🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: 2014نامە - وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 20-10
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 20-10 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆20-10-2019
📆19-10-2019
📆18-10-2019
📆17-10-2019
📆16-10-2019
📆15-10-2019
📆14-10-2019
📂 زۆرتر ...
📅20 October
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,483) پەڕتووک|||
📅 16-10-2019
رۆژی 8ەمی داگیرکاریی تورک بۆ رۆژاوا
- دوای ئەوەی چەتەکانی داعش لە کەمپی عەین عیسا هەڵهاتن بەیارمەتی چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک کەمپەکەیان سوتاند.[1]
- لە بەیاننامەیەکدا کە ئاراستەی رای گشتی کراوە، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان تورکیا بە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو لە هێرشەکانیدا تۆمەتبار دەکات.[1]
- سوپای سووریا گەیشتە کۆبانێ.[1]
- شەڕڤانان 17 گوندی سنوری ناوچەکانی عەین عیسا و گرێ سپی-یان لە دەستی چەکدارانی هاوپەیمانی تورکیا ئازادکرد.[1]
باکووری کوردستان
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆ
📅 16-10-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ژنە شەڕڤانەکان بە رەنگەکانی منداڵێکی کورد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 15-10-2019
رۆژی 7ەمی داگیرکاریی تورک بۆ رۆژاوا
- شەڕڤانان دەستبەسەر هەمەرێکی سوپای تورکدا دەگرن.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی سمکۆ خەلیلی باغچە، خەڵکی شاری سەڵماس، بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران، لە سنووری ئەو شارەدا، بەسەختی پێکرا.[1]
📅 15-10-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 15-10-2019
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 14-10-2019
رۆژی 6ەمی داگیرکاریی تورک بۆ رۆژاوا
- داگیرکەری تورک هێزی زۆرتر رەوانەی بەرەکانی شەڕ دەکات.[1]
- سوپای داگیرکەری سووریا چووەناو شاری تەبقەوە و نزیک دەبێتەوە لە سنوورەکانی باکوور و رۆژاوا.[1]
- سەربازانی سووپای سوریا بە دروشمی (بیلروح، بیلدەم نفدیک یا بەششار) و (ئەڵڵا، سوریا، بەششار و بەس) بەرەو رۆژاوای کوردستان بەڕێدەکەون.[1]
- روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد کە هێزە سەربازییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش دەستیان بەکشانەوە کردووە لەسەربازگەیەکی ناوچەی خەراب عەشک لەشاری کۆبان
📅 14-10-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
بەڵگەنامەکانی ئەمڕۆ: 14-10-2019
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 13-10-2019
رۆژی 5ەمی داگیرکاریی تورک بۆ رۆژاوا
- هەسەدە رایدەگەیێنێت، تەواوی گەڕەکەکانی سەرێ کانی و گرێ سپی لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانیانە.[1]
- ئەو یەکە سەربازییەی هێزەکانی ئەمریکا کە لەدوای دەستپێکردنی هێرشی داگیرکاریی تورک لە رۆژئاوای کوردستان لە نزیک گرێ سپی جێگیر ببوون، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ناوچەکەیان جێهێشت و بەرەو عەین عیسا گەڕانەوە.[2]
- سوپای داگیرکەری تورک کاروانێکی ئۆتۆمبیلی خەڵکی مەدەنی کە لە جەزیرە بەرەو سەرێکانی دەچوون کردە ئامانج. ژمارەیەکی زۆر کوژران و برینداربوون. هێرشەکە لە ڕێگەی فڕۆکەوە ئەنجا
📅 13-10-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 13-10-2019
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
کەمترین هاوکاری بۆ رۆژاوا، گەمارۆی ئابووریی تاکی کوردە لەسەر شمەکی تورکی، درامای تورکی و گەشتوگوزار لە تورکیا!
📊 بابەت 365,228 | وێنە 55,378 | پەڕتووک PDF 10,483 | فایلی پەیوەندیدار 34,599 | 📼 ڤیدیۆ 151 | 🗄 سەرچاوەکان 12,415 |
📌 رۆژەڤ
📂کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2018
📂کاندیدی پارتە کوردییەکان
📂عەفرین
📂خۆپیشاندان
📂بوومەلەرزە
📂حەشدی شەعبی
📂کەرکوک
📂جەلال تاڵەبانی
📂مووچە
📂ریفراندۆم
📂داعش
👫 مەلا غەفوری دەباغی حافزی مەهاباد | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

مەلا غەفوری حافزی

فایلی پەیوەندیدار 📂
یەکێک لەو شاعیر و هۆنەرە مەزنانەی کورد، مەلا غەفوور دەباغی یە. مەلا غەفوور دەباغی، ناسراو بە حافزی مەهابادی، جیا لەوەی کە پەندە کوردیەکانی بە جوانترین شێوە کۆکردووەتەوە و کردوونی بە شیعر، شیعری دڵداری و حەماسی و شۆڕشگێڕانەشی گەلێک هەن کە بارتەقایەکی فرە بەرزیان هەیە.
خاڵێکی سرنجڕاکێش لەمەڕ ئەو شاعیرە مەزنەی گەلی کورد ئەوەیە کە وەک “شامی کرماشانی” و “ناسر ئاغابرا” لە نیعمەتی بینایی بێبەش بووە بەڵام ئەو نوخستانیە هیچ کات لە هەمبەر کوردپەروەری، هەست ناسکی و چالاکیی ئەدەبیی مامۆستا مەلا غەفوور نەبووە بە لەمپەر و لەبری ئەوەی کە لە ژیان بێزار و بێزراوی بکا، هانی داوە، بیر لە نەتەوەکەی و ئەدەبی نەتەوەکەی بکاتەوە و بەو جۆرە، بووە بە کۆلەکەیەکی پۆڵایین لە ئەدەبی کوردیدا و ئەرکی خۆی لە هەمبەر نەوەی داهاتووی خۆی، بەجێ هێناوە.
کوڕی دەروێش عەبدوڵا کە دواتر بە مەلا غەفوور دەباغی یان “حافزی مەهابادی” ناوودەنگی دەرکرد، ساڵی 1927 لە شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبوو. دواتر ساڵی 1320 بە هۆی پیشەی باوکیەوە کە دەباخچێتی بووە، ڕوویان کردووەتە شاری مهاباد و تا کۆتایی ژیانی لەوێ نیشتەجێ بوون و ئێستاش گڵکۆکەی لە ڕیزی گڵکۆی شاعیرانی نەتەوەیی کورد “مامۆستا هەژار”، “مامۆستا هێمن”، “خاڵەمین بەرزەنجی” و “مامۆستا محەمەد ماملێ” و چەند شاعیری هاوچەرخی تری کورد، لە گۆڕستانی شاعیرانی مەهاباد، مەزارگە و مرازگەی دڵی ئەڤیندارانی شیعر و ئەدەبی کوردیە.
هەڵبەت وەک ئیبراهیم دەباغی دەڵێ، بنەماڵەی مەلا غەفوور، هەر بە هۆی پیشەی باوکیان واتا دەروێش عەبدووڵا، بەر لەوەی بچنە مهاباد، کاتێک کە تەمەنی مەلا غەفوور، دوو تا دوو ساڵ و نیو بووە، چوون بۆ شاری بانە و تا ساڵی 1320 کە چوون بۆ مهاباد، لە شاری بانە ژیاون.
هۆکاری ئەو کۆچە، دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاڵۆزی ئەو دەم کە حکومەتی ڕەزا شاە تێکچووە و حەمەڕەشید خان هێرشی کردووەتە سەر شاری بانە و لە ئەنجامدا، باوکی مەلا غەفوور و شەریک یان بڵێین هاوکار و هاوپشکەکەی بەناوی حاجای بابا، بە یەکەوە هەڵوەدای شارانی تری کوردستانی ڕۆژهەڵات بوون، بەڵام حاجی بابا لە بۆکان گیرساوەتەوە و دەروێش عەوڵا (عەبدووڵا) چووە بۆ مهاباد. هەڵبەت جیا لە باوکی مەلا غەفوور، دوو مامی تریشی لە شاری مهاباد ژیاون و نیشتەجێ بوون و بۆی هەیە هۆکاری گیرسانەوەی دەرویش عەبدووڵا لە مهاباد هەر ئەوە بووبێ.
وەک “ئیبراهیم دەباغی” دەڵێ، مەلا غەفوور لە تەمەنی 24 ساڵاندا، واتا لە ساڵی 1330ی هەتاوەیەوە دەستی کردووە بە هەڵبەست و شیعر نووسین.
مەلا غەفوور دەباغی بە هۆی ئەوەی کە لە تەمەنی دوو ساڵ و نیویدا واتە لە منداڵیەوە بە هۆی نەخۆشیی خولێرکە سۆمای چاوانی لەدەست داوە، نەیتوانیوە دەرس بخوێنێ و بۆیەش توانایی نووسین و خوێندنەوەی نەبووە و زۆربەی شیعرەکانی و بەتایبەت پەندەکانی لەسەر شریت (کاسێت) تۆمار کردووە بەڵام ساڵی 1350 ی هەتاوی فێری نووسین و خوێندنەوەی خەتی “بریل” بووە کە ڕێنووسێکە تایبەت بە کەسانی نابینا.
وەک کوڕەکەی مەلا غەفوور بۆ ڕۆژی کورد باس دەکا، “نەبوونی بینایی چاو، لە تەمەنی منداڵی دا ئاسەوارێکی زۆر نەرێنی لە سەر ڕووح و ڕەووانی ئەو شاعیرە کوردە داناوە و زۆر جار گۆشەنشین و پەرتەوازەی کردووە بەڵام لە ئەنجامدا نەیتوانیوە پێش بە چرۆی هەستی شاعیرانە و نەتەوەیی مەلا غەفوور بگرێ.
“حافزی مهابادی”، کە هەر بە هۆی نابینا بوونی، بە “حافز” ناو براوە کە ناوێکە کە لە زمانی کوریدا بۆ ئەو کەسانەی کە لە نیعمەتی بینایی بێبەشن بەکار دێت، چوار جار ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە و ئەنجامی ژیانی هاوبەشی، یەک کچ و چوار کوڕ بووە بەناوەکانی “ئیبراهیم”، “کەژاڵ”، “ئیسماعیل”، “فایق” و “ڕێبوار” کە “کەژاڵ” منداڵی نۆبەرەو ” ئیسماعیل”، دووهەم و “ئیبراهیم” سێیەم و فایق و ڕێبوار منداڵی چوارەم و پێنجەمی مامۆستا مەلا غەفوور دەباغی ن.
دوایین خێزانی مەلا غەفوور دەباغی کە لە ڕاستیدا دایکی پێنج منداڵەکەیەتی و ئێستاش دەژی و ماوە، ناوی عەزیمە عەلی محمەدی یە کە ڕێکەوتی پێکهێنانی ژیانی هاوبەشیان بەتەواوی ڕوون نیە و بە گوێرەی گریمانەکان، 56 یان 57 ساڵ بەر لە ئێستا واتا ساڵەکانی 1339ی هەتاوی یان 1340ی هەتاوی بووە کە لەو تەمەنەدا مەلا غەفوور، 36 یان 37 ساڵان بووە.
هیچ کام لە کچ و کوڕەکانی مەلا غەفوور دەباغی یان باشترە بێژین “حافز مەهابادی”، هەستی شاعیریان یان نیە یانیش تا ئێستا خۆیان لەو بوارە نەداوە، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ یەکێک لە ئامۆژگاریە هەمیشەییەکانی باوکیان کە بەردەوام بە پێنج منداڵەکەی خۆی گوتووە: “هیچ کات وەدوای شاعیری و هونەر مەکەون، شاعیر و هونەرمەند، ژیانیان تاڵە”، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، هۆگری بە شیعر و هونەر لە ناو خوێنی هەر کام لە منداڵ و یادگاریەکانی مەلا غەفوور دەباغیدا دەگەڕێ و ژیانیان دلۆڤان و گەش دەکات.
“حافزی مەهابادی”، دوو بەرهەمی چاپ کراوی لە پاش بەجێ ماوە کە بریتین لە: “دیاری مەهاباد” و “دیوانی حافزی مەهابادی” کە لەو دواییانەدا بە هەوڵی بنەماڵەکەی و بەتایبەتی ماندووبوونی کچە تاقانەکەی مامۆستا واتا “خاتوو کەژاڵ دەباغی”، بەرهەمەکانی تری بەناوی “ئاسۆی ڕوون” و “پەندی پێشینیان’ چاپ و بڵاو کراونەتەوە کە ئەرک و ماندووبوونی نووسینەوەی شیعرەکانی لە ئەستۆی خاتوو کەژاڵ بووە و زۆر بە خەمخۆریەوە کۆی کردووەنەوە و لەسەریان شەکەت بووە.
وەک “ئیبراهیم دەباغی” لە وتووێژی خۆی لەگەڵ ناوەندی ڕۆژی کورددا باس دەکات، “مەلا غەفوور، شێعری بڵاو نەکراوەشی هەیە کە بنەماڵەکەی هیوا دەخوازن لە هەل و دەرفەتی گونجاودا چاپ و بلاو بکرێنەوە”، کە پێدەچی ئەوەش هەوڵ و هەڵمەتێکی ئەدەبدۆستانی کورد و بنکەکانی چاپ و وەشانی گەرەک بێت.
لە ڕووی تایبەتمەندیی تاکەکەسی و کۆمەڵایەتەوە، مەلا غەفوور زۆر کوردێکی نیشتمانپەروەر بووە و وەک کوڕەکەی باسی دەکات، لە هەموو بوارەکانی ژیانی دا “دێموکرات”ێکی تەواو عەیار بووە و هیچ کات نەچووەتە ژێر باری ویست و داخوازیە ناڕەواکانی داگیرکارانی کوردستان.
مەلا غەفوور دەباغی، جیا لەوەی کە ئیستاش لە ناو ئەدەب و ئەدەبدۆستانی کورددا، وەک کۆڵەکەیەکی قایمی ئەدەبی کوردی چاوی لێدەکرێ، لە سەردەمی ژیانیشیدا، خەلکی کوردستان بەگشتی و بەتایبەت مەهاباد زۆر حورمەتیان لێگرتووە و بە هاناشیەوە هاتوون و لە هەر ڕوویەکەوە زۆریان ڕێز لێی گرتووە و چەندین جاریش کۆڕ و کۆبوونەوەی بۆ گیراوە.
ئیبراهیم ڕۆژهەڵات کوڕی مەلا غەفوور دەباغی لەمەڕ پەیوەندیی نێوان خۆی و باوکی و هەروەها هەستی تاکەکەسیی خۆی لەمەڕ ئەوەی کە کوڕی مرۆڤێکی وەها بووە ئێژێ: “ئێمە هەمیشە شانازیمان بە مەلا غەفوورەوە کردووە، سەرمان پێی بەرز بووە کە بنەماڵەی مرۆڤێکی ئەوتۆ بووین و هەین و لەگەڵ ئەوەشدا کە لە ڕووی ئابووریەوە لە چینی دارای کۆمەڵگای مەهاباد نەبووین، بەڵام بنەماڵەیەکی گەرموگوڕ و خنجیلانە و بەختەوەرمان بووگە”.
چەند نموونە لە شیعرەکانی مەلا غەفوور دەباغی “حافزی مەهابادی”.
شیعری: “بانگەوازێک بۆ گەلی کورد”
ئەو شیعرە لە ساڵی 1958ی زاینی، واتا سەرهتای شۆڕشی 14 ی تەمووزی عێراق هۆنراوەتەوه.
کوردینه وەرن پێکەوه پەیمانێ ببەستین
بیگانه فڕێ دەین و ئیتر “بوت” نه پەرستین
زنجیری ئەسارەت به هەموومان بپسێنین
دەس دەینه دەسی یەکتر و مەردانه هه ڵستین
یەک هەڵمەتی شێرانه بەرین بۆ “بوت”ی گەوره
خۆی و دەس و پێوەندی له ئەستۆی سەگی بەستین
هەر شۆڕشە ئەمڕۆکه له سەرتاسەری دونیا
هەر میلەته پیرۆز دەبن و ئێمه شکستین
هەر مافه له زۆرداری به زۆری دەستێنن
هەر ئێمە وەها تەمبەڵ و بی هیممەت و سستین
ئەو خەڵکه له چاو ئێمه مەگەر ئاسنه لەشیان
یا ئێمه له چاو نەوعی بەشەر بێ دەس و مستین
ئێمەش له گەڵ ئەو عالەمه وا چاکه هەوڵدەین
چونکی هه موو دارای یەک ئامانج و مەبەستین
گوێ ڕانەگرین بۆ مەسەلەی حیز و سڵامەت
زیاتر لەوه بێ غیرەتیه ئێمه بوێستین
شەوگاری نەهاتی کەمی ماوه سپەر بێ
کوردینه وەرن، تۆ بی خودا لەم خەوه هەستین
ئیقدامێ بکەین هەرچی زووه، با لە وەتەنمان
ئاواره نەبین هەر وەکوو ئەعرابی فەلەستین
ناوبانگی هەبوو غیرەتی ئێمه له هەموو جێ
باعیس چیه وا ئێسته که بێ جووڵه و هەستین.
نموونەی دووهەم:
شیعری ناحەز و جوان، ئەوپەڕی هەست ناسکی و شارەزایی “حافزی مەهابادی” لە شیعر و ئەدەبی کوردیدا دەنوێنێ. هیچ خوێنەرێک نیە بە بیستنی ئەو شیعرە هەم گوێی دڵی بۆ شل نەکا و هەم بزە نەخزێتە سەر لێوانی.
ناحەز و جوان
تا بژیم تێت دەبڕم، خاوەنی جوانی و دەسەڵات
چاوی ئاوات و هیوام، ئەی گوڵی سەرتۆپی وڵات
دادەمرکێ کوڵی دڵ، تاوێکی تێخەم چ دەبێ
بە سەری نوکی زمانم لە بنی پەنجەی پات
ڕۆژی هەڵکەوتە دەجا بێ گوڵەکەم تێتخەم
لە ترۆمبێلی فیداکاری بەرەو کۆڕی خەبات
لێت دەبەم جارێ بە بێدەنگی، نەچی بیکەیە قاو
نێوی هاوکاری لەگەڵ شۆڕشەکەی دێموکرات
یاری شیرین! دە وەرە تا زووە، تا لێت نەچووه
تەمەنی جوانی، بژین پێکەوە، تاکەی بەتەمات
گیانەکەم خۆ تۆ هەزار جار پترت داوە بە من
قەولی بێ کردەوە هەر وشکە تریتم بە تەمات
کەنگێ بۆم دادەکەنی؟!! خۆمی بەسەردا کێشم
کەوشەکەت ماچ کەم و سەر دانێمە بەر پێت کز و مات
لێت نەچی ڕەنگە لەبەر تەنگی ئەشێ بۆت تەڕ کەم
دەستە نەرم و شلەکەت، بازنە ئازاری نەدات
توند و تیژی بەسە، بۆم تیل کە دەبا لێی ڕادەم
بە سمێڵ گەسکی دەم ئەو تۆزە لە سەر شانی کەوات
تۆ لە سەر ئەو ڕقە بی، تێکدەچەقێنین لە پڕا
من لە پێت دڕکی مژۆڵ، تۆ لە دڵم تیری نیگات
هەر نەبێ تاقە یەکێکم دەیە تا خۆم نەکوژم
لەم هەموو دەسرە کە پێی دەسڕی دەم و لێوی نەبات
بێڵە خاوی کەمەوە، ڕەق بووە سندوقی سەرت
باری لێوم بە تکەی ئارەقەکەی سەر گۆنات
پاش و پێش هەر یەکە بۆ من، کە مەبەستم چوونه
زەردە لیمۆ چووە ناو دەستمەوە یا پرچی سیات
هەر لە لای تۆیە ئەوەی من دەمەوێ تێیکێشم
خۆڵی بەر پێتە لە چاوم گڕی ڕووناکی دەکات
حەز دەکەی جارێ بژیم بۆم وەرە پێش با تێینێم
دەم لە نێوانی مەم و سینە، وەخۆم ئاوی حەیات
نایەڵم بێشێ، وەرە پێشێ دەبا بۆت تێخەم
ئەم دوو ئەنگوستیلە ئاڵتونە لە قامکت بە خەڵات
دە وەرە گیان و قەوەت، تاوێ ئەوەم بگرە بەوەت
نەزمی دەستم بە سەری پەنجە، نەخۆشم، کەلەلات
من کە خۆم ناوەتە پێناوت، ئەتۆش بۆم فش که
قۆڵی ڕاستت بخەمە باسکم و دەرچین لە وڵات
با بکەم تۆبە لە سەر دەست و ئیتر دایهێڵم
ڕیشی بۆزم؛ ببمە سالکی بەر کۆشک و سەرات
تا کوتم کوانێ؟ بڵێ: هانێ! دڵم مەشکێنه
“حافز”م، موستەحەقم، چاو لە دەسی تۆم هەموو کات
جوانیی تۆی دا لە محەک، ناحەزیی من، بۆم دەرکەوت
ئەوەی جوانان هەیانە، بە تەنیا هەیە لات
گۆڵەکەم بۆیە نەشەت سازە دەڵێن چاکت دا
ئیمتیحانی شەشی ناوەندی، بژی مامۆستات
خۆت کەمێ شل کە، سەرت داخە دەبا پێتەوەنێم
دوو زەرو، کوڵمی گەش و چاڵی چەنەت زیپکە نەکات
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:👫 کەسایەتییەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👫 جۆری کەس✍ هۆزانەوان
⚤ رەگەزی کەس👨 پیاوان
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ مەهاباد
💓 لەژیاندا ماوە؟✖️ نەخێر
👥 نەتەوە☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 8 2013 10:24PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Sep 12 2019 10:16PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 3,196 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.18 KB Jun 21 2018 10:24AMزریان سەرچناری
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

مەلا غەفوری حافزی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 11
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️ئاسۆی ڕوون
2.👁️پەندی پێشینیان - مەلا غەفووری دەبباغی
3.👁️چوارینەکانی فەڕوخی یەزدی
4.👁️دیوانی مەلا غەفوور دەبباغی (حافزی مهابادی)
😊 گاڵتەوگەپ
1.👁️ناحەز و جوان
📖 کورتەباس
1.👁️پەندی پێشینیان - مەلا غەفووری دەبباغی
2.👁️جوتەمەم
3.👁️دیاری مەهاباد پەندی پێشینان مەلا غەفوری دەباغی
4.👁️ژیانی حافزی مەهابادی لە زاری خۆیەوە
5.👁️ستاییشی یەزدانی مەزن - مەلا غەفوری دەبباغی (حافزی مەهابادی)
6.👁️سەروا ی چ بکەم؟ مەلا غەفوری دەباغی
📂[ زۆرتر...]
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
کوردیی ناوەڕاست226,137%61.91
هەورامی61,567%16.85
Kurmancî - Kurdîy Bakûr56,518%15.47
عربي9,738%2.66
کرمانجی - کوردیی باکوور4,701%1.28
فارسی2,246%0.61
English1,756%0.48
Kurdîy Nawerast - Latînî1,181%0.32
Türkçe481%0.13
Nederlands189%0.05
Française188%0.05
Deutsch159%0.04
Pусский59%0.01
Svenska52%0.01
لەکی37%0.01
Italiano35%0.00
עברית29%0.00
Español27%0.00
日本人18%0.00
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն10%0.00
🏷️ پۆل...
🏷️ پۆل بابەت%
🔤 وشە و دەستەواژە227,776%62.37
👫 کەسایەتییەکان25,035%6.85
📕 پەڕتووکخانە21,900%5.99
🏰 شوێنەکان20,766%5.68
✌️ شەهیدان18,721%5.12
💬 پەند و ئیدیۆم12,034%3.29
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)10,264%2.81
📝 بەڵگەنامەکان5,017%1.37
📷 وێنە و پێناس4,862%1.33
🚼 ناوی کوردی4,851%1.32
📊 ئامار و راپرسی4,753%1.30
📖 کورتەباس2,491%0.68
☂️ پارت و رێکخراوەکان1,605%0.43
🔣 هەمەجۆرە1,140%0.31
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)946%0.25
😊 گاڵتەوگەپ730%0.19
🎵 کارە هونەرییەکان551%0.15
💎 شوێنەوار و کۆنینە465%0.12
💚 ئەنفالکراوان422%0.11
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە195%0.05
🌏 نەخشەکان175%0.04
📼 ڤیدیۆ151%0.04
🌳 ژینگەی کوردستان90%0.02
👩 دۆزی ژن82%0.02
🍛 خواردنی کوردی74%0.02
🎥 ئالبومەکان34%0.00
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان30%0.00
🏆 یارییە کوردەوارییەکان17%0.00
🔬 زانست14%0.00
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان2%0.00
💕 هۆنراوە2%0.00
📕 پەڕتووکخانە...
📕 پەڕتووکخانە - 🏷️ پۆلPDF
💰 ئابووری94
📈 ئامار57
⁉️ ئایین و ئاتەیزم843
📖 ئەدەبی / رەخنەی ئەدەبی512
☭ ئەدەبی کرێکاری44
🐉 ئەفسانە30
📙 ئەنسیکلۆپیدیا8
😞 ئەنفال، هەڵەبجە و جینۆساید207
📖 بیبلۆگرافیا119
📄 بەڵگەنامەیی69
📃 پرۆگرام65
⛑ پزیشکی - تەندروستی86
🎒 پڕۆگرامی خوێندن66
🎒 پەروەردە112
☠ تیرۆریزم48
🌏 جوگرافیا47
📖 چیرۆک405
⚡ چیرۆکەکانی توندوتیژی1
☀️ دۆزی کورد726
📖 دەروونناسی105
📜 راپۆرت180
📰 راگەیاندن167
📖 رامیاری، جیۆپۆلیکیک و پەیوەندیی نێودەوڵەتی780
📖 رۆمان595
☢ زانست77
🌐 زمانەوانی و رێزمان382
👩 ژنان95
🌿 ژینگە4
🎦 سیناریۆ8
👮 سەربازی14
🎭 شانۆ / شانۆگەری177
📘 فەرهەنگ184
🤔 فەلسەفە / هزر315
🏕 گەشتنامە80
🔎 لێکۆڵینەوە239
📖 مافی مرۆڤ10
🚼 منداڵان183
🎵 موزیک16
⚔ مێژوو1,037
🎶 هونەری89
🔣 هەمەجۆرە623
🌼 هەڵبەست913
📄 وتار و دیمانە205
🏀 وەرزش10
🌾 کشتوکاڵ35
🎋 کلتوور / فۆلکلۆر146
📅 کڕۆنۆلۆژیا27
📚 کۆبەرهەم20
💻 کۆمپیوتەر32
👪 کۆمەڵایەتی74
👪 کۆمەڵناسی77
📚 کۆی بڵاوکراوەکان36
📝 یاداشت311
⚖ یاسایی139

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,905 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574