$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لە بەندیخانەی دێزەڵ ئابادیشاری #کرماشان#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چوار کەس لە لایەن کاربەدەستانی داگیرکەری ئێرانەوە لە سێدارە دران کە دووانیان ئافرەتن.
$باشووری کوردستان$
- لە شەقامی 40 مەتری ناوشاری #هەولێر#، بەهۆی هەورە بروسکەوە باڵەخانەیەک گڕی گرت و زیانی مادیی لێکەوتەوە.
- پشێوییەکی زۆر ناوچە عەرەبنشینەکانی باشووری #کەرکووک#ی گرتەوە و لە شارۆچکەی حەویجە بەهۆی پێکدادانی عەرەبە سوننەکان و سوپای داگیرکەری ئێڕاقەوە دەیان کەس کوژران و زۆرتر لە سەد کەسیش برینداربوون.
$دەرەوەی کوردستان$
- ئەنجومەنی پەرلەمانی ئەوروپا ڕاپۆرتێکی تورکیای قبول کرد، لەبارەی دەرکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK لە لیستی گروپ و هێزە تیرۆریستەکان.
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî
bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 8,050 car bînrawe