🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 مێژووی چەند هۆزێکی کورد
ناونیشانی پەرتووک: مێژووی چەند هۆزێکی کورد
نووسەر: هیوا مەلا حەسەن[1]
📕 مێژووی چەند هۆزێکی کورد
👫 هیوا مەلا حەسەن
ناوی تەواو هیوا حەسەن حوسەین عەبدولکەریم رەحیم. لە 10-8-1987 لە قەزای کەلار هاتۆتە دونیاوە، لەساڵی 1995 خراوەتە بەر خویندن، قۆناغی سەرەتایی قوتابخانەی سەیدەی سەرەتایی تەواوکردوە پاشان قۆناغی ناوەندی و
👫 هیوا مەلا حەسەن
📷 وێنەیەکی دەگمەن و مێژوویی شەهید میرزا کوچەک خانی جەنگەڵی
وێنەیەکی دەگمەن و مێژوویی لە تێکۆشەری کورد نەژادی ئازادیخواز و قارەمان شەهید میرزا کوچەک خانی جەنگەڵی له ڕاستەوە دووهەم کەسه، شایانی ئاماژەیه کە ئەو بەڕێزه له تایفەی میرزایی و هۆزی ڕەشوەند (ڕەشوانلو،
📷 وێنەیەکی دەگمەن و مێژوویی شەهید میرزا کوچەک خانی جەنگەڵی
📷 سلێمانی - بەردەرکی سەرا 14/تەموز/1959
سلێمانی - بەردەرکی سەرا
14/تەموز/1959
فۆتۆ رەفیق
📷 سلێمانی - بەردەرکی سەرا 14/تەموز/1959
📷 دیمەنی چەند خوێندکارێکی کورد لە ئەرمینیا لەکاتی گوێگرتن لە رادیۆی یەریڤان
دیمەنی چەند خوێندکارێکی کورد لە ئەرمینیا لەکاتی گوێگرتن لە رادیۆی یەریڤانی بەشی کوردی کە جەمیلە جاسم جەلیل، ئاوازدانەری گۆرانی فۆلکلۆری کوردی سەرپەرشتی دەکرد.
📷 دیمەنی چەند خوێندکارێکی کورد لە ئەرمینیا لەکاتی گوێگرتن لە رادیۆی یەریڤان
📕 چاوەکانی ئەو
چاوەکانی ئەو
ئالان محەمەد[1]
📕 چاوەکانی ئەو
📕 لەتۆوە فێربووین
ناونیشانی پەرتووک: لەتۆوە فێربووین
نووسەر: مامۆستا جاسم کەرکوکی
📕 لەتۆوە فێربووین
📕 جەمعییەتی تەعاون و تەرەقیی کورد لە تورکییەوە
ناونیشانی پەرتووک: جەمعییەتی تەعاون و تەرەقیی کورد، لە تورکییەوە
نووسەر : مالمیسانژ.
وەرگیر : زریان ڕۆژهەڵاتی،
دەزگای چاپ : بنکەی ژین
چاپی یەکەم : 2007
ژمارەی لاپەڕەکان : 250
📕 جەمعییەتی تەعاون و تەرەقیی کورد لە تورکییەوە
📷 دەستەیەک له تێکۆشەرانی دێرینی کوردستان
وێنەیەکی دەگمەن و یادگاری له شاری سوفیا وڵاتی بولغاریا، حەفتاکانی زایینی، دەستەیەک له تێکۆشەرانی دێرینی کوردستان، له ڕاستەوە: کاک هاشم کەریمی، مامۆستا هێمن، کاک کەریم حیسامی، کاک محەممەد ئەمین سیراجی،
📷 دەستەیەک له تێکۆشەرانی دێرینی کوردستان
📷 سورداش ساڵی 1964
هەلپەرکێ و خۆشی گێڕانی کۆمەڵێک پێشمەرگەی دێرینی کوردستان ساڵی 1964[1]
📷 سورداش ساڵی 1964
📖 خەڵات
ناونیشانی بابەت: خەڵات
نووسەر: لەیلا بەرزنجی[1]

بیرمە مناڵ بووم لە قوتابخانە لە پۆلی چواری سەرەتایی بووم مامۆستا نیهادی کارگێڕی قوتابخانە ناوی خوێندمەوە، منیش هەستام و لەگەڵی چووم بۆ ژووری بەڕێوە
📖 خەڵات
📷 کەسایەتی بەناوبانگی عەشیرەتی گەورک حاجی کەریم ئاغای جەهانگیری
وێنەیەکی دەگمەن و یادگاری له لای شاری ڕەبەت، گوندی مەکڵاوێ، ساڵی 1337ی هەتاوی و 1958ی زایینی، کەسایەتی بەناوبانگی عەشیرەتی گەورک خوالێخۆشبوو حاجی کەریم ئاغای جەهانگیری، شایانی ئاماژەیه کە عەشیرەتی گەو
📷 کەسایەتی بەناوبانگی عەشیرەتی گەورک حاجی کەریم ئاغای جەهانگیری
📕 شاری سلێمانی ململانێی گروپە کۆمەڵایەتییەکان
ناونیشانی پەرتووک: شاری سلێمانی ململانێی گروپە کۆمەڵایەتییەکان
نووسەر : مامۆستا جەعفەر (فازڵ کەریم ئەحمەد).
دەزگای چاپ : بنکەی ژین.
چاپی یەکەم : 2006
ژمارەی لاپەڕەکان : 300
📕 شاری سلێمانی ململانێی گروپە کۆمەڵایەتییەکان
📷 شاری کەرکوک ساڵی 1913
وێنەیەکی زۆر دەگمەنی شاری کەرکوک لە ئەرشیفی رۆژهەڵاتناسەکانەوە وێنەکە مێژوەکەی ئەگرێتەوە بۆ ساڵی 1913[1]
📷 شاری کەرکوک ساڵی 1913
📖 پەراوێزێک بۆ 16ی ئۆکتۆبەر
ناونیشانی بابەت: پەراوێزێک بۆ 16ی ئۆکتۆبەر

لە مێژووی نوێماندا، خیانەت و خاکفرۆشیی پارتخێڵەکان شتێکی کتوپڕ و چەند شکستێکی کاتی و لێکدابڕاو نییە.
ناشێ تاکە ئاڵقەیەکی مێژوو بگریت و لێی بکۆڵیتەوە، چا
📖 پەراوێزێک بۆ 16ی ئۆکتۆبەر
👫 فەیسەڵ دێهاتی
نووسەر و رووناکبیر. رۆژی 16-10-2021 کۆچی دوایی کرد.
👫 فەیسەڵ دێهاتی
📕 فەرهەنگی کوردی ناوی منداڵان
ناونیشانی پەرتووک: فەرهەنگی کوردی ناوی منداڵان
ڵێکۆڵینەوەیەکی زمانەوانی و دیرۆکییە لەناوی منداڵان
نووسەرو لێکۆڵەر: عەباس سلێمان سمایل
📕 فەرهەنگی کوردی ناوی منداڵان
👫 کەسایەتییەکان
شەفیق قەزاز
👫 کەسایەتییەکان
بەکری حاجی سەفەر
👫 کەسایەتییەکان
شەکیب ئاکرێیی
👫 کەسایەتییەکان
جەلال رۆستەم لامیع بابان (ج...
👫 کەسایەتییەکان
نەورەس رەشید
📝 راگەیاندنی هاوبیرانی کوردایەتی سەبارەت پەیامەکەی ئوجەلان لە نەورۆزی 2013دا | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
راگەیاندنی هاوبیرانی کوردایەتی سەبارەت پەیامەکەی ئوجەلان لە نەورۆزی 2013دا
📝 بەڵگەنامەکان

28-03-2013
بەپێی ئەو راستییەی کە مەسەلەی کورد لەهەموو پارچەکانی کوردستاندا، یەک مەسەلەیە و هەر گۆرانکاریەک لە هەر پارچەیەکیدا،کاریگەری ئەرێنی یان نەرێنی لەسەر پارچەکانیتر ئەبێ. بە ئەرکی خۆمانی ئەزانین باری سەرنجمان بەرامبەر پەیامە سەرسورهێنەرەکەی بەڕێز عەبدوڵڵا ئوجەلان پیشانبدەین.
سەرەتا ئەڵیێن، بەپێی هەموو پێوەرە یاساییەکان کەسێکی زیندانیکراو ئەهلیەتی یاسایی نیە و خاوەنی ئیرادەی تەواوەتی خۆی نیە چجای کەسێکی وەک ئوجەلان کە14 ساڵە لە زیندانێکی تاکە کەسیدایە و لەژێر گوشار و ترس و تۆقاندنی رەگەزپەرستانی تورکدایە کە ئەوەش لەوانەیە بووبێتە هۆی نا ئومێدی ئەو، سەرباری ئەوەی ئەو بەڕێزە دوورە لە واقیعی نەتەوەکەی و گۆرانکاریەکانی کوردستان و جیهان.
لەماوەی ساڵانی زیندانیەکەیدا هەندێ هەڵوێستی هەبووە کە دژ و پێچەوانەی دید و بۆچوونەکانی پێش زیندانیکردنەکەی بوو. لەوانە، وەک ویستبێتی حاشا لە کوردبوونی خۆی بکا، جارێک وتوێتی من دایکم تورکە. لە پەیامێکیشیدا کەوتبووە مەدح و پیاهەڵدان بەسەر پەیمانی لۆزاندا!! ئەوە جگە لەوەی ئامانجی پەکەکەی لە سەر بەخۆییەوە گۆڕی بۆ پێکەوە ژیان لەگەل تورکدا. ئێستاش لەم پەیامەیدا وەک ناوی پەکەکەی لەبیرنەمابێ، یا وەک ئەوەی خۆی بەگەورەتر لە پەکەکە و کورد بزانێ (کەئەمانە ئاسایی نین) بەناوی تەنیا خۆیەوە ئەدوێ! هەروەها بەبێ را و راوێژی سەرکردایەتی پەکەکە و رێکخراوە سیاسیەکانی تری باکور بریاری تاکەکەسی ئەدات!. بۆیە لەخوارەوە بەکورتی ئەو پەیامە و هەڵوێستی دەسەڵاتی تورکیش ئەخەینە ژێر هەندێ پرسیارەوە.
دوای ئەوەی هەوڵەکانی تورک لەماوەی 90 ساڵی رابردوودا بۆ قەلاچۆ و تواندنەوەی کورد، ئامانجیان نەپێکا، دیسان دوای 30 ساڵیش شەڕی پەکەکە، نەیتوانی چۆک بەگەریلاکانی کورد دابدات. هەروەها دوای زیندانیکردنی عەبدوڵڵا ئوجەلان، ئەو خەونەی نەهاتەدی کە بزوتنەوەی رزگاریخوازی کورد لە باکووردا لەناوبەرێ، بەڵکو بەپێچەوانەوە، ئاگری بزووتنەوەکە تابێ زیاتر کڵپە ئەسێنێ، بۆیە ئێستا رووی لەرێبازێکی تر کردووە تا ئەوەی بەشەر بەدەستی نەهێنا، بە ئاشتی بەدەستی بهێنێ،ئەویش چەک دانانە بە گەریلا و کۆتایی هێنانە بە شۆڕشی گەلی کوردستان لە باکووردا. پەیامەکەی ئوجەلانیش (کە جێگەی چەندین گومان و پرسیارە) وائەنوێنێ بەشێکبێ لەو هەوڵەی تورک!. ئێمە لەگەڵ رێزماندا بۆ خەبات و بەرهەمەکانی ئوجەلان، ئاماژە بۆ ئەو راستیەش ئەکەین کە ئەوبەڕێزە، ئەگەرچی لەسەردەمێکدا تێکوشەرێکی ماندوونەناس و رابەرێکی بەتوانابوە، بەڵام ئێستا بەپێی ئەوەی زیندانیەکە و چەن ساڵێکە کاربەدەستانی تورک هەموو هۆکارێکی ترساندن و پزیشکی و هونەریان لەگەڵدا بەکارهێناوە بۆ شتنەوەی مێشکی، هەر را و بڕیارێک لەو بەرێزەوە، لەم بارودۆخەی ئێستایدا ئاسایی نیە و ئەبێ گەلێ حیسابی لۆجیکی و زانستیانەی بۆبکرێ و فەرمانەکانی کوێرانە جێبەجێ نەکرێن و پیت بەپیتی وتەکانی شیکرێتەوە و بزانرێ لەژێر چ کاریگەریەکدا و بۆ چ مەبەستێک ئەدوێ یا بەکۆمەڵێ دەستەواژەی تەمومژاویەوە هێناویانەتە دواندن، وەک: (دەسپێکی سیاسەتی دیموکراتیک و مۆدێرنتەو..هتد) کە ئەمانە زیاتر دەستەواژەی فەلسەفین و چەندین لێکدانەوەی جیاواز هەڵئەگرن نەک دەستەواژەی سیاسی کە ئەبێ وەک زمانی ماتماتیک روون و بێ تەمومژبێ. ئەم شێوازە تەمومژاویەش هەمیشە دوژمنانی کورد لەکاتی لاوازیاندا بەکاریان هێناوە بۆ ئەوەی لەکاتی هێزیاندا بۆ بەرژەوەندیی خۆیان شرۆڤەی بکەن! لەم روانگەیەوە ئێمە بەئەرکی خۆمانی ئەزانین کە ئەم باری سەرنجانەمان بخەینە روو:
- لەپایچی دوای 30 ساڵ قوربانیدان گەریلاکانی پەکەکە چەک دانێن و کۆتایی بە شۆرشەکەیان بێنن!؟
- دەرکردنی گەریلاکان لە نیشتمان و لە زێدی خۆیان، مانایچی!؟ لە کۆتایی چ جەنگ و چ شۆرشیکدا، مەرجی وا ئابڕووبەر، قبووڵکراوە؟ بۆچی ئەو تێکۆشەرانە، شۆڕشیانکرد و هەزاران شەهیدیاندا، بۆ ئەوە بوو لە ئەنجامدا شاربەدەرکرێن و لە خێزان و منداڵیان دوور خرێنەوە!؟
- بەرامبەر بەچی، دیلە تورکەکان ئازادکران؟ لەکاتێکدا دەهەزار تێکۆشەری کورد لە زیندانەکانی تورکیادان و هیچ هەنگاو و بەڵێنێک نیە بۆ ئازادکردنیان.
- بەرامبەر ئەم پەیامەی ئوجەلان، دەسەڵاتی تورک نەهەنگاوێکی ناوە، نەهیچ گفتێکی داوە بۆمافی نەتەوەیی زیاتر لە 30ملیۆن کورد لەباکووردا.
- هێشتا پەیامەکەی ئوجەلان، 3 رۆژی بەسەردا تێنەپەریبوو، ئەردۆگان و گیول کەوتنە گلەیی و گازندە و بڕوبیانوو سەبارەت بەوەی لە ئاهەنگەکانی نەورۆزدا ئاڵای تورک بەرزنەکراوەتەوە. ئەمەشیان بە ئاستەنگێک دانا لە رێگەی پرۆسەی ئاشتیدا. هەروەها سەر ۆکی پەرلەمانی تورکیا جەمیل چیچەک، دوای پەیامەکەی ئوچەلان، بە گەریلاکانی قەندیل ئەلێ (تیرۆرست و پیاوکوژ و بەبێ پیاوکوشتن ناتوانن دانیشن). بەپێی ئاژانسی جیهانی تورکیش، دەستەی ئەرکانی سوپای تورکیا، هەواڵەکانی وەستاندنی پرۆسەی سەربازی رەتدەکاتەوە!
- دروستکردنی ئەنجومەنی دانایان، گوایە بۆ چاودێری پرۆسەی ئاشتی و کۆتایی هێنانە بەتیرۆر! راستییەکەی بۆ خڵافاندنی کوردە تا ئەردۆگان بەتەواوی مەبەستەکانی ئەپێکێ. ئەم ئەنجومەنە وەک ئەو لیژنانەیە کە بۆ لەگۆڕنانی مەسەلەیەک پێک ئەهێنرێن. ئەگینا کێشەیەکی گەورەی وەک کێشەی کورد بە ئەنجومەنێکی لەو جۆرە چارەسەر ناکرێت. تورکیا دەوڵەتێکە خاوەنی پەرلەمان و حکومەت و دەستور و یاسایە. ئەو کێشەیە ئەبێت لەو کەناڵانەوە چارەسەر بکرێ.
- ئوجەلان کاتێک ئەتوانێ رایەکی دروست و جێگەباوەر بدات کە لەزیندان ئازادکرێ و لە ژێر هیچ گوشارێکدا نەمێنێ.
- رژیمی تورک ئەگەر بەراستێتی ئاشتەوایی ئەوێ، ئەوا ئەبێ جگە لە ئوجەلان،لەگەڵ قەندیل و دیاربەکریش دانوستان بکات. سەرەتا ئەبێ بەفەرمی واز لەو دروشمە شۆڤێنیەی بێنێ کە ئەلێ: (یەک نە تەوە،یەک زمان، یەک ئاڵا، یەک نیشتمان). هەموو زیندانیە کوردەکان بە ئوجەلانیشەوە ئازادکات، بەفەرمی ئاگربەست راگەیەنێ.
- رژیمی تورک لە سۆنگەی هێزەوە داوای ئاشتەوایی ناکات. بەڵکو گورزە کوشندەکانی گەریلا و خۆڕاگری قەندیل و راپەڕینی جەماوەری شارەکانی باکوور و پەلەقاژەی بۆ بەئەندامبوون لە یەکێتی ئەوروپا و زاڵبوونی PYDلەرۆژئاوای کوردستان و چاوبڕینە نەوت و بازارەکانی باشوور پاڵیان پێوەناوە کە پەنا بباتە بەر بەڕێز ئوجەلان بەڵام بە هەرزانترین نرخ!! لە هەمان کاتیشدا ئەیەوێ بە تیرێک 2 نیشان بپێکێ کە نیشانی دوەم نانەوەی 3بەرەکیە لەنێوان ئیمیرالی و قەندیل و دیاربەکردا!.بەرامبەر ئەم راستیانەش ئێستە تای ترازووی کورد سەنگینترە و رۆژ رۆژی پێداگرتنە نەک سازش یا دەسخەرۆبوون بە بەلێن یا دواخستنی خواستەکان و دابەشکردنی بەسەر چەند قۆناغێکدا!
لەبەر ئەوە، داوا لە سەرکردایەتی پەکەکە ئەکەین کە خۆڕاگربن و ئەو راستییە بزانن کە ئیستە لەلوتکەی هێزدان و نەکەن بەو پەیامە دەستخەرۆبن. گەریلاکانیشیان لە باکوور نەکشێننەوە تا مافە نەتەوەییەکانی کورد لە دەستووری تورکیادا جێگیر ئەکرێ و بەکردەوەش و بە گەرەنتی و بە زەمانەتێکی نیودەوڵەتیش ئەو مافانە پارێزراوبن. لەبارەی چەک دانانیشەوە، بەهیچ جۆرێک چەک دانەنێن، بەڵکو تابتوانن چەکەکانیان زیاتر و کاریگەرتر بکەن. چەک بۆ هەمووکاتێک پێویستە. لەسەردەمی شۆرشدا بۆ بەرگری، لەسەردەمی قەوارەیەکی کوردیدا بۆ پاراستنی ئەو قەوارەیە. یا وەک بەڕێز بێشکچی ئەڵێ: بۆچی هەموو لایەک چەکداری هەبێ و تەنیا داوا لە کورد بکرێ چەک دانێ!؟
نابێ پەکەکە خۆی و خوێنی ئەو هەموو شەهیدانە بکاتە قوربانی ئەم پەیامەی ئوجەلان کە جێگەی گەلێ گومانە!، یا بۆ ئازادکردنی ئوجەلان،کە تورکیا، یا هەر ئازادیناکا، یا ئەگەر ئازادیشیکرد ئەوا دوای گورزێک لە تەندروستی ئوجەلان ئازادی ئەکات. دیسان نابێ پەکەکە بەو پشتگیریە فرەلایەنە بۆ پەیامەکەی ئوجەلان دەسخەڕۆبێ. ئەوانە هەر یەکەو لە گۆشەنیگای بەرژەوەندیی خۆیەوە ئەو پشتگیرییە ئەکات!
لەلایەکیترەوە،نەپەیامەکەی ئوجەلان و نە وتەکانی ئەردۆگان تا ئێستە ئاماژەیەکیان تیانیە بۆ مافی نەتەوەیی کورد. بەپێچەوانەوە، ئوجەلان لە نامەکەیدا ئەڵێ (ئەمرۆ رۆژێکی نوێیە بۆ تورکیایەکی نوێ) ئەمەش ئەوە ئەگەیەنێ کە ئەگەر ئوجەلان لەژێر گوشارێکدا ئەو پەیامەی بڵاونەکردبێتەوە، ئەوا بە داخەوە ئەو ئێستە لەخەمی تورکیادایە نەک کورد.
ئەم پەیامەی ئوجەلان ئەگەر نسکۆیەکی بەدوادابێ، ئەوا ئەبێتە کوشندەترین گورز بۆ هەر چوارپارچەکەی کوردستان، بەتایبەتی بۆ رۆژئاوای کوردستان کە ئێستا کوردی رۆژئاوا خەریکە ئەکەوێتە سەرپێی خۆی. هەروەها گورزێکی گرانە بۆ ئامانجی سەربەخۆیی کوردستان و ساڵەهایەک دوایئەخات،لەکاتێدا ئێستە گەلێ ئاماژە هەیە بۆگەیشتن بەو ئامانجە. گریمان ئەردۆگان و حیزبەکەی نیهادیان پاکبێ، بەڵام ئەبێ بزانین کە حاکمی رەها لە تورکیادا تەنها ئەوان نین. تورکیا وڵاتێکە تا ئێستە عەسکەر خاوەنی بریاری کۆتاییە تیایدا، ئەوە جگە لەبوونی چەند حیزبێکی تری رەگەزپەرستی کەمالی کە لەهەر هەڵبژاردنێکدا ئەگەری هاتنە سەر حوکمیان هەیە. ئەوەشمان لەبیرنەچێ کە ئەم هەنگاوەی ئوردوگان بەناوی ئاشتەواییەوە، جگە لەو مەبەستانەی ئاماژەمان بۆکرد، هەوڵێکیشە بۆ لەباربردنی نەخشەی نوێی رۆژهەڵاتی ناوەراست کە کوردستانێکی سەربەخۆی لەخۆگرتوە. هەروەها پروپاگانتەیەکە بۆ هەڵبژاردنەوەی پارتەکەی.
ئێمە وەک ژمارەیەک هاوبیرانی کوردایەتی، بڵاوکردنەوەی ئەم راگەیاندنەمان هەفتەیەک دواخست تا بزانین کاردانەوە و هەلوێستی رژێمی تورک چی ئەبێ،لە ئەنجامدا دەرکەوت یەک هەنگاو لە لووتبەرزی و رەگەزپەرستیی خۆی نەهاتۆتە دواوە! وەک پەکەکە شکست و دۆڕاوی جەنگبێ!. بۆیە وا ئێستە راگەیاندنەکەمان، وەک نامەیەکی کراوە، ئاڕاستەی سەرکردایەتیی پەکەکە و رای گشتی ئەکەین. داواش لە هەر لایەن و هاوبیر و رۆشنبیریکیدی ئەکەین (ئەوانەی پێڕانەگەیشتین پەیوەندیان پیوەبکەین) دەنگیان بخەنە پاڵ دەنگمان بە ناردنی ناویان بۆ ئەو کەناڵانەی ئەم راگەیاندنە بڵاوئەکەنەوە، تا ناوەکانیان بخرێنە پاڵ ناوەکانمان، یا بە وتاریک، یا بە بەدواداچوونیک رای خۆیان پیشاندەن.
بە رێزو سوپاسەوە.
ناوەکان: کامیل ژیر، پشکۆ ئەمین، فەرهاد عەبدولحەمید، فەرهاد کاکە خاس، حەمەرەشید هەرەس، د. دلێر شاوەيس، د.هۆگر مەحمود، د. ئەحمەد میراودەلی، د. حسەین خەلیقی، د. حسەین محەمەد عەزیز، د. ئازاد مەنتک، سیروان کاوسی، سمکۆ عەلی ئەمین وەیسی، شوان بەرزنجی، یونس سیڤەر، هاورێ میرۆیی، کەژاڵ مەرزبان، رزگار موکری، رێبوار نەلاسی، حەسەن مەرزبان، نیعمەت کاوسی،حەکیم کاکەوەیس، هەڵۆ محەمەد بەرزنجی، بەختیاری شەمەیی، عوسمان تۆفیق، ئارام قادر، عەلی حەمە ساڵح، ئاراس نوری ئەحمەد تەها، بروسکە ئیبراهیم، ئیسماعیلی دەلاک. ئەیوب رەحمانی، شوان خەفاف، زمناکۆ نوری ئەحمەد تەها، تەها دەروێش نادر، ساسان دەروێش. بەرزان سەعيد گەوهەر، ئومێد سەعيد گەوهەر، کارزان سەعيد گەوهەر، ئاکۆ ئەحمەد محەمەد پۆليس، نزار ئەحمەد عارف، کاروان ئەمين ئەحمەد خەفاف، نەورۆز مەلا عەلی، بينايی پشکۆ، رزگار شەمەيی.
لایەنەکان:
پاسۆک - لقی ئەوروپا،
مەڵبەندی ئاوێستا،
بزووتنەوەی لاوانی 17ی شوبات،
کۆنگرەی نیشتمانیی کوردستان – باشوور.
28-03-2013
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 11
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️28-03-2013
🚼 ناوی کوردی
1.👁️هاوبیر
📖 کورتەباس
1.👁️نەورۆز
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️بەختیار شەمەیی
2.👁️بەرزان سەعید گەوهەر
3.👁️حەکیم کاکەوەیس
4.👁️ساسان دەروێش
5.👁️سیروان کاوسی
6.👁️فەرهاد عەبدولحەمید - فەرهاد پەهلەوان
7.👁️هۆگر مەحمود
8.👁️کامیل ژیر
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 28-03-2013
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 77% ✔️
77%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
77%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 29 2013 12:43PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 9 2017 12:05AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 16,062 جار بینراوە

📊 ئامار
   بابەت 384,137
  
وێنە 64,393
  
پەڕتووک PDF 12,348
  
فایلی پەیوەندیدار 52,960
  
📼 ڤیدیۆ 202
  
🗄 سەرچاوەکان 16,381

📚 پەڕتووکخانە
  📖 مێژووی چەند هۆزێکی کورد
  📖 چاوەکانی ئەو
  📖 ناوی وڵاتانی جیهان
  📖 کوورەی شۆڕش کێی سوتاند
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 22-10-2021
  🗓️ 21-10-2021
  🗓️ 20-10-2021
  🗓️ 19-10-2021
  🗓️ 18-10-2021
  🗓️ 17-10-2021
  🗓️ 16-10-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
شەفیق قەزاز
شەفیق قەزاز نووسەر و لێکۆڵەری سیاسیی کورد و ئەندامی کارای ئەکادیمیای کوردییە.
پێشتر وەزیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی بووە.
لەساڵی 1934 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.
لە ساڵی 1963 تا 1973 ئەندامی دامەزرێنەری و سەرۆکی کۆمەلەی خوێندکارانی کورد بووە لە ئەمریکا.
لەساڵی 1975 نوێنەری گەلی کورد بووە بۆ هاوکاری و نیشتەجێکردن لە ئێران.
لە ساڵی 1990 سەرۆکی مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد بووە، هەروەها لە ساڵی 1996 تا 2005 وەزیری یارمەتی مرۆڤایەتی و هاوکاری حکومەتی هەریمی کوردستان بووە
شەفیق قەزاز
بەکری حاجی سەفەر
ساڵی 1942 لە خێزانێکی نیشتیمان پەروەر لە پێنجوێن لە دایک بووە.
لە ساڵی 1950 دا خراوەتە قوتابخانە (قوتابخانەی سەرەتایی کوڕانی پێنجوێن).

لە ساڵی 1956 دا لە گەڵ کۆمەڵێک لاوی پێنجوێندا کۆمەڵەیەکیان بەناوی کۆمەڵەی (کاوە) دروستکرد، کە دەکرێت ئەم بەروارە بە سەرەتای تێکەڵبونی بەکاری سیاسیی هەژمار بکرێت.
لە ساڵی 1958 پەیوەندی بە یەکێتی قوتابیانەوە دەکات و هەمان ساڵ دەبێتە ئەندامی لیژنەی ناوچەی پێنجوێن.
لە ساڵی 1960 یەکێک بووە لە بەشدار بووانی یەکەمین کۆبونەوەی لیژنەی لیوای یەکی سلێمانی یەکێتیی قوتا
بەکری حاجی سەفەر
شەکیب ئاکرێیی
لە ساڵی 1938 لە ئاکرێی لە دایکبووە.
لە رێکەوتی 23-10-2017 لە وڵاتە یەکگرتۆکانی ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.
شەکیب ئاکرێیی
جەلال رۆستەم لامیع بابان (جەلال بابان)
جەلال بابان یەکێک بووە لە کەسایەتییە سیاسییە دیارەکانی سەردەمی ئێراقی شاهانە، لە 20-03-1933 تا 28-10-1933 وەزیری بەرگری ئێراق بووە، جگە لەو پۆستانە پارێزگاری لیوای کەربەلا بووە لە ساڵی 1930.
لە ساڵی 1948 وەزیری گەیاندن و شارەوانێکان بووە لە دوای شۆرشی 14ی تەموزی ساڵی 1958 ئێراق جێدەهێڵێت و بە خێزانەوە دەچێتە وڵاتی لوبنان لە رێکەوتی 23-10-1970 لە بەیروت کۆچی دوایی کردووە و هەر لە هەمان شار بە خاکیان سپاردووە.
جەلال رۆستەم لامیع بابان (جەلال بابان)
نەورەس رەشید
نەورەس رەشید، ئەندامی مەکتەبی دیراسات و توێژینەوە و ئەکادیمیای پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر کۆچی دوایکرد.
نەورەس رەشید، لە ماوەی ژیانی سیاسی خۆیدا وەک کەسایەتییەکی بەرجەستەی خەباتی سیاسی لە ریزی پارتی دیموکراتی کوردستان کاریکردووە و لە ریزی پارتیدا چەندین پۆست و پلەی پێبەخشراوە.
هاوکات وەک کەسایەتییەکی رۆشنبیری لە بواری رۆشنبیری بەردەوام وەک نووسەرێک خاوەنی قەڵەمێکی دیار و سەنگین بووە و بۆچوون و بڕوا سیاسییەکانی بە زمانێکی رەوان بڵاوکردووەتەوە.
نەورەس رەشید

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,249 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)