图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,099
图片 105,465
书籍 19,113
相关文件 96,126
Video 1,290
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
نانی ڕووت
小组: 图书馆 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
1 投票 5
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نانی ڕووت

نانی ڕووت
محەمەد شوکری
وەرگێڕانی لە فڕەنسییەوە: نەجاتی عەبدوڵڵا
لەم ڕۆمانەدا ڕەخنەم لەباوکم گرتوە، چونکە باوکم نمونەیەکە بۆ هەمو باوکە خراپەکانی کۆمەڵگەی عەرەبی. محەمەد شوکری وادەڵێت.
رۆمانی نانی ڕوت لەنوسینی نوسەری مەغریبی-ئەمازیخی محەمەد شوکرییە، ڕۆمانەکە (282) لاپەڕەیه و نەجاتی عەبدوڵا لەفەڕەنسیەوە کردویەتی بەکوردی. شوکری لەچاوپێکەوتنێکدا کە ساڵی (2002) لەڕۆژنامەی”بابیس” بڵاوکراوەتەوە، دەڵێت: بۆ نوسینی ئەم ڕۆمانە سودم لەئەزمونی نوسەرە خۆرئاواییەکان وەرگرتوە، لەوانەش دانپێدانانەکانی قەشە ئاگۆستین و جان جاک ڕۆسۆو سارتەر.
سیفەتی دڕندەیی و جەلاد ئاسای باوکی ئەم نوسەرە بەرامبەر بەمنداڵەکانی وایکرد کە محەمەد شوکری کوڕی ئاوارەی کوچه و کۆڵان و باڕو تیاترۆخانەکان بێت، دواتر بۆ گوزارشتکردن له و دۆخە ناخۆشەی ژیانی ئەم شاکارە ئەدەبیەی بەرهەمهێنا.
شوکری لەساڵی (1972) توانی سەرگەردانییەکانی ژیانی لەشێوەی ڕۆمانێکی بیۆگرافیدا بنوسێت، کۆی ڕۆمانەکە گێڕانەوەی یادەوەرییەکانی سەردەمی منداڵییەتی لەپەنجاکانی سەدەی ڕابردودا، ئەوکاتەی کۆڵۆنیاڵی (فەڕەنسییەکان و ئیسپانییەکان) لەمەغریبدا بون. نوسەر لەم ڕۆمانەدا زۆ بوێرانه و ڕاستگۆیانە گوزارشتی لەدۆخی زۆر خراپی ژیانی خۆی له و قۆناغەی تەمەنیدا کردوە.
لەبەرئەوەی پانتایی دەسەڵاتی باوکسالاری هێندە بەچڕی باڵی بەسەر ماڵی محەمەد شوکریدا کێشا بو، ئەمە بوە هۆی ئەوەی کە تەنگ بەمحەمەد شوکری هەڵچنێت و بەهۆیەوە ماڵ بەجێ بهێڵێت. لەبەرئەوە شوکری کۆی ڕۆمانەکەی تەرخانکرد بۆ گوزارشتکردن لەدڕندەیی باوکی و لێدان لەدەسەڵاتی باوکسالاری لەکۆمەڵگەی عەرەبیدا. هەروەک شوکری خۆی لەچاوپێکەوتنێکی ماڵپەری “جهة الشعر” کە لەساڵی (2005)دا بڵاوکراوەتەوە، دەڵێت “من لەم ڕۆمانەدا ڕەخنەم لەباوکم گرتوە، باوکم نمونەیەکە بۆ هەمو باوکە خراپەکانی کۆمەڵگەی عەرەبی”. هەر ئەوەش وایکرد کە ئه و ڕۆمانە لەمەغریبدا قەدەغە بکرێت. دوای ئەوەی ڕۆمانەکە کرا بەئینگلیزی، هەتا ساڵی (1980) چاپی فەڕەنسی ڕۆمانەکە بڵاونەکرایەوە، دەزگا عەرەبییەکان گرنگیان بەرۆمانەکە نەداو هیچ دەزگایەکی عەرەبی ئامادەنەبو ڕۆمانەکە چاپ بکات.
دوای دو ساڵ لەچاپە فەڕەنسیەکەی، لەساڵی (1982) لەلایەن ڕۆماننوسی مەغریبی “تاهر بن جەلون” ڕۆمانەکە کرا بەعەرەبی، بەڵام هەر زو لەناوخۆی مەغریبدا دژایەتیەکی زۆر کراو وەزیری ناوخۆی مەغریب بڵاوکردنەوەی ڕۆمانەکەی قەدەغەکرد. هەربۆیە تا ساڵی (2000) ڕۆمانی “نانی ڕوت” لەمەغریب قەدەغەبو.
دژایەتیکردنی محەمەد شوکری و بەرهەمەکانی هەر لەناوخۆی مەغریب نەبو، بەڵکو لەساڵی (1990) زانایانی ئاینی میسری فەتوای دژ بەنوسین و بڵاوکراوەکانی ناوبراو دەرکرد.
لەگەڵ ئه و ڕقە گەورەیەی کە محەمەد شوکری بەرامبەر دەسەڵاتی باوکی هەیبو، بەجۆرێک لەڕۆمانەکەیدا بەدڕندەترین باوک وێنای کرد، کەچی هێشتا بەهانە بۆ خراپی باوکی دەهێنێتەوه و لەبەشێکی چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ ماڵپەری “جهە الشعر” دەڵێت: باوکی من پیاوێکی چارەڕەش بو کە سەختی ژیان هاڕی بوی. هەروەها لەبەشێکی چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “بابیس” دەڵێت: باوکم لەئەنجامی ڕەوشە توندەکەی ئه و ڕۆژانە، لاسایی و ڕەنگدانەوەی ڕەوش و ڕۆژەکەی کردۆتەوە کە ڕەفتاری توندی دەرهەق بەئێمە کردوە. داگیرکەرانی مەغریب کۆمەڵگەکەیان بەره و ئه و ئاستە بردوە”.
جێگەی ئاماژەیە بەهۆی ئه و بارودۆخەوە کە ڕۆمانی “نانی ڕوت” لەمەغریبدا خوڵقاندی، ئەم ڕۆمانە ناوبانگێکی زۆری بۆ شوکری خوڵقاند. هەروەک خۆی لەبەشێکی چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ ماڵپەری “جهة الشعر” دەڵێت: من دەمەوێت ئەم کتێبە بکوژم و بەیەکجاری لەدەستی ڕزگارم بێت، بەڵام چی بکەم نایەوێت بمرێت. من بەرهەمگەلێکی دیکەم نوسیوە کە لەڕوی ئەدەبییەوە له و گرنگترن، کەچی هەرچی هەیه و نییە هەر باسی نانی ڕوت دەکەن”.
محەمەد شکوری، لەدوای ئه و ناوبانگە زۆرەی کە ڕۆمانی نانی ڕوت بۆی پەیداکرد. زۆر جەخت لەوە دەکاتەوە کە خۆی بەدەستی خۆی ناوبانگی ئه و ڕۆمانە بکوژێت. ئه و لەچاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی “بابیس” دەڵێت: من دەمەوێت ئه و ناوبانگەی کە ڕۆمانی نانی ڕوت بۆی دروستکردم بکوژم، … منیش وەک ئه و نوسەرانەم لێدێت، ئەوانەی ناوداری و ناسینی یەک کتێب ئەوانی کوشت. من نامەوێت بەیەک کتێبەوە بمرم، وەک سێرڤانتس لەگەڵ ڕۆمانی دۆنکیشۆت و گۆستاڤ فلۆبێر لەگەڵ ڕۆمانی”مادام بۆڤاری”.
محەمەد شوکری
نوسەرێکی ئەمازیخی – مەغریبیە
لەساڵی (1935) لەگوندێکی بچوکی ناوچەی “ریف” لەباکوری مەغریب لەدایکبوە.
لەتەمەنی بیست ساڵیدا فێری خوێندن و نوسین بوە. لەتەمەنی (31) ساڵیدا یەکەم بەرهەمی خۆی بڵاوکردەوە کە ئەوکات جگەرەی دەفرۆشت.
لە(15-11-2003) بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە پاش مانەوەی دو هەفتەی لەنەخۆشخانەی سەربازی شاری “ریبات” لەتەمەنی (68) ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
سەرچاوە:
1. ڕۆمانی نانی ڕوت.
2. گفتوگۆ لەگەڵ محەمەد شوکری، سازدانی: یاسین عەدنان. وەرگێڕانی شوان ئەحمەد، گۆڤاری سەردەم، ژمارە (62).
3. نوسەری نانە پێخواسەکە بەبەرمیل شەراب دەخواتەوە. دیمانەیەک لەگەڵ محەمەد شوکری. ئامادەکردن و وەرگێڕانی شێرزاد هەینی، گۆڤاری ڕامان،
ژمارە (125).

注:这本书的PDF文件不可用,请帮助得到这个Kurdipedia文件! 发送本书
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览21,004
HashTag
来源
相关文件: 1
挂钩项目: 8
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هاوڕێ باخەوان 07-05-2013
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):21-01-2019
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览21,004
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.155 KB 07-05-2013 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,099
图片 105,465
书籍 19,113
相关文件 96,126
Video 1,290
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!