سەلام عەبدولکەریم
دکتۆر سەلام عەبدولکەریم عەبدوڵڵا
لەساڵی 1979 لەگوندی کانی بەردینەی شارەزوور لەدایکبووە.
لەساڵی 1980 ەوە لەشاری سەیدصادق نیشتەجێبوون.
قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی لە شاری سەیدصادق تەواو کردووە.
قۆناغەکانی خوێندنی زانکۆیی لەزانکۆی سلێمانی تەواوکردووە:
قۆناغی بەکالۆریۆس 1998-2002
خوێندنی باڵا (ماستەر) 2007-2009
خوێندنی باڵا (دکتۆرا) 2011-2014.
ئەندامی دەستەی نوسەران و دامەزرێنەرانی رۆژنامەی (بێداری) بووە، کە رۆژنامەیەکی خوێندکاریی بووە لەساڵانی 2001-2003.
سکرتێری نوسینی گۆڤاری (رووناکبیر) بووە، لەساڵانی 2001-2003، تاژمارە(8 و 9).
ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (کۆچ) بووە، لەنێوان ساڵانی 2005-2013.
سەرپەرشتیاری گۆڤاری(جەماوەر) بووە، تا 2 ژمارە.
لەرۆژنامەکانی(کۆمەڵ، رێبازی ئازادی، چاودێر) کاری کردووە.
لەزۆربەی گۆڤارەکانی (پەیڤین، رامان، کاروان، کۆچ، جەماوەر، کۆمەڵایەتی سەردەم، بیری نوێ، لڤین، مەدەنیەت، سورێن، رابوون، رابەر) بابەتی ئەکادیمی بڵاوکردۆتەوە.
لەزۆربەی رۆژنامەکانی(کوردستانی نوێ، خەبات، رۆژنامە، یەکبوون، راپەڕین، کۆمەڵ، رێبازی ئازادی، ئاوێنە، هاوڵاتی) وتارو بابەتی بڵاوکردۆتەوە.
خاوەنی 17 کتێب و بەرهەمی بڵاوکراوەیە لەبواری تایبەتمەندیی خۆیدا.
ئێستاش مامۆستا و یاریدەدەری راگری فاکەڵتی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانییە لەسەیدصادق و مامۆستای وانەبێژیشە لەبەشی ئێوارانی زانستە کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی.
بەرهەمەکانی
بزوتنەوەی گەلانی ناعەرەب(شعوبیەت) لەئیسلامدا، لێکۆڵینەوە، 2004، بڵاوکراوەکانی خانەی چاپ و بڵاوکردنەوەی وەزارەتی رۆشنبیریی سلێمانی.
مێژووی پێکهاتن و پەرەسەندنی بیری تۆرانیزم، لێکۆڵینەوە، 2008، بڵاوکراوەکانی پرۆژەی کتێبی گۆڤاری(کۆچ).
موقەدەس و کولتور، لێکۆڵینەوە، 2008، بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم.
گوتاری ئیسلامی و گرفتی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسیی، لێکۆڵینەوە و وتوێژ و بەڵگەنامە، 2009، بڵاوکراوەکانی خانەی رەهەند.
ئازادی رادەربڕین لەنێوان ئاین و ئازادیدا، لێکۆڵینەوە، 2009، بڵاوکراوەکانی چاپخانەی سایە، سلێمانی.
دەربارەی زانستی مێژوو، فەلسەفەی مێژوو، نوسین و ئامادەکردن و وەرگێڕان، 2009، بڵاوکراوەکانی چاپخانەی رێنما، سلێمانی.
عوسمانییەکان، چاپی یەکەم و دووەم و سێیەم، 2008 و 2009، 2013، وەرگێڕان، بڵاوکراوەکانی چاپخانەی رێنما، سلێمانی.
سیستمی پەروەردەیی لەوڵاتانی ئەسکەندەناڤیا(سوید، نەرویژ، دانیمارک)، وەرگێڕان، 2009، بڵاوکراوەکانی چاپخانەی سایە، سلێمانی.
چەردەیەک لەکولتوری دیموکراسیی ئەمریکا، وەرگێڕان بەهاوبەشی لەگەڵ(حەسەن حسێن)، 2009، بڵاوکراوەکانی(60) کتێب دەربارەی پێکهاتە فیکرییەکانی دیموکراسی.
دەربارەی ئەمریکا، دەستوری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، سەرنج و راڤەرکاریی، وەرگێڕان بەهاوبەشی لەگەڵ (حەسەن حسێن)، 2010، بڵاوکراوەکانی چاپخانەی چوارچرا، سلێمانی.
ژیانی سیاسیی لەباشووری کوردستان(1975-1991)، ماستەرنامە، چاپخانەی چوارچرا، سلێمانی، 2011.
کوردان لەژێر داگیرکاریی فەرەنسا، “لاپەڕەیەک لەمێژوی سیاسیی ر وژئاوای کوردستان”، وەرگێڕان. چاپخانەی چوارچرا، سلێمانی، 2013.
تراژیدیای کورد لەسوریا، وەرگێڕان، بڵاوکراوەکانی چاپخانەی رێنما، سلێمانی، 2013.
لەبارەی رۆژهەڵاتناسییەوە، ئامادەکردن، 2013، پرۆژەی کتێَبی گۆڤاری(کۆچ).
جوڵانەوەی کورد لەبەڵگەنامەکانی فەرەنسا، وەرگێڕان بەهاوبەشی لەگەڵ(حەسەن حسێن)، بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، 2013.
پاسەوانانی کەمالیزم”هەڵوێستی دامەزراوەی سەربازیی بەرامبەر بەئیسلام و بزاوتی ئیسلامیی لەتورکیا 1950- 1997″، وەرگێڕان بەهاوبەشی لەگەڵ(بەرزانی مەلا تەها)، دەزگای رۆشنبیریی و بڵاوکردنەوەی جەمال عیرفان، سلێمانی، 2105.
پارتی کرێکارانی کوردستان PKK لەپێوەندییە هەرێمییەکانی تورکیادا 1980- 1999، تێزی دکتۆرا، دەزکای رۆشنبیریی و بڵاوکردنەوەی جەمال عیرفان، سلێمانی، 2
پارتی کرێکارانی کوردستان PKK لە پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیلدا، د. سەلام عەبدولکەریم و ماجد خەلیل فەتاح