16،556 دەرچووی زانکۆو پەیمانگا فۆڕمی بیمەی بێکارییان پڕکردوەتەوە
📊 Статистика и опросы
هێمن مامەند، هەولێر: وتەبێژی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، عەباس ئەکرەم، ئەمڕۆ، پێنجشەممە، لەلێدوانێکدا بەئاوێنەنیوزی راگەیاند "لەسنوری پارێزگای هەولێر 4750 دەرچوو، لەسنوری پارێزگای سلێمانی 7478 دەرچوو، لەسنوری پارێزگای دهۆک 3179 دەرچووو لەسنووری ئیدارەی گەرمیانیش 1149 دەرچووی زانکۆو پەیمانگاکان فۆڕمی بیمەی بێکاریان پڕکردۆتەوە".
وتیشی "بەم شێوەیە بەپێی دواین ئاماری بەڕێوەبەرایەتیەکانی چاودێریو گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سەر بەوەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لەسەرتاسەری پارێزگاکانی هەرێم 16،556 دەرچووی زانکۆو پەیمانگای سەر بەوەزارەتەکانی خوێندنی باڵاو پەروەردە فۆڕمی بیمەی بێکارییان پڕکردۆتەوەو پرۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕمەکانیش کۆتایی پێهاتووە".
وتەبێژەکەی وەزارەتی کار راشیگەیاند، پرۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕمی بیمەی بێکاری لە 2013/3/17 دەستیپێکردو بۆ ماوەی دوو مانگو لە 2013/5/17 کۆتایی پێهات.
ئاشکراشیکرد، دوای وردبینیکردنی فۆڕمەکان بەنوسراوی رەسمی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ئاراستەی وەزارەتی داراییو ئابوری دەکرێت بۆ دابینکردنی بوودجەی پێویستو خەرجکردنی بیمەکە.
بەپێی رێنماییەکان تەنها دەرچوانی ساڵی 2011-2012 لەوانەی لەکەرتی گشتی دانەمەزراونو هیچ کارێکیان لەکەرتی تایبەتدا نییە سودمەند دەبن لەوەرگرتنی بیمەی بێکاری کە مانگانە بڕەکەی 150 هەزار دینارەو بۆ ماوەی شەش مانگ بەردەوام دەبێت.
- 30-05-2013
⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!