ساڵی 1957 لە گوندی #باڕۆیی# ناوچەی #بازیان# لە دایکبووە. لە کۆتایی ساڵی 1979 پەیوەندی کردووە بە ڕێخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانەوە دواتر بووە بە پێشمەرگە لە ڕیزەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#دا. دوایی دروستکردنی #کەرتی 3ی هەمەوەند# بووە بە فەرماندەی کەرەتەکە، لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا 3 جار بریندار کراوە، لەبەر ئازایەتی کراوتەوە جێگری فەرماندەی #تیپی 57ی سەگرمە#. دواتر ساڵی 1983 گواستراوەتەوە بۆ سورداش بووە بە سەرتیپی #تیپی 23ی سورداش# بە کاتی، دواتر گەڕاوەتەوە بۆ تیپی 57ی سەرگرمە و ساڵی 1987 بووە بە سەر تیپی تیپی 57ی سەرگرمە. لە #15-04-1988# لە ناوچەی #جەبارە#ی #کەرکووک# خۆی 6 پێشمەرگەی هاوڕێی دەگیرێن و داتر لەگەڵ هەزاران کوردی تردا ئەنفال دەکرێن و شەهید دەکرێن.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 11,994 keer bekeken