پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 515,950
Kuvat 105,055
Kirjat 19,064
Liittyvät tiedostot 95,486
Video 1,259
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
کوردەکانی ئازەربایجان
Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
کوردەکانی ئازەربایجان
Artikkelit

کوردەکانی ئازەربایجان
Artikkelit

ڕەمەزان کەریم
ناوچەی کوردستانی سوور-ی پێشووی کۆماری ئازەربایجان (لاچین، کەلبەجەر، گوبادلی و شارەدێکانی زەنگیلان) ، هەروەها ئەو کوردانەی لەکۆماری سەربەخۆی نەخجەوان دەژین، بە کوردەکانی ئازەربایجان ناودەبرێن.
شەڕی (قەرەباغ) کە ساڵی 1988 لەنێوان ئازەرییەکان و ئەرمەنییەکان ڕوویدا، کوردەکانی دانیشتووی کوردستانی سووری بەتەواوی خستە دۆخی پەنابەرێتی نێوخۆییەوە. لەئەنجامی داگیرکردنی کوردستانی سوورو ناوچەی سەربەخۆی کاراباغ (1992-1993) لەلایەن سوپای ئەرمەنییەکانەوە، ئەو کوردانەی لەوێ دەژیان، ناچار بوون پەنا ببەن بۆ هەرێمە جیاجیاکانی کۆماری ئازەربایجان.
لاچین لە 17-05-1992، کەلبەجەر لە 12-04-1993، گوبادلی لە 31/7-29-10-1993 داگیرکراون، کوردەکانی کوردستانی سووری پێشوو، ئێستا وەک پەنابەر لە هەموو پارێزگاکانی ئازەربایجان دەژین.
بەشێکی بەرچاوی کوردەکانی نەخجەوان، ساڵی 1937 لەئەنجامی پیادەکردنی سیاسەتی دوورخستنەوە کە لەلایەن ستالین-ەوە پیادەکرا، کەوتوونەتە سنووری کازاخستان و ئاسیای ناوەڕاست، هەروەها بەشێکی بەرچاوی کوردەکانی نەخجەوانیش کە ژمارەیان دەگاتە 20 هەزار کەس، دوای دەیەی 1990 بەهۆکاری سیاسی-ئابووری کۆچیان کردووە بۆ ڕووسیاو ئاسیای ناوەڕاست.
لەئەنجامی هەموو توێژینەوەیەکی مێژووییدا ئەم ڕاستییە دەرکەوتووە کە گەلی کورد و هەموو ئەو گەلانەی لە سنووری جوگرافی کوردستاندا دەژین، بەدرێژایی مێژوو وەکوو دەماری سەرەکی لەپاڵ یەکدا نیشتەجێبوونە، هەریەک لەنەتەوەکانی کورد، ئەرمەنی، ئاشووری و ئازەری لەسەر خاکی نێوان سێ گۆلە سەرەکییەکەی میزۆپۆتامیا (گۆلی وان، گۆلی ورمێ، گۆلی سەڤان) دا لەناو یەکدا شانبەشان و لەشێوەی دەماری هاوتەریب ژیاون.
لەڕووی زەمەنەوە کوردەکانی ئازەربایجان وا چەندین نەوەیە لەو وڵاتە دەژین، دەرفەتی ئەوەمان نییە بگەڕێینەوە بۆ کۆچەکانی بەر لە ساڵی 1587، بۆیەش وامان بەڕاست زانی کە ئەو کوردانەی ئێستا نیشتەجێی خاکی باکووری ئازەربایجانن، وەکوو سەرەتایەکی مێژوویی و یەکەم نەوەی کوردەکانی ئازەربایجان بناسێنین، کە لەسەدەی 16 یەم بەولاوە هاتوون، ئەم نەوەیە لەسەداسەد کەوتۆتە ژێر کاریگەریی سیاسەتی تواندنەوەو لە هەموو تایبەتمەندییە نەتەوەییەکانی دابڕاوە.
نەوەی دووەم، ئەو کوردانە دەگرێتەوە کە لە دوای 1587ەوە کۆچیان پێکراوە، ژمارەیان دەگاتە دیان هەزار کورد، شوناسی عەشیرەیی خۆیان بزرکردووە و نامۆن لەگەڵ شوناسی نەتەوەییشیان.
نەوەی سێیەم، ئەو حەشیمەتن کە لە دوای سەدەی 16یەمەوە، بەتایبەت لە کۆتایی سەدەی 19یەم و سەرەتای سەدەی بیست-ەوە، لەخاکی کوردستانەوە بۆ ئەو وڵاتانە دوور خراونەتەوە.
لەسەدەی 19یەمدا شەڕە یەک لە دوای یەکەکان، قەیرانە ئابووری-کۆمەڵایەتییەکان، هەم لەنێوان ئێران-قەفقاس، تورکیا-قەفقاس و، هەم لەناو خودی قەفقاس بەتەنیا، وایکردووە کە ئەم کۆچی بەکۆمەڵەی کوردەکان ڕووبدات.
ڕاستییە مێژووییەکان ئەوە دەردەخەن کە دەمارێکی کوردی لە ناوچەی سەرحەدی باکووری کوردستانەوە دەست پێدەکات و بەسەر ویلایەتی نەخجەوان و ناوچەکانی ڤەدی و سیسیان-ی کۆماری ئەرمەنستانی ئێستادا تێپەڕ دەبێت، پاشان دەگاتەوە کوردستانی سوورو شارەدێی گەنجە، هەروەها دەمارێکی کوردی تریش لە شاری خوی (ڕۆژهەڵات) ەوە بۆ کوردستان سوور درێژ دەبێتەوە.
لەسەدەکانی 18 و 19، بەتایبەت سەرەتای سەدەی بیستەم-دا، کوردەکان لەنەخجەوان، شەرور-دەرەلەز، سیسیان، قەرەباغ، گەنجەو تەنانەت لەخاکە مێژووییەکەی کوردستانی سووردا لەشێوەی زنجیرە دوورگە نیشتەجێبوون.

کوردەکانی ئازەربایجان کۆچەکان، تێکەڵاوبوون
-2-
بەڵگە مێژووییەکان دەیسەلمێنن کە ڕەچەڵەکێکی کوردی لە ناوچەی سەرحەد-ی باکووری کوردستانەوە، تاکوو ویلایەتی نەخجەوانو سیسیان لەئەرمەنستان، هەروەها بەسەر هەرێمەکانی ڤەدیو کوردستانی سوور، لەوێشەوە تاکوو گەنجە درێژدەبێتەوە، ڕەچەڵەکو دەمارێکی تریش لە شاری خوی-یەوە بۆ کوردستانی سوور.
لەسەرەتای سەدەکانی 18-19-20 کوردەکان لەنەخجەوان، شەرور-دەرەلەز، سیسیان، قەرەباغ، گەنجەو تەنانەت لەخاکی کوردستانی سووردا بناغەی ڕەچەڵەکی خۆیان داکوتا. لەنێوان ئەو کۆمەڵگە کوردییانەی کە وەک دەماری کوردی باسمان کردوون، حەشامەتی ئەرمەنی و ئازەریش زۆربوونو ئەمەش جۆرە تێکەڵاوییەکی درووستکرد، ئەنجامەکەشی ئەوەبوو کە کوردەکانی ئەو ناوچانە لەناو کۆمەڵگەی ئازەریدا توانەوەو وەک ئازەری ناسران.
لەنێوان ساڵانی 1923-1929دا بەهۆی سیاسەتەکانی مۆسکۆو قۆناغی (کوردستانی سوور) ، هەروەها سیاسەتەکانی حکومەتی ئازەربایجان بەرانبەر بە کوردەکان، کوردەکان لەگۆشەگیریدا ژیاون و بەهۆی پەیوەندییە ئابووری، کۆمەڵایەتی، سیاسی و کەلتوورییەکانیان لەگەڵ ئازەرییەکاندا، هەروەها زۆرەملێ و گوشاری جۆراوجۆر، ئاوێتەبوون و تواونەتەوە.
لەدەیەی 1930دا لەسەر ڕەگەزنامەی کوردەکان نووسرا (هاووڵاتیی ئازەربایجان) و، بەم شێوەیەش کوردبوون بەڕەسمی قەدەغە کرا.
لە ساڵانی 70ی سەدەی ڕابردوودا تەنیا ئۆرگانێک کە بەناوی کوردایەتییەوە مابوو، ژوورێک بوو سەر بەئەکادیمیای زانستەکانی ئازەربایجان، بەڵام ئەویش هەڵگیراو چیتر وشەی (کورد) لەو وڵاتەدا نەبیسترایەوە.
ئەمەی خوارەوە ڕەهەندە جیاجیاکانی ئاسیمیلەکردنی بەزۆری کوردەکانە لەسەدەی بیستەمدا:
لە بەڵگەنامەیەکی ساڵی 1880دا، لەشارەدێکانی گوبادلیی ئێستا، لاچین، کەلبەجەر، زەنگیلان و جەبرایل، دەوڵەت لیستێکی ناوی گوندەکانی ئامادە کردووە، لەلیستەکەدا ناوی ئەو گوندانەش هاتووە کە دانیشتووانەکەی بە زمانی کوردی قسە دەکەن: کۆر جەلالی، عەبدالار (ناوە کۆنەکەی شارۆچکەی لاچین) ، زەرتی، کاری کەهاسی، مینکەند، کونابلی، کۆدەکلەر، مۆلو، شخۆڤا، گازی-کوردەلیلەر، پاش 90 ساڵ، واتە لە ساڵی 1970 لەم گوندانەدا تەنانەت یەک کەسیش نەبووە کە بە زمانی کوردی قسە بکات.
ساڵی 1931 لە گوندی زەریت (شارۆچکەی لاچین) کە دووەم نەوەی کوردەکانی ئازەربایجان دەگرێتەوە، لە 280 کەس تەنیا پێنج کەسی بەساڵاچوو، ئەویش بەزۆر چەند وشەیەکی کوردی لەبیرمابوو، دیسان هەر لەو نەوەی دووەمە، لە گوندی میریک (شارۆچکەی لاچین) کە حەشیمەتەکەی 374 کەس بوو، 31 کەسیان، لە گوندی تاتلار (شارۆچکەی کەلبەجەر) کە ژمارەیان 225 کەس بووە تەنیا بەساڵاچووەکانیان توانیویانە بەزۆرو بەخێچوخواری کوردی قسە بکەن.
ئەوەش هەڵەیە کە دەوترێت کوردەکانی نەخجەوان زمانی خۆیان فەرامۆش نەکردووە. لەسەرەتاکانی سەدەی بیستەمدا کوردەکانی گوندی کیلیتی سەر بە نەخجەوان، کە لە سەردەمی نادرشا-دا پەلکێشی ئێرە کراون، تەنیا پیرو بەساڵاچووەکانیان هەندێک کوردییان دەزانی.
ساڵی 1897 کە سەرژمێری گشتی دەکرا، بەپێی تۆمارەکان لە هەموو قەفقاس ئەو کوردانەی بە زمانی زگماکی قسەیان دەکرد ژمارەیان 99.832 بووە، لە ناوچەی یەلیزاڤێت پۆلی کوردستانی سووریش 3042 کورد بە زمانی خۆیان قسەیان دەکرد (ئەوانەی بەڕەگەز کورد بوون، ژمارەیان زۆر لەوە زیاتر بووە) ، هەموو ئەمانەو دۆخی ئەتنۆ-دیمۆگرافیای کوردەکان لەبەرەبەری سەدەی بیستەمدا تۆمار کراوە.
بەپێی ئامارو داتاکانی یەکەم چارەکە سەدەی بیستەم، ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی 1897 بەم شێوەیە بووە: لەسەرژمێری ساڵی 1926دا لەناو 37.182 کورد کە لە کوردستانی سوور تۆمار کراون، 3.123 کورد بە زمانی کوردی قسەیان کردووە، هەر پەیوەست بەم سەرژمێرییە، (ئیلیاسۆڤ) پشکنەری نارکۆمپرۆسی ئازەربایجان لێکۆڵینەوەیەکی تایبەتیی کردووە و تیایدا هاتووە کە ژمارەی ئەو کوردانەی لە کوردستان بە زمانی کوردی قسە دەکەن، بەپێی شوێنی نیشتەجێبوونیان دەستنیشان دەکرێت.

مافی کەمینەکان
- 3-
جگە لە چالاکییەکانی ژووری کوردیی سەر بەئینیستوتی زانستەکانی ڕۆژهەڵات لەئەکادیمیای زانیاریی ئازەربایجان، کە لەدەیەی 1960 دوای ماوەیەکی کوورت داخرا، لەدەیەی 1930 تاکوو 1990 لەژێر ناوی کوردایەتیدا ڕێگە بەهیچ جۆرە خەبات و چالاکییەک لەئازەربایجان نەدراوە.
دوای ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی کۆماری ئازەربایجان (1991) ، سەرکردەکانی ئەو وڵاتە کە لەتەواوبوونی پڕۆسەی تواندنەوەی نەتەوەیی (Assimilation) لەسەر کوردەکان دڵنیابوون، بە مەبەستی پیشاندانی نیازپاکییان لەمەڕ مافی کەمینەکان بەرانبەر بەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، زەمینەی هەندێک چالاکیی ڕاگەیاندنیان بۆ کوردەکانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە خۆشکرد، لەوانەش: سێ ڕۆژنامە بەناوەکانی (ڕۆناهی، دەنگی کورد، دیپلۆمات) کە بەهەردوو زمانی کوردی- ئازەری بڵاودەبوونەوە، کردنەوەی ڕادیۆیەکی کوردی کە لەهەفتەدا 30 دەقە پەخشی هەبوو، هەروەها ڕێگەدرا لەساڵێکدا یەک دوو پەرتووکی ئەدەبی کوردیش چاپ بکرێت.
ئەمە هەنگاوێکی ئەرێنی بوو، بەڵام لانی کەم سەد ساڵ بەدرەنگی کەوتبوو، ئەمە قەرەبووی گۆشەیەک لەو ستەمەشی نەدەکردەوە کە وەک باگردێن بەسەر پشتی کوردەکانی ئازەربایجاندا کێشرابوو، هەروەک هیچ دەوڵەتێک لەڕووی کولتوورییەوە هاوکاری کوردەکانی نەکردووە، لایەنە نەژادپەرستەکانی ئازەربایجانیش ڕێگەیان لە هەموو جۆرە پێشکەوتنێکی کولتووری گرتووە، بە هەر شێوازێک کە بەئەقڵی مرۆڤدا دێت.
ئەم لایەنانە، بواریان نەداوە بەهیچ هەنگاوێک کە تەنانەت یەک ملم لەخزمەتکردن بەدەوڵەت دوور بکەوێتەوە.
ئەو کوردانەی لە هەرێمی کوردستانی سووری کۆن (لاچین، کەلبەجەر، گوبادلی و زەنگیلان) ، هەروەها لەکۆماری سەربەخۆی نەخجەوان ژیاون، بە کوردی ئازەربایجان دەناسرێن.

ژمارەکان درۆ ناکەن
پێشتریش ئاماژەمان بەوە کردبوو کە ئەو ژمارەو ئامارانەی لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی ڕووسیا، لەسەر کوردەکان تۆمار کراون، ڕاست و جێی متمانە نین، با سەیری ئاماری ڕەسمی کوردەکان بکەین لە بەڵگەنامەکانی ئازەربایجان، لەنێوان ساڵانی 1851-1921 دا:
ساڵی 1855: 12.248
ساڵی 1873: 15.366
ساڵی 1886: 34.162/33.830
ساڵی 1897: 3.042
ساڵی 1902: 44.000
ساڵی 1909: 52.000
ساڵی 1921: 29.741
جێی ئاماژەیە، ژمارەی کوردەکانی نەخجەوان لە دەرەوەی ئەم ئامارە تۆمارکراوە.
لەکاتێکدا ساڵی 1917 ژمارەی کوردەکانی قەفقاس بە 132.257 کەس تۆمارکراوە، بەپێی ئاماری ساڵی 1926 ژمارەی کوردەکان دابەزیوە بۆ 53.173 کەس.
لەسەرژمێری گشتی ساڵی 1959دا ژمارەی کوردەکانی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو بەگشتی 58 هەزار کەس تۆمارکراوە، لەسەرژمێری ساڵی 1970دا 89 هەزار کەس، لەسەرژمێری ساڵی 1979دا 116 هەزار کەس، لەسەرژمێری ساڵی 1989دا 153 هەزار کەس تۆمارکراوە.
بەپێی سەرژمێری ڕەسمی کۆماری ئازەربایجان، لە ساڵی 1926دا ژمارەی کوردەکان 41.193 بووە. لەمانەش تەنیا 10.252 کەسیان توانیویەتی بە زمانی کوردی قسە بکات، ساڵی 1926 لە کوردستانی سووردا 37.182 کورد ژیاون و 7.355 کەسیان بە زمانی کوردی قسەیان کردووە، لەکۆماری سەربەخۆی نەخجەواندا 2.897 کورد ژیاون و هەموویان بە کوردی قسەیان کردووە.
بەپێی سەرژمێری ساڵی 1979 تەنانەت کوردێکیش لە سنووری کۆماری ئازەربایجاندا نەژیاوە، سیاسەتی ڕەسمی کۆماری ئازەربایجان بەرانبەر بە کوردەکان پێویستی بەهەڵسەنگاندن نییە و زۆر ئاشکرایە کە چۆن لەرابردوودا کار کراوە بۆ لەناوبردنیان.
بەڵگە مێژووییەکان پیشانی دەدەن کە لە سەردەمی یەکێتی کۆمارە سۆسیالیستەکانی سۆڤیەتدا، ئیدارەی ئازەربایجان بەهەماهەنگی لەگەڵ مۆسکۆ سیاسەتی پاکتاوکردنی کوردەکانی ئەو وڵاتەیان جێبەجێکردووە، ساڵی 1926 کە 41 هەزار کورد لەو وڵاتەدا هەبووە، چۆن دوای 53 ساڵ بەجارێک کۆتاییان هاتووە؟ ناکرێت بەهیچ شێوازێکی تر باس لەم واقیعە مێژووییە بکرێت.

کوردەکانی ئازەربایجان ‏حەشیمەتێکی 500 هەزار کەسی
‏-4-‏
کوردەکانی شارۆچکەی لاچین، سەر بە کوردستانی سووری کۆن، لە ساڵی 1979دا بە ڕاپەڕینێکی شەرەفمەندانە توانیان تاڕادەیەک بناغەکانی سیاسەتی ‏پاکتاوی ڕەگەزی بهەژێنن. لەسایەی ئەو خۆڕاگرییەی کە دانیشتوانی گوندەکانی (کامالی و کاراکەش) پێشدانگەیەتییان دەکرد، لەسەرژمێری ساڵی ‏‏1989دا ژمارەی کوردەکانی ئازەربایجان بە 12 هەزار کەس تۆمارکرا.
ئێستا ژمارەی کوردەکانی ئازەربایجان 500 هەزار کەس دەبێت. لەلایەکەوە لەکوردبوونی خۆیان دابڕاون، لەلایەکی تریشەوە دۆخی پەنابەری.
ساڵی ‏‏1936 لەسەر ڕەگەزنامەی هاووڵاتییانی ئازەربایجان بەگشتی نووسراوە کە ڕەگەزیان ئازەربایجانییە، ساڵی 1979 لەئازەربایجان، تەنانەت یەک ‏مرۆڤیش وەکوو کورد تۆمارنەکراوە-ئەردۆگان ئاڵپ ئەرسەلان) ، لەبەر ئەوەی ئێستا کوردەکان لەشێوەی بنەماڵەدا لە ناوچە جیاجیاکانی ئازەربایجان ‏بڵاوبوونەتەوە، نەهێشتنی شوێنەوارەکانی سیاسەتی پاکتاوی ڕەگەزی بووەتە شتێکی مەحاڵ.‏
ئێستا کوردەکانی ئازەربایجان لەدۆخێکی ناخۆشدان، لەلایەکەوە لەکوردبوون دابڕاون، لەلایەکی تریشەوە پەنابەرن، بەداخەوە هەر خودی کوردەکان ‏گەورەترین دوژمنایەتییان لەگەڵ بوونی خۆیان کردووە، عیسا قەمبەر فوزولی کە خۆی لەدایکبووی گوندێکی کوردنشینەو سەرۆکی پارتی ‏‏ (موساوات) ە، حزبە نەژادپەرستەکەی بەردەوام هەڵوێستی دوژمنکارانەیان بەرانبەر بە کورد هەبووە، نیوەی کوردەکانی قەفقاس لەئازەربایجان دەژین. ‏ئێستا نزیکەی 500 هەزار کورد لەو وڵاتەدا ژیان بەسەردەبەن، بەداخەوە لەو 500 هەزار کوردە تەنیا 10 هەزاری خۆی بە کورد دەزانێت و ‏بەشێکیان بە کوردی قسە دەکەن، ئەمەش دەرەنجامی ئەو سیاسەتەیە کە لە دژی کوردەکانی ئازەربایجان بەڕێوەچووە.

پاکتاوی ڕەگەزی ‏
دوای سیاسەتی نکوڵیکردنی کوردەکان لەلایەن دەوڵەتی ئازەربایجان، هەر لە سەردەمی یەکێکی کۆمارە سۆسیالیستەکانی سۆڤیەتەوە، هەروەها پاش ‏‏70 ساڵ جێبەجێکردنی پاکتاوی ڕەگەزی، ئێستا ئەو کوردانە لەگەڵ شوناسی نەتەوەیی خۆیان بێگانەن. ئەو قۆناغە کە تێیدا نووسەر و سیاسەتمەدارە ‏ئازەرییەکان هەوڵیانداوە پێکهاتە جیاجیاکان لەناو یەکدا بتوێننەوە بەناوی (توانەوەی نەتەوەیی خۆویست) ، لەلایەن زۆر توێژەری کورد و بیانییەوە ‏بە (جینۆسایدی سپی) ناودەبرێت.‏
شتێک بەناوی (توانەوەی نەتەوەیی خۆویست) لەئارادا نییە و زۆر دوورە لەخوێندنەوەی زانستی؛ ئەمە پێناسەیەکی زۆر ناشارەزایانەیە. تواندنەوەی ‏نەتەوەیی یان پاکتاوی ڕەگەزی، دەرەنجامێکی ئیتنیکی-سیاسییە کە سیستمی پەیوەندییە سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان درووستی دەکات. ‏ئەمە دیاردەیەک نییە کە خۆویست و خۆنەویستی هەبێت. ‏
ڕاستییە دیمۆگرافی و ئەتنۆکەلتوورییەکانی ئازەربایجان، وامان لێدەکات کە وەک مانشێتی سەرەکی گرنگی بەهەموو جۆرەکانی پاکتاوی ڕەگەزی ‏بدەین، بەوانەشەوە کە لەژێر گوشارو زۆرەملێدا کراون. ‏
وێڕای ئەمانەش، هەندێک کورد توانیویانە بەشوناسی ئازەریی بگەنە پۆستە باڵاکانی دەوڵەت. بۆ نموونە (فەتح عەلی خانی هۆیسکی) پارێزەر و ‏ئەندامی مەجلیسی ئیمپراتۆریی ڕووسیا، هەروەها دواتر لە ساڵی 1918 یەکەم سەرۆکی کۆماری دیموکراتی ئازەربایجانی سەربەخۆ، بەڕەگەز کورد ‏بووە.‏
‏ (سوورەت حسێنۆف) سەرۆک وەزیرانی ئازەربایجان کە بەڕەگەز کوردەو، وەک فەرماندەیەکی ئازەربایجانیش بەشدار بووە لەجەنگی قەرەباغ (1993-‏‏1994) . ‏
‏ (عیسا قەمبەر) سەرۆکی پارتی نەژادپەرستی موساوات، سیاسەتمەداری ئازەری-کورد. ساڵی 1992 سەرۆک کۆماری ئازەربایجان بووە بەوەکالەت، ‏ساڵی 1993 سەرۆکی پەڕڵەمانی ئازەربایجان بووە.‏
‏ (حەیدەر عەلیێڤ) سەرۆک کۆماری پێشووی ئازەربایجان، بەڕەگەز کوردەو لەدایکبووی ئەرمەنستانە، وا ناسراوە کە کوردبوونی خۆی هەر ‏پاراستووەو گرنگی داوە بەشوناسی نەتەوەیی، بەواتایەکی تر، باڵاترین پۆستە دەوڵەتییەکانی ئازەربایجانی ئەمڕۆ بەدەست کوردەکانەوەیە.‏

کوردەکانی ئازەربایجان و دوو سەرۆک کۆماری کورد
-5- و کۆتایی
هەندێک لەکوردەکان بەشوناسی ئازەری توانیان بگەنە باڵاترین پۆستە ڕەسمییەکانی ئەو وڵاتە.
ئیلهام حەیدەر، چوارەم سەرۆک کۆماری ئازەربایجانە، کوڕی حەیدەر عەلیێڤ-ی سەرۆک کۆماری پێشووە، سەرۆکی حزبی ئازەربایجانی نوێیە.
ڕامیز ئەنوەر ئۆغڵو مەهدیێڤ، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری ئازەربایجان، ڕاوێژکاری دەوڵەتی ئازەربایجان و مامۆستای ئەکادیمیای زانستە میللییەکانی ئازەربایجان.
حاجی باڵا ئەبوتالیبۆڤ، قایمقامی باکو.
عەلیشانۆڤ عارف دوزەن ئۆغڵو، ئابووریناسی ئازەربایجانی، ئەندامی ڕێکخراوی زانستە ئابوورییەکان، سەرۆکی ڕادیۆو تەلەڤزیۆنی ئازەربایجان.
ڤاسف تالیبۆڤ، ئەندام پەڕڵەمان و سەرۆکی مەجلیسی باڵای سەربەخۆی نەخجەوان.
بەیلەر ئەیوبۆڤ، لێپرسراوی پاسەوانە تایبەتەکانی سەرۆک کۆمار.
لە سەردەمی یەکێتی سۆڤیەتدا، کوردەکانی ئەرمەنستان بۆ پێشخستنی کولتووری نەتەوەیی هەموو جۆرە دەرفەتێکیان بۆ ڕەخسێنرابوو، لەئازەربایجان ئەو دەرفەتە نەبوو، لەبەر ئەوەش کوردەکانی ئەرمەنستان لەناو خۆیاندا گرووپی ڕۆشنبیرانی کوردیان پێکهێنا کە بەتایبەت کاریان لەسەر کولتووری کوردی دەکرد و شێلگیرانە بەلایەنی کولتووریی کێشەی کوردەوە خەریک بوون.
حاڵی ئامادە، لەناو کەسە چالاکەکانی ئێمەدا ئەو ناوانە هەن: (کامیل حەسەنۆڤ سەرۆکی ناوەندی شارستانییەتی کوردیی (ڕۆناهی) ، تاهیر سلێمان سەرنووسەری ڕۆژنامەی (دیپلۆمات) ، هەروەها نووسەری کورد ئەحمەدی حەپۆ.
بەڵگە مێژووییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سیاسەتی پاکتاوی ڕەگەزی لە سەدەی 17هەمەوە لەسەر کوردەکانی ئازەربایجان پەیڕەو کراوە، پاشان لە سەدەکانی دواتردا کە شوێنەواری کوردەکانی شەددادی دیار نەماوە (ئەو کوردانەی لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی شەددادیدا ژیاون و حوکمیان بەدەستەوە بووە) ، ئەو ڕاستییەمان بۆ دەسەلمێت کە لە دوای داگیرکردنی ئازەربایجان لەلایەن سەلجوقییەکانەوە، ئەو کوردانە ڕووبەڕووی سیاسەتی تواندنەوە و پاکتاوکردن بوونەتەوە.
ئەو بەڵگانە وێڕای هەموو کەموکووڕییەکیان، دەیسەلمێنن کە ئەو کوردانەی لە سەدەی نۆزدەیەمدا لە کوردستانی قەفقاس نیشتەجێبوون، لەسەرەتاکانی سەدەی بیستەمەوە بەئاشکرا کار بۆ پاکتاوکردنیان کراوە.
دەتوانین هۆکارەکانی پاکتاوی ڕەگەزی کە تا ئەو قۆناغە درێژەی هەبووە، بەچەند فاکتەرێک شی بکەینەوە:
1- لەو ناوچانەی کوردەکان تێیدا ژیاون، بەتایبەت لەسەر ئەو خاکانەی کە کوردستانی سوور بەجوگرافیای کوردستانەوە دەبەستێتەوە (خۆراوای کوردستانی سوورو هەندێک لە خاکەکانی باشووری خۆراوا تاکوو ڕووباری ئاراس) ، لەسەرەتاکانی سەدەی نۆزدەیەمەوە ژمارەیەکی زۆر خەڵکی ئەرمەنی گوازرانەوە بۆ ئەو شوێنانە، هەروەها خەڵکی ئازەری هێنرا بۆ ئەو خاکانەو، بەرەبەرە کوردەکان توانەوەو لەکوردبوونی خۆیان دابڕان.
2- دابڕانی ئەو کوردانە تەنیا لە خاکی کوردستانی گەورە نەبوو، بەڵکوو لەناو خۆشیاندا لێک دابڕان، بەهۆی پێشهاتە سیاسییەکانەوە خەڵکێکی زۆر لەشوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر ئاوارە بوون، هەندێک کەس لەدەست گوشارە سیاسییەکانی عەشیرەتەکەی ڕایکردبوو، ئەمەش وایکرد خەڵک زووزوو جێگۆڕکێ بکات و دابڕانەکان هێندەی تر قووڵ بوونەوە. کوردەکانی کوردستانی سوور، بەتایبەت لەسەدەی نۆزدەیەمدا بەیەکجاری لەبەشەکانی تری نەتەوەکەیان دابڕان و تووشی جۆرێک لەگۆشەگیری بوونەوە، (ئاڤەریانۆڤ) یەکێک لەئەفسەرە پلەبەرزەکانی سوپای ڕووسیا لەسەرەتاکانی سەدەی نۆزدەیەمدا نووسیویەتی: (کوردەکانی ئەیالەتی یەلیزاڤێتپۆل بەتەواوی لەکوردی ناوچەکانی تری ڕووسیا دابڕاون و گۆشەگیر کراون.
3- جموجوڵی بەردەوام، کۆچکردن لەکەشوهەوای سەختدا، هەڵچوون بەشاخە ئاسێکاندا، هەمووی وایکردووە کە پەیوەندییە عەشایەرییەکان لاوازببن، لەکاتێکدا پەیوەندیی عەشایەری ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لەپاراستنی چۆنایەتی نەتەوەیی.
4- خەڵکی کوردستانی سوور کە لەڕووی نەتەوەییەوە تووشی گۆشەگیری بوون، بەدرێژایی سەد ساڵ پەیوەندیی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییان لەگەڵ ئازەرییەکان و تاڕادەیەکیش لەگەڵ ئەرمەنییەکان هەبووە، پێداویستییە سەرەکییەکانی ئەو کوردانە کە زیاتر بەکاری ئاژەڵدارییەوە سەرقاڵ بوون، لە ڕێی پەیوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ خەڵکی ئازەرییەوە دابینکراوە، کوردستانی سوور لەسەدەکانی دواییدا لەناو دابەشکردنە سیاسی و هەرێمییەکاندا جێگەی گرتووە و ناوەندەکەشی قەرەباڵغ بووە، پەیوەندییە سیاسیو کۆمەڵایەتیو ئابوورییەکان، فێربوونی زمانی ئازەری بۆ ئەوان کردۆتە ناچارییەک.
5- پەیوەندی ئابووریی بەردەوامو لاوازبوونی پەیوەندییە عەشایەرییەکان، وایکرد لەسەر زەمینەی ئایینی هاوبەش، خزمایەتی لەنێوان کوردەکانو ئازەرییەکاندا زیاد بکات.
6- هاودینی لەو وڵاتەدا وایکردووە (کوردەکانی ئازەربایجانیش وەک ئازەرییەکان شیعەن) کە نەتەوایەتی بەپلەی دووەم بێت و لەکەشێکی وەهاشدا نزیکایەتی کورد و ئازەری زۆر بەهێز بووە.
هەموو ئەمانە لەگەڵ خۆشکردنی زەمینەی پاکتاوی ڕەگەزی، بەرەبەرە جێبەجێکردنەکەشی مسۆگەر کردووە.
سەرەڕای هەموو ئەوانەی کە باس کرا، تاکوو سەرەتاکانی سەدەی بیستەم ئەو پاکتاوی ڕەگەزییەی لەسەر کوردەکان پەیڕەو کراوە، بێگومان بەزۆرەملێ کراوە و بەویستی کوردەکان خۆیان نەبووە.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 6,946 kertaa
HashTag
Lähteet
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
وڵات - هەرێم: ئازەربایجان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 72%
72%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 18-04-2013 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 31-12-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 6,946 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
شەهیدان
خالید بەگی جبری
15-11-2009
هاوڕێ باخەوان
خالید بەگی جبری
ژیاننامە
ئەڤریم ئالاتاش
16-09-2010
هاوڕێ باخەوان
ئەڤریم ئالاتاش
ژیاننامە
شێخ بورهان پاکی
17-04-2011
هاوڕێ باخەوان
شێخ بورهان پاکی
ژیاننامە
دڵشاد حاجی عەبدولوەفا
09-03-2022
سروشت بەکر
دڵشاد حاجی عەبدولوەفا
ژیاننامە
مەلا ئەنوەر
23-07-2022
ئاراس ئیلنجاغی
مەلا ئەنوەر
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 515,950
Kuvat 105,055
Kirjat 19,064
Liittyvät tiedostot 95,486
Video 1,259
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.344 toinen!