکی پۆزەتیڤانەی لە سەر گەشە سەندنی باری کومەڵایەتی تورکیا نە بووە.، ئەگەر هەشبێت ئەوا زۆر لاوازە. ئەوەی زیاتر سەرنجمان ڕادەکێشێت ئەو پێشێلیانەی مافە کە دەرهەق بە دەستی کار و چینی کارێکاران دەکرێت لەو ووڵا تەدا و ناچار کردنی کرێکارانی کەرتەکانی پێشەسازی بە دوورەپەرێزبوون لە سەندیگاکانی کرێکاری لەلایەک و نەدانی دەرفەت پێیان بۆ خۆڕێکخستن لەلایەکی ترەوە زەمینەیەکی زۆر باشی ڕەخساندوە بۆ ئیستغلال کردنی ئەو کرێکارانە لەلایەن خاوەن کارگەوە کارگە کانەوە.
هەرچەندە ئەو چینەی دەستی کار پێک دەهێنێت لە تورکیا ژمارەیان دەگاتە نزیکەی 10 ملیون کەس بەڵام تەنها 0.7٪ ی ئەو کرێکارانە ئەندامی سەندیگا کرێکاریەکانن، هەروەها ئەو گرووپە کرێکاریانەی کە مافی سەربەخۆیی ڕاستەوخۆی گرێ بەستیان لەگەڵ شوێنی کارەکانیان هەیە لەو ڕێژەیەش زۆر کەمترن، ئەمە لە کاتێکدا لە ژێر حوکمی پارتی داد و گەشە پێدانی تورکیادا ڕێژەی کرێکارەکانی کە بێ هیچ(بۆندێکی فەرمی)گـــــرێ بەستیەک لە شوێنی کارەکانیان کاردەکەن لە 387 هەزارەوە پەرەی سەندووە بۆ نزیکەی 1.6 ملیۆن کــــــــــــرێکار. شایەنی باسە ئەم کرێکارانە کە بە زمانی تورکی(تاشەرۆن) ناودەبرێن لە تورکیادا تادێت و لە گەشە سەندن دان. هەروەها پارتەکەی ئــــۆردووگان چەند جارێک هەوڵی ڕەخساندنی زەمینەیەکی گوونجاوی داوە بۆ زیاتر پەرەپێدانی ئەم جۆرە لەدەستی کار. شایەنی باسە کرێکارە تاشەرۆنەکان مافی پێکهێنانی یەکێتی کرێکاری و ئەندام بوونیان لە سەندیگاکانی کرێکاریەکاندا نیــــــــــــــە
جووتیارەکان و خەڵکە گووند نشینەکەی تورکیا زۆر لەم کرێکارانە گوزەرانیان باشتر نیە. چوونکە هەمیشە ڕادەی تێچوون لەکێڵگە کانیاندا زیاترە یاخوود زۆر نزیکە لە ڕادەی دەست کەوت لە بەرهەم و بەروبوومەکانیان. ئیدی بە بێ بوونی هیچ قازانجێک و هەندێ کاتێش لەدەست دانی دەست مایەکانیان. جووتیارەکان ناچاری چۆڵکردنی گووندو کێڵگەکانیان دەبن هەرەوەها بۆ بەدەست هێنانی نان گوزەرانیان دەبێ گووندەکانیان جێبهێڵن و کۆچ بکەن، ڕوولە شارەکان بکەن ئەم دیاردەیەش بەش بەحاڵی خۆی فاکتەرێکی دیکەی زیاد بوونی ڕێژەی بێکاریە لەو ووڵاتەدا.ە.
سەرکووتکردن لە ژێر ناوی گەشە سەندنی ئابووری دا
پارتی داد و گەشە پێدانی تورکیا سیاسەتێکی سەرکووت کەری یەکجار تووندو تیژی گرتۆتە بەر دژی گشت گرووپە سیاسی و ئەتنیکە جیاوازەکانی ئەو ووڵاتە بە جۆرێک نزیکەی 10 هەزار کەس زیندانی سیاسین لەو ووڵاتە دا ئەمانەش لە هەر یەک لە کورد و سوسیالیستەکان و ئیسلامی و نەتەوە پەرستەکان پێکدێن. کە هەریەکەیان سەر بە باڵێکی جیاوازی خەباتن لەو ووڵاتەدا. ئەوەی زیاتر دەرفەتی ڕژێمەکەی ئۆردووگانی داوە یاسای دژە تیرۆری ساڵی 1991 ە. بەجۆرێک ئەم ڕژێمە بەتەواوەتی ئیستغلالی ئەم یاسایەیی کردووە و ئەمڕۆ نزیکەی یەک لە سەر سێ ی ئەو کەسانەی لەجیهاندا، لە ژێر یاسای دژە تیرۆر زیندانی کراوون لە تورکیان. ئەم بەڵگەیەش دەی سەلـمێنێت کە لە ژێر حوکمی پارتی داد و گەشە پێداندا چەند بە ئاسانی دەتوانن خەڵکی لەژێر ناوی تیرۆردا بچەوسێننەوە.
ئازادی نووسین و دەربڕینی بۆچوون یەکێکی دیکەن لە قوربانیەکانی سیاسەتە سەر کووت کەرەکەی پارتی داد و گەشە پێدانی تورکیا. هەر بۆیە ئەمڕۆ کە 70 نزیکەی ڕۆژنامە نووس حوکم دراوون لە زیندان دان،کە زووربەی زۆریان یاکوردن یاخوود چەپە ئازادیخوازەکانن. هەربۆیە هەریەک لە کۆمیتەی داکۆکی کردن لە ڕۆژنامە نووسانCPJ و ژۆرنەلیستە بێ سنورەکانRSF تورکیا بە یەکەم ووڵات دادەنێن لە جیهاندا بۆ زیندانی کردن و تووندو تیژی بەرامبەر ڕۆژنامە نووسان. هەرچەندە بەمەبەستی سڕینی ئارەقەی شەرمەزاری ڕژێمەکەی ئۆردووگان دووبارە پەنادەباتەوە بەر یاساکەی دژە تیرۆر و ئەم ڕۆژنامە نووسانە بە تیرۆریست لە قەڵەم دەدات. شایەنی باسە ڕۆژنامە نووسە بێ لایەن و ڕاست ڕەوەکان هێشتا تاڕادەیەک لە پرووشکی ئاگری ئەم تووندوتیژیەی حکوومەت پارێزراوون. هەرچەندە ئەمانیش ڕۆژانە دووچاری چەندین هەڕەشە و چاوو سوورکردنەوە دەبنەو لەلایە ڕژێمە کەی تورکیا. شایەنی باسە ئەمڕۆکە چەندین ڕۆژنامە نووسیش لەکارەکانیان دەرکراوون بە هۆی هەمان سیاسەتە سەرکووت کەرەکە ی پارتی داد و گەشە پێدان. یەکێک لە کەیسە بەناووبانگانەش کەیسەکەی خاتوون ئەیس تەمەکاران بوو کە فشار و هەرەشەکانی ڕژێمەکەی ئــــــــــــــۆردووگان لەسەر ڕۆژنامەی میللیەت یەکێک لە ئۆرگانەسەرەکیەکانی تورکیا ئەو ڕۆژنامەیەیی ناچار کرد کە دەری بکەن لەسەر کارەکەی.
سیاسەتی سەرکووت کەریەکەت پارتی داد و گەشە پێدان تەنانەت سەندیگاو یەکێتی یەکانی کرێکارانیشی گرتۆتەوە. ئیدی جەنگێکی داڕێژراوی تۆکمەی دژی ئەم ڕێکخراوانەش گرتۆتە بەر و هەمیشە هەوڵدە دات ڕێگری لە سازدانی مان گرتن و خۆپیشاندانە کرێکاریەکان بکات یەکێکیش لەو نموونە ئاشکرایانە مانگرتنی کرێکارانی هێڵی ئاسمانی تورکی بوو کە حکومەت هەوڵی زۆری دا بۆئەوەی نەهێڵێت بکرێت بەڵام دواتر کرێکاران هەر مانگرتنەکەیان ئەنجام دا.هەر بۆیە وەک نارەزاییەک بەرامبەر هەڵوێستی ئەم کرێکارانە، حکومەت پشتگیری کۆمپانیانی هێڵی ئاسمانی تورکی کرد بۆ دەرکردنی نزیکەی 300 کرێکاری لەو کۆمپانیایە.ە.
شایەنی باسە کرێکارنی کەرتە گشتی یەکانی وەک پەروەردەو فێرکردن و تەندرووستی و خزمەت گووزاریەکانی دیکە بێ بەش نین لە پێشێلکاریەکانی مافیان لە لایەن ڕژێمەیکی ئۆردووگانەوە هەربۆیە هێزە کانی پۆلیس چەندین جار پەلاماری نووسینگەکانی سەندیگای کرێکاری کەرتە گشتی یەکانیان داوە هەروەک KESK هەروەها نزیکە 125 ئەندامی ئەو ڕێکخراوەشیان کردۆتە زیندانەوە. دیسانەوە بە پشت بەستن بەیاسای دژە تیرۆر.
هەر بۆیە ئەم جۆرە حکومەتانە کەپشت بە سیاسەتی سەرکووت کردن و تووندو تیژی دەبەستن ئاساییە کە توێژێکی دیکە لە قوربانی یەکانی ئەم سیاسەتەیان، قوتابیان بن. نزیکەی 850 قوتابی لە زیندانە کانی تورکیادان کە زووربەیان چالاکوانە ئازادی خوازەکانی دژ بە سیستەمی سەرکووت کارین و داواکارایەکانیشیان تەنها، باشکردنی بارودۆخی خوێندکاران و نەمانی تووندوتیژیە فاشیەکەی ئەو ڕژێمەیە کە گرتوویەتە بەر لە خوێندندا و هەروەها باشترکردنی دۆخی کورد لەو ووڵاتە دا. ئیدی زووربەی ئەم قوتابیانە حوکمی جۆراو جۆر دراوە بەسەریاندا کە لە شەش ساڵەوە دەست پێدەکات و هەنێکیشیان زیندانی ئەبەدیان بەسەردا سەپێندراوە. پاساوی حکومەت بۆ دژایەتی کردنی خوێندکاران لەو ووڵاتە جیاوازە هەر لە تاوان بار کردنیان بە بەشداری لە خۆپیشاندانە کان تاوە کوو خوێندنەوەی مانەفێستۆی کۆمەنیست.ە
شایەنی باسە کورد پلەی یەکەمی هەیە لە چەوساننەوەی لە لایەن ڕژێمەکەی پارتی داد و گەشە پێدان هەرچەندە لەم دواییە دا ئەم ڕژێمە کەو تۆتە دانوستاندن لەگەڵ ڕێبەری پارتی کرێکارانی تورکیا عەبدوڵڵا ئۆچ ئالان کە نزیکەی چوارد ەساڵە زیندانە لە دوورگەی ئیمرالی بەڵام ئەمە هیچ کات مانای کەم کردنەوەی ستەم و تووندوتیژی نیە دژبەو نەتەوە یە لە تورکیا نمونەش:ە.
فێربوون بەزمانی کوردی تا ئەمڕۆکەش لەو ووڵاتەدا یاساغە، لە نێو کۆی زیندانە سیاسیەکاندا 8000 کەسیان سەر بە بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی کوردیەکانن، هەروەها لە ئەنجامی ئەو شەڕانەی کە پارتی داد و گەشە پێدان بەرپای کردوە دژی پارتی کرێکاران نزیکەی 1500 لاو بوونەتە قوربانی لە هەردوولا. ئەمە سەرەڕای کۆمەڵ کوژیەکەی ڕۆبۆسکی(شەرناخ) ساڵی 2011 کە لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا 34 کەس لە خەڵکانی بێ تاوانی ئەوگووندەو ناوچەکانی دەورووبەری بوونە قور بانی. تائێستاش حکومەتی تورکیا بەشیوەیەکی فەرمی سەر زەنشتی و سزای تاوان بارانی ئەم هێرشە دڕندەیەی نەکردووە
بەسەڵتەنەت کردنی دەسەڵات
هەرچەندە زۆر مایەیی نیگەرانیە ئەو زووڵم و سیاسەتە سەر کووت کردنەی ڕژێمەکەی پارتی داد و گەشە پێدان گرتوویەتە بەر لە تورکیا. بەڵام لەمە ترسناک تر هەوڵەکانی ئۆردووگان و پارتی داد و گەشە پێدانە بۆ مۆنۆ پۆلیست کردنی دەسەڵات لەو ووڵاتە دا. ئیدی پێشنیازی ئۆردووگانی ئەم چەند مانگەی ڕابردوو بۆ دەستکاری کردنی بەندەکانی دەستوور یەکێکە لەو هەنگاوانەی کە دەیەوێت هەرچی بوارەکانی حوکم و بڕیاردان هەیە لەو ووڵاتە دا بخەنە ڕێژ سایەی دەسەڵاتی خۆیانەوە. هەروەها سیستەمی دەسەڵات لە پارلەمانی یەوە بگۆڕن بۆ سیستەمی سەرۆک کۆماری بەمەش ئۆردووگان گەرەکیەتی دەسەڵاتی خۆی هێندەی دەسەڵاتی سووڵتانێک ڕەهابکات. لەو مافانەش کە دەیداتە خۆی بە گۆڕینی دەستوور بریتین لە هەڵوەشاننەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی نیوەی ئەندامانی دادگای باڵای تورکیا و هەروەها ڕەت کردنەوەی یاساکانی کە پەرلەمان بریــــــاری لەسەر دەدات. ئەمە ووێڕای چەندین مافی دیکەی حوکمڕانی. هەربۆیە لەم دەیەیی ڕابردوودا پارتی داد و گەشە پێدان زیاتر جەختی لە سەر بەهێزکردن و فراوان کردنی دەسەڵاتەکانی پۆلیس کردووە. بۆئەوەی حکومەتێکی فاشستی پشت بەستوو بە پۆلیس و هێزەکانی ئاسایش بهێنێتە ئاراوە. هەر ئەمەشە وای لەم پارتە کردووە بۆ لاوازکردنی دەسەڵاتە سەربازیەکەی ئەو ووڵاتە کە ژەنەراڵە کان دەستیان بەسەردا گرتبوو هەروەها ڕابەرایەتیان دەکرد. خۆگەر چاوێک بە مێژووی پارتی داد و گەشە پێدان دابخشێنین دەبینین هەر لە سلۆگەنی (سەروەری بۆ گەل)ەوە چۆن ئەم پارتە بەردوام لە خەبات دابووە دژ بە لایەنەسەربازیەکەی ئەو ووڵاتەو هێنانە کایەی دەوڵە تێکی پۆلیستاریەتی ئیسلامی کە شوێن دەوڵە تێکی عەسکەرتاریەتی سیکولاریزم بگرێتەوە. هەرچەندە پێشتر پارتی داد وگەشە پێدان خۆی وەک پارتێکی ئیسلامی سیاسی مودێرن نیشان دەدا و پڕوپاگەندی مۆدێرنیزم و سیتە مێکی دیموکراسیەتی دەکرد.ە
بەرخوودان و خەباتی بەردەاومی ئێمەو خەڵکانی ئازادی خواز دەبێت بەردوام بێت دژی پارتی داد وگەشە پێدانی و ستراتیژیەتە ئابووریە مۆنۆپۆلیستی و ئیمپریالستە کەی ئەو ڕژێمە. کە تەنها بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی پشت بە تووندوو تیژی و سەرکووت کردن دەبەستێت بە هیوای ئەوەی کە کۆمەڵانی خەڵکی تورکیا ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر لە ڕاستیەکانی ئەم ڕژێمە تێبگەن، بۆئەوەی بە هەموومان بتوانین ڕۆژێک بەیەک دەنگ ڕەتی بکەینەوە.ە

1- پارە ڕەشەکان گشت ئەوپارەو سەرمایانە دەگرێتەوە کە بازرگانە سەرمایەدارەکان لــــــــە ڕێگەی کۆمەڵێک ڕێکخراو و فێرمایی ئەهلیەوە، هەوڵدەدەن هەمیشە دوورەپەڕێزلە بــــــاجی دەوڵەتەکانیان بەرهەمی بهێنن.
ئەم بابەتە 7,362 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
وشە و دەستەواژە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 62%
62%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-06-2013 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 02-04-2015 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 7,362 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
بە بۆنەی چلەی کاک تایەرەوە: کاربەدەستانی هونەر و هەندێ لە خەڵکیش لە تایەر تۆفیق نەگەیشتن
کورتەباس
شەوێکی باراناوی
ژیاننامە
عەونی یوسف
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
چەند نمونەیەک لە بیروباوەڕی فۆلکلۆری کوردەواری
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
سێ گفتی کۆنی کوردی
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
مەلا حەوێزەفەندی قۆچاغا
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
تاراوگە
02-06-2018
هاوڕێ باخەوان
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
یاخیان
16-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
16-04-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەعەد دەخیل تەعلۆ خدر
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
بارزان ئەکرەم
16-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
15-04-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
کورد لە ئەرمەنستان ساڵی 1947
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
گوندی ناوزەنگ ساڵی 1979
15-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 516,042
وێنە 105,145
پەرتووک PDF 19,081
فایلی پەیوەندیدار 95,588
ڤیدیۆ 1,264
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
بە بۆنەی چلەی کاک تایەرەوە: کاربەدەستانی هونەر و هەندێ لە خەڵکیش لە تایەر تۆفیق نەگەیشتن
کورتەباس
شەوێکی باراناوی
ژیاننامە
عەونی یوسف
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
چەند نمونەیەک لە بیروباوەڕی فۆلکلۆری کوردەواری
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
سێ گفتی کۆنی کوردی
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
مەلا حەوێزەفەندی قۆچاغا
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.25 چرکە!