📊 بابەت 376,035 | وێنە 59,734 | پەڕتووک PDF 11,159 | فایلی پەیوەندیدار 44,610 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 15,107
لەم کاتەدا 13 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 09-08 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆09-08-2020
📆08-08-2020
📆07-08-2020
📆06-08-2020
📆05-08-2020
📆04-08-2020
📆03-08-2020
📂 زۆرتر ...
📅09 August
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
✌️ دەلال هونەر
تەمەنی 6 ساڵان بووە، ڕیکەوتی 09-08-2018 لەگەڵ دایکی و دوو خوشکی لە دەریای ئیجەدا خنکاون.
✌️ بێوار کامەران عەبدولڕەحمان
تەمەنی 22 ساڵبووە، لە سلێمانی لەدایکبووە، تا پۆلی شەشەمی سەرەتایی خوێندووە. لەساڵی 2011 بووەتە پێشمەرگە، دوا شوێنی پێشمەرگایەتی یەکەی 121ی هێزەکانی پشتیوانی دوو بووە. لەڕۆژی 08-08-2014 لە گەڕەکی وەحدەی شاری جەلەولا بەگوللەی قەناس بەدەستەکانی داعش شەهیدبوو. شەهید دوو خوشک و برایەکی هەیە، دایک و باوکیشی لەژیاندا ماون.
👫 ڕوئیا هاشمی
سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە 08-08-2017، لە کۆمۆنی ئایدسڤۆڵی دەوروبەری شاری ئۆسڵۆ، پۆلیسی نۆڕوێژ لە کاتی پشکنین بۆ رووداوێکی هاتوچۆ، تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە.
خەڵکی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەناو ئۆتۆمبێلکدا دەدۆزێتەوە و دەمودەست شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستبەسەر دەکات. بەپێی راپۆرتی پۆلیس کە لە رۆژنامەکانی نۆڕوێژدا بڵاو کراوەتەوە،لە بەدواداچوونێکی کورتدا، دەردەکەوێ کە بکوژی رۆئیا، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و دەزگیرانی خودی رۆئیا بووە و بکوژ دانی بەوەدا ناوە کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا دەگەڵ رۆئیا دەمەقاڵییان لێ
👫 ئارام تیگران
هونەرمەند و گۆرانیبێژێکی کوردزمانی ئەرمەنییە. لە ساڵی 1934 لە شاری قامیشلۆ لەدایکبووە. لەگەڵ بنەماڵەکەیاندا بۆ ئەرمەنستان کۆچیان کردووە و لە 18 ساڵیدا کاتێک سەرەتایی تەواو کردووە٬ بووەتە کارمەند لە رادیۆی ئەرمەنستان. لە 8ەمین میهرەجانی چاند و هونەری ئامەددا بەشدار بووە و گۆرانییەکی بۆ ئامەد داناوە. خاوەنی 12 سی دی - یە و بە هەر سێ زمانی ئەرمەنی و کوردی و عەرەبی گۆرانیی وتووە.
هونەرمەند لە 08-08-2009 بە نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
📊 توندوتیژی بەرامبەر ژنان نزیکەی پێنج ئەوەندەی ساڵی رابردوو زیادی کردووە | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
توندوتیژی بەرامبەر ژنان نزیکەی پێنج ئەوەندەی ساڵی رابردوو زیادی کردووە
📊 ئامار و راپرسی


هەولێر،:ئاوێنەنیوز: بەپێی ئامارێکی بەڕێوبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، کە لە سایتی وارڤین بڵاوبۆتەوە، تەنها لە مانگی نیسانی رابردوودا، لە هەرێمی کوردستان (19) ژن کوژراوون و(10) ژن خۆیان کوشتووەو (125) ژنیش سووتاونو خۆیان سووتاندووە، ئەمە لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێم بانگەشەی باشتربوونی رەوشی ژنان لە هەرێمی کوردستان دەکاتو بە گوێرەی ئامارەکە ژمارەی حاڵەتەکان نزیکەی پێنج ئەوەندەی ساڵی رابردوو زیادیان کردووە.
هەر لەو ئامارەدا هاتووە، لە مانگی نیسانی (2013)دا، لە هەولێر زۆرترین حاڵەتی ژن کوشتن تۆمار کراووە، تەنیا لەو مانگەدا (11) ژن کوژراوون و (6) ژن خۆیان کوشتووە، هەروەها لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستاندا، کە قورسایی دامودەزگا ئیدارییەکانی حکومەتی لێیە، لە ماوەی ئەو مانگەدا (607) حاڵەتی توندوتیژی تۆمار کراوون، ئەمە لە کاتێکدایە ساڵی رابردوو لە هەمان مانگدا (112) حاڵەت هەبووە، بە مانایەکی دیکە توندوتیژییەکان لە هەولێر شەش ئەوەندەی ساڵی رابردوو زیادیان کردووە.
بە گوێرەی ئامارەکە، حاڵەتەکانی توندوتیژی بەم شێوەیە:
هەولێر:
لە سنووری پارێزگای هەولێر زۆرترین حاڵەتی ژن کوشتن تۆمارکراوون و کۆی گشتی حاڵەتەکانی توندوتیژیش (607) حاڵەت بووە، ئەوانیش بەم شێوەیەن:
کوشتن (11) حاڵەت، خۆکوشتن (6)، سووتان (34)، خۆسووتان (16)، سکاڵا (536)، دەستدرێژی سێکسی (4).
سلێمانی:
لە رووی ژمارەی حاڵەتەکانی دەستدرێژی سێکسی، ئەو پارێزگایە لە ریزی پێشەوەی پارێزگاکانی هەرێمە و کۆی گشتی حاڵەتەکانی توندوتیژی (446) حاڵەت بووە، بەم شێوەیە:
کوشتن (2) حاڵەت، خۆکوشتن (2)، سووتان (17)، خۆسووتان (3)، سکاڵا (399)، دەستدرێژی سێکسی (23)، بە بەراورد لەگەڵ ناوچەکانی دیکەدا، لە سلێمانی تۆمارکردنی حاڵەتی خۆ سووتان کەمترینە و دەستدرێژی سێکسی زۆرترینە.
دهۆک:
کۆی گشتی حاڵەتەکانی توندوتیژی لە سنووری ئەو پارێزگایەدا (336) حاڵەت بووە، بەم شێوەیە:
کوشتن (4) حاڵەت، خۆکوشتن (0)، سووتان (9)، خۆسووتان (21)، سکاڵا (294)، دەستدرێژی سێکسی (8).
ئیدارەی گەرمیان:
کۆی گشتی حاڵەتەکانی توندوتیژی لە سنووری ئیدارەی گەرمیاندا، (136) حاڵەتە و دابەشبوون بەسەر ئەم شێوازانەی توندوتیژیدا:
کوشتن (1) حاڵەت، خۆکوشتن (2)، سووتان (5)، خۆسووتان (4)، سکاڵا (123)، دەستدرێژی سێکسی (1).
ئیدارەی راپەڕین:
کۆی گشتی حاڵەتەکانی توندوتیژی لە سنووری راپەڕیندا، (190) حاڵەتە و دابەشبوون بەسەر ئەم شێوازانەی توندوتیژیدا:
کوشتن (1) حاڵەت، خۆکوشتن (0)، سووتان (11)، خۆسووتان (5)، سکاڵا (156)، دەستدرێژی سێکسی (17).
کۆی گشتی حاڵەتەکانیش لە ناوچە جیاجیاکاندا (1715) حاڵەتە بەم شێوەیە:
کوشتن (19)، خۆکوشتن (10)، سووتان (76)، خۆسووتاندن (49)، سکاڵا (1508)، دەستدرێژی سێکسی (53).
جێی سەرنجە، لە ساڵی رابردوودا، لە ئاماری بەڕێوبەرایەتیەکەدا، حاڵەتەکانی (ئەشکەنجەدان) بڵاو کرابوونەوە، بەڵام لە ئاماری ئەمساڵدا بڕگەی حاڵەتەکانی ئەشکەنجەدان تۆمار نەکراوون.
لە مانگی نیسانی ساڵی رابردوو (2012) کۆی گشتی حاڵەتەکانی توندوتیژی (367) حاڵەت بووە، بەم شێوەیە بووە:
کوشتن (1)، خۆکوشتن (4)، سووتان (31)، خۆسووتاندن (10)، ئەشکەنجە (90)، سکاڵا (218)، دەستدرێژی سێکسی (13)، کۆی گشتی (308).
- 30-05-2013
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 30-05-2013

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 75% ✔️
75%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
75%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 30 2013 4:56PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 30 2013 4:57PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 4,971 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
توندوتیژی بەرامبەر ژنان نزیکەی پێنج ئەوەندەی ساڵی رابردوو زیادی کردووە
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️30-05-2013
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,187 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574