چۆنیەتی لێنانی شلەی بامێ
پێداویستیەکان:
1- 6 تا 7 تەماتەی بچووک
2- 400 گرام بامێ
3- 1 دەنک سیری جنراو
4- سێ کەوچک زەیت
5- خوێ بە پێی پێویست
6- نیو کەوچک بیبەری هاراو
چۆنیەتی ئامادەکردنی:
دوای جوان شتنەوەی بامێکە بە ئاوی سارد، تەماتەکە قاش دەکرێت و سیرەکە دەجنرێت، زەیتەکە دەکەینە مەنجەڵێکەوە تا گەرم دەبێت پاشان بامێکەی تێ دەکرێت بۆ ماوەی 5 خولەک سوور دەکریتەوە، دواتر سیرە جنراوەکەی تێدەکەین ئینجا تەماتەو خوێ و بیبەرەکە ی دەکەین بە سەردا دواتر لە سەر ئاگرێکی کز بۆ ماوەی نیو کاتژمێر
وازی لێ دە هێنین تا کەمێک خەست دەبێتەوە و ئامادە دەبێت بۆ خواردن.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 14,904 times