הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 517,447
תמונות 105,713
ספרים 19,160
קבצים הקשורים 96,458
Video 1,307
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
مەلا غەفوری دەباغی - حافزی مەهاباد
קבוצה: ביוגרפיה | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook1
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی1
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مەلا غەفوری حافزی

مەلا غەفوری حافزی
یەکێک لەو شاعیر و هۆنەرە مەزنانەی کورد، مەلا غەفوور دەباغی یە. مەلا غەفوور دەباغی، ناسراو بە حافزی مەهابادی، جیا لەوەی کە پەندە کوردییەکانی بە جوانترین شێوە کۆکردووەتەوە و کردوونی بە شیعر، شیعری دڵداری و حەماسی و شۆڕشگێڕانەشی گەلێک هەن کە بارتەقایەکی فرە بەرزیان هەیە.
خاڵێکی سرنجڕاکێش لەمەڕ ئەو شاعیرە مەزنەی گەلی کورد ئەوەیە کە وەک “شامی کرماشانی” و “ناسر ئاغابرا” لە نیعمەتی بینایی بێبەش بووە بەڵام ئەو نوخستانیە هیچ کات لە هەمبەر کوردپەروەری، هەست ناسکی و چالاکیی ئەدەبیی مامۆستا مەلا غەفوور نەبووە بە لەمپەر و لەبری ئەوەی کە لە ژیان بێزار و بێزراوی بکا، هانی داوە، بیر لە نەتەوەکەی و ئەدەبی نەتەوەکەی بکاتەوە و بەو جۆرە، بووە بە کۆلەکەیەکی پۆڵایین لە ئەدەبی کوردیدا و ئەرکی خۆی لە هەمبەر نەوەی داهاتووی خۆی، بەجێ هێناوە.
کوڕی دەروێش عەبدوڵڵا کە دواتر بە مەلا غەفوور دەباغی یان “حافزی مەهابادی” ناوودەنگی دەرکرد، ساڵی 1927 لە شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبوو. دواتر ساڵی 1320 بەهۆی پیشەی باوکییەوە کە دەباخچێتی بووە، ڕوویان کردووەتە شاری مەهاباد و تا کۆتایی ژیانی لەوێ نیشتەجێ بوون و ئێستاش گڵکۆکەی لە ڕیزی گڵکۆی شاعیرانی نەتەوەیی کورد “مامۆستا هەژار”، “مامۆستا هێمن”، “خاڵەمین بەرزەنجی” و “مامۆستا محەمەد ماملێ” و چەند شاعیری هاوچەرخی تری کورد، لە گۆڕستانی شاعیرانی مەهاباد، مەزارگە و مرازگەی دڵی ئەڤیندارانی شیعر و ئەدەبی کوردییە.
هەڵبەت وەک ئیبراهیم دەباغی دەڵێ، بنەماڵەی مەلا غەفوور، هەر بەهۆی پیشەی باوکیان واتا دەروێش عەبدووڵا، بەر لەوەی بچنە مەهاباد، کاتێک کە تەمەنی مەلا غەفوور، دوو تا دوو ساڵ و نیو بووە، چوون بۆ شاری بانە و تا ساڵی 1320 کە چوون بۆ مەهاباد، لە شاری بانە ژیاون.
هۆکاری ئەو کۆچە، دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاڵۆزی ئەو دەم کە حکومەتی ڕەزا شاە تێکچووە و حەمەڕەشید خان هێرشی کردووەتە سەر شاری بانە و لە ئەنجامدا، باوکی مەلا غەفوور و شەریک یان بڵێین هاوکار و هاوپشکەکەی بەناوی حاجای بابا، بە یەکەوە هەڵوەدای شارانی تری کوردستانی ڕۆژهەڵات بوون، بەڵام حاجی بابا لە بۆکان گیرساوەتەوە و دەروێش عەوڵا (عەبدووڵا) چووە بۆ مەهاباد. هەڵبەت جیا لە باوکی مەلا غەفوور، دوو مامی تریشی لە شاری مەهاباد ژیاون و نیشتەجێ بوون و بۆی هەیە هۆکاری گیرسانەوەی دەرویش عەبدووڵا لە مەهاباد هەر ئەوە بووبێ.
وەک “ئیبراهیم دەباغی” دەڵێ، مەلا غەفوور لە تەمەنی 24 ساڵاندا، واتا لە ساڵی 1330ی هەتاوەیەوە دەستی کردووە بە هەڵبەست و شیعر نووسین.
مەلا غەفوور دەباغی بەهۆی ئەوەی کە لە تەمەنی دوو ساڵ و نیویدا واتە لە منداڵییەوە بەهۆی نەخۆشیی خولێرکە سۆمای چاوانی لەدەست داوە، نەیتوانیوە وانە بخوێنێ و بۆیەش توانایی نووسین و خوێندنەوەی نەبووە و زۆربەی شیعرەکانی و بەتایبەت پەندەکانی لەسەر شریت (کاسێت) تۆمار کردووە بەڵام ساڵی 1350 ی هەتاوی فێری نووسین و خوێندنەوەی خەتی “بریل” بووە کە ڕێنووسێکە تایبەت بە کەسانی نابینا.
وەک کوڕەکەی مەلا غەفوور بۆ ڕۆژی کورد باس دەکا، “نەبوونی بینایی چاو، لە تەمەنی منداڵی دا ئاسەوارێکی زۆر نەرێنی لەسەر ڕووح و ڕەووانی ئەو شاعیرە کوردە داناوە و زۆر جار گۆشەنشین و پەرتەوازەی کردووە بەڵام لە ئەنجامدا نەیتوانیوە پێش بە چرۆی هەستی شاعیرانە و نەتەوەیی مەلا غەفوور بگرێ.
“حافزی مەهابادی”، کە هەر بەهۆی نابینا بوونی، بە “حافز” ناو براوە کە ناوێکە کە لە زمانی کوریدا بۆ ئەو کەسانەی کە لە نیعمەتی بینایی بێبەشن بەکار دێت، چوار جار ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە و ئەنجامی ژیانی هاوبەشی، یەک کچ و چوار کوڕ بووە بەناوەکانی “ئیبراهیم”، “کەژاڵ”، “ئیسماعیل”، “فایق” و “ڕێبوار” کە “کەژاڵ” منداڵی نۆبەرەو ” ئیسماعیل”، دووەم و “ئیبراهیم” سێیەم و فایق و ڕێبوار منداڵی چوارەم و پێنجەمی مامۆستا مەلا غەفوور دەباغی ن.
دوایین خێزانی مەلا غەفوور دەباغی کە لە ڕاستیدا دایکی پێنج منداڵەکەیەتی و ئێستاش دەژی و ماوە، ناوی عەزیمە عەلی محمەدی یە کە ڕێکەوتی پێکهێنانی ژیانی هاوبەشیان بەتەواوی ڕوون نییە و بە گوێرەی گریمانەکان، 56 یان 57 ساڵ بەر لە ئێستا واتا ساڵەکانی 1339ی هەتاوی یان 1340ی هەتاوی بووە کە لەو تەمەنەدا مەلا غەفوور، 36 یان 37 ساڵان بووە.
هیچ کام لە کچ و کوڕەکانی مەلا غەفوور دەباغی یان باشترە بێژین “حافز مەهابادی”، هەستی شاعیریان یان نییە یانیش تا ئێستا خۆیان لەو بوارە نەداوە، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ یەکێک لە ئامۆژگاریە هەمیشەییەکانی باوکیان کە بەردەوام بە پێنج منداڵەکەی خۆی گوتووە: “هیچ کات وەدوای شاعیری و هونەر مەکەون، شاعیر و هونەرمەند، ژیانیان تاڵە”، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، هۆگری بە شیعر و هونەر لە ناو خوێنی هەر کام لە منداڵ و یادگاریەکانی مەلا غەفوور دەباغیدا دەگەڕێ و ژیانیان دلۆڤان و گەش دەکات.
“حافزی مەهابادی”، دوو بەرهەمی چاپ کراوی لە پاش بەجێ ماوە کە بریتین لە: “دیاری مەهاباد” و “دیوانی حافزی مەهابادی” کە لەو دواییانەدا بە هەوڵی بنەماڵەکەی و بەتایبەتی ماندووبوونی کچە تاقانەکەی مامۆستا واتا “خاتوو کەژاڵ دەباغی”، بەرهەمەکانی تری بەناوی “ئاسۆی ڕوون” و “پەندی پێشینیان’ چاپ و بڵاو کراونەتەوە کە ئەرک و ماندووبوونی نووسینەوەی شیعرەکانی لە ئەستۆی خاتوو کەژاڵ بووە و زۆر بە خەمخۆریەوە کۆی کردووەنەوە و لەسەریان شەکەت بووە.
وەک “ئیبراهیم دەباغی” لە وتووێژی خۆی لەگەڵ ناوەندی ڕۆژی کورددا باس دەکات، “مەلا غەفوور، شیعری بڵاو نەکراوەشی هەیە کە بنەماڵەکەی هیوا دەخوازن لە هەل و دەرفەتی گونجاودا چاپ و بلاو بکرێنەوە”، کە پێدەچی ئەوەش هەوڵ و هەڵمەتێکی ئەدەبدۆستانی کورد و بنکەکانی چاپ و وەشانی گەرەک بێت.
لە ڕووی تایبەتمەندیی تاکەکەسی و کۆمەڵایەتەوە، مەلا غەفوور زۆر کوردێکی نیشتمانپەروەر بووە و وەک کوڕەکەی باسی دەکات، لە هەموو بوارەکانی ژیانی دا “دێموکرات”ێکی تەواو عەیار بووە و هیچ کات نەچووەتە ژێر باری ویست و داخوازیە ناڕەواکانی داگیرکارانی کوردستان.
مەلا غەفوور دەباغی، جیا لەوەی کە ئێستاش لە ناو ئەدەب و ئەدەبدۆستانی کورددا، وەک کۆڵەکەیەکی قایمی ئەدەبی کوردی چاوی لێدەکرێ، لە سەردەمی ژیانیشیدا، خەڵکی کوردستان بەگشتی و بەتایبەت مەهاباد زۆر حورمەتیان لێگرتووە و بە هاناشیەوە هاتوون و لە هەر ڕوویەکەوە زۆریان ڕێز لێی گرتووە و چەندین جاریش کۆڕ و کۆبوونەوەی بۆ گیراوە.
ئیبراهیم ڕۆژهەڵات کوڕی مەلا غەفوور دەباغی لەمەڕ پەیوەندیی نێوان خۆی و باوکی و هەروەها هەستی تاکەکەسیی خۆی لەمەڕ ئەوەی کە کوڕی مرۆڤێکی وەها بووە ئێژێ: “ئێمە هەمیشە شانازیمان بە مەلا غەفوورەوە کردووە، سەرمان پێی بەرز بووە کە بنەماڵەی مرۆڤێکی ئەوتۆ بووین و هەین و لەگەڵ ئەوەشدا کە لە ڕووی ئابووریەوە لە چینی دارای کۆمەڵگەی مەهاباد نەبووین، بەڵام بنەماڵەیەکی گەرموگوڕ و خنجیلانە و بەختەوەرمان بووگە”.
چەند نموونە لە شیعرەکانی مەلا غەفوور دەباغی “حافزی مەهابادی”.
شیعری: “بانگەوازێک بۆ گەلی کورد”
ئەو شیعرە لە ساڵی 1958ی زاینی، واتا سەرهتای شۆڕشی 14 ی تەمووزی ئێراق هۆنراوەتەوه.
کوردینە وەرن پێکەوە پەیمانێ ببەستین
بیگانە فڕێ دەین و ئیتر “بوت” نە پەرستین
زنجیری ئەسارەت بە هەموومان بپسێنین
دەس دەینە دەسی یەکتر و مەردانە هە ڵستین
یەک هەڵمەتی شێرانە بەرین بۆ “بوت”ی گەوره
خۆی و دەس و پێوەندی لە ئەستۆی سەگی بەستین
هەر شۆڕشە ئەمڕۆکە لە سەرتاسەری دونیا
هەر میلەتە پیرۆز دەبن و ئێمە شکستین
هەر مافە لە زۆرداری بە زۆری دەستێنن
هەر ئێمە وەها تەمبەڵ و بی هیممەت و سستین
ئەو خەڵکە لە چاو ئێمە مەگەر ئاسنە لەشیان
یا ئێمە لە چاو نەوعی بەشەر بێ دەس و مستین
ئێمەش لەگەڵ ئەو عالەمە وا چاکە هەوڵدەین
چونکی هە موو دارای یەک ئامانج و مەبەستین
گوێ ڕانەگرین بۆ مەسەلەی حیز و سڵامەت
زیاتر لەوە بێ غیرەتیە ئێمە بوێستین
شەوگاری نەهاتی کەمی ماوە سپەر بێ
کوردینە وەرن، تۆ بی خودا لەم خەوە هەستین
ئیقدامێ بکەین هەرچی زووه، با لە وەتەنمان
ئاوارە نەبین هەر وەکوو ئەعرابی فەلەستین
ناوبانگی هەبوو غیرەتی ئێمە لە هەموو جێ
باعیس چییە وا ئێستە کە بێ جووڵە و هەستین.
نموونەی دووەم:
شیعری ناحەز و جوان، ئەوپەڕی هەست ناسکی و شارەزایی “حافزی مەهابادی” لە شیعر و ئەدەبی کوردیدا دەنوێنێ. هیچ خوێنەرێک نییە بە بیستنی ئەو شیعرە هەم گوێی دڵی بۆ شل نەکا و هەم بزە نەخزێتە سەر لێوانی.
ناحەز و جوان
تا بژیم تێت دەبڕم، خاوەنی جوانی و دەسەڵات
چاوی ئاوات و هیوام، ئەی گوڵی سەرتۆپی وڵات
دادەمرکێ کوڵی دڵ، تاوێکی تێخەم چ دەبێ
بە سەری نوکی زمانم لە بنی پەنجەی پات
ڕۆژی هەڵکەوتە دەجا بێ گوڵەکەم تێتخەم
لە ترۆمبێلی فیداکاری بەرەو کۆڕی خەبات
لێت دەبەم جارێ بە بێدەنگی، نەچی بیکەیە قاو
نێوی هاوکاری لەگەڵ شۆڕشەکەی دێموکرات
یاری شیرین! دە وەرە تا زووە، تا لێت نەچووه
تەمەنی جوانی، بژین پێکەوە، تاکەی بەتەمات
گیانەکەم خۆ تۆ هەزار جار پترت داوە بە من
قەولی بێ کردەوە هەر وشکە تریتم بە تەمات
کەنگێ بۆم دادەکەنی؟!! خۆمی بەسەردا کێشم
کەوشەکەت ماچ کەم و سەر دانێمە بەر پێت کز و مات
لێت نەچی ڕەنگە لەبەر تەنگی ئەشێ بۆت تەڕ کەم
دەستە نەرم و شلەکەت، بازنە ئازاری نەدات
توند و تیژی بەسە، بۆم تیل کە دەبا لێی ڕادەم
بە سمێڵ گەسکی دەم ئەو تۆزە لەسەر شانی کەوات
تۆ لەسەر ئەو ڕقە بی، تێکدەچەقێنین لە پڕا
من لە پێت دڕکی مژۆڵ، تۆ لە دڵم تیری نیگات
هەر نەبێ تاقە یەکێکم دەیە تا خۆم نەکوژم
لەم هەموو دەسرە کە پێی دەسڕی دەم و لێوی نەبات
بێڵە خاوی کەمەوە، ڕەق بووە سندوقی سەرت
باری لێوم بە تکەی ئارەقەکەی سەر گۆنات
پاش و پێش هەر یەکە بۆ من، کە مەبەستم چوونه
زەردە لیمۆ چووە ناو دەستمەوە یا پرچی سیات
هەر لە لای تۆیە ئەوەی من دەمەوێ تێیکێشم
خۆڵی بەر پێتە لە چاوم گڕی ڕووناکی دەکات
حەز دەکەی جارێ بژیم بۆم وەرە پێش با تێینێم
دەم لەنێوانی مەم و سینە، وەخۆم ئاوی حەیات
نایەڵم بێشێ، وەرە پێشێ دەبا بۆت تێخەم
ئەم دوو ئەنگوستیلە ئاڵتونە لە قامکت بە خەڵات
دە وەرە گیان و قەوەت، تاوێ ئەوەم بگرە بەوەت
نەزمی دەستم بە سەری پەنجە، نەخۆشم، کەلەلات
من کە خۆم ناوەتە پێناوت، ئەتۆش بۆم فش که
قۆڵی ڕاستت بخەمە باسکم و دەرچین لە وڵات
با بکەم تۆبە لەسەر دەست و ئیتر دایهێڵم
ڕیشی بۆزم؛ ببمە سالکی بەر کۆشک و سەرات
تا کوتم کوانێ؟ بڵێ: هانێ! دڵم مەشکێنه
“حافز”م، موستەحەقم، چاو لە دەسی تۆم هەموو کات
جوانیی تۆی دا لە محەک، ناحەزیی من، بۆم دەرکەوت
ئەوەی جوانان هەیانە، بە تەنیا هەیە لات
گۆڵەکەم بۆیە نەشەت سازە دەڵێن چاکت دا
ئیمتیحانی شەشی ناوەندی، بژی مامۆستات
خۆت کەمێ شل کە، سەرت داخە دەبا پێتەوەنێم
دوو زەرو، کوڵمی گەش و چاڵی چەنەت زیپکە نەکات
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 11,427
HashTag
מקורות
קבצים הקשורים: 1
פריטים המקושרים: 14
קבוצה: ביוגרפיה
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
No specified T3 20: No specified T4 468
No specified T3 82: Mahabad
No specified T3 85: מזרח כורדיסטן
אומה: כורדי
אנשים מקלידים: משורר
מין: גבר
Technical Metadata
זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) על 08-05-2013
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( زریان سەرچناری ) על: 21-03-2023
קשר
פריט זה לפי כורדיפדיה של תקנים עוד לא נגמר עדיין!
פריט זו נצפתה פעמים 11,427
Attached files - Version
סוג Version שם עורך
קובץ תמונה 1.0.18 KB 21-06-2018 زریان سەرچناریز.س.
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 517,447
תמונות 105,713
ספרים 19,160
קבצים הקשורים 96,458
Video 1,307
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.593 2!