لەماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا نزیکەی 4700 کەس لەهەرێمی کوردستانەوە سەفەری عومرەیان کردوەو پێشبینی دەکرێت ژمارەی ئەوانەی ئەمساڵ لەکوردستانەوە دەچنە سەفەری عومرە بگاتە 60 هەزار کەس.
هەولێر، ئاوێنەنیوز: بەرێوەبەری ڕاگەیاندن لەوەزارەتی ئەوقاف، مەریوان نەقشبەندی بەئاوێنە نیوزی ڕاگەیاند، لەسەرەتای دەستپێکردنی سەفەری عومرەی ئەمساڵەوە لە17ی شوبات، هەتا 10 ئازاری 2013 نزیکەی 4700 کەس لەفڕۆکەخانەکانی هەولێرو سلێمانیەوە سەفەری عومرەیان کردوە. ناوبراو ڕونیشیکردەوە زۆربەی هەرەزۆری ئەو عومرەکارانەش بەرێگای وڵاتی سێیەم (ترانزێت) گەشتیان ئەنجام داوەو وتیشی "لەم ڕۆژانەدا گەشتە ڕاستەوخۆکانی عومرە لەفرۆکەخانەکانی کوردستانەوە بۆ سعودیە زیاتر دەبێتو ئەوەش گرفتی مانەوەو دواکەوتنی عومرەکارانی هەرێم لەفرۆکەخانەکانی عەمان و قاهیرە چارەسەر دەکات".
مەریوان نەقشبەندی پێشبینی کرد لەوەرزی عومرەی ئەمساڵدا زیاتر لە 60 هەزار کەس لەهەرێمی کوردستانەوە گەشتی عومرە بکەن بۆ شوێنە پیرۆزەکان لەعەرەبستانی سعودیە.
- 12-03-2013
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 9,408 times
Write your comment about this item!